✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
داگرتنی کتێبی کوردی(EBOOK)
شێعر سالم مامۆستا هه‌ژار هێمن شێرکۆ بێکەس مه‌حوی عه‌بباسى حه‌قیقى حەزرەتی وەفایی یونس ره‌ئووف ( دڵدار ) پیرەمێرد بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی گۆران شێخ نوری شێخ صاڵح عەبدوڵا پەشێو نالی ئەحمەد به‌گی جاف ئەحمەدی خانی ئەحمەد هەردی سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی مەولەوی حـــەمـدی قانع ژیلا حسه‌ینی محه‌مه‌د ساڵح دیلان چوارینەی حکیم عمر خەییام ناری کوردی کوێستان عومەرزادە وەلی دیوانە حــــــهریــــق صهيدی هه‌ورامی ویساڵی سوارە ئیلخانیزادە صافی هیرانـــــى ئەحمەد موفتی زادە سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ) شه ریف حسێن په ناهی ژیاننامەى ناودارانی کورد هه‌نبانه بوڕینه نووسین به خه‌تی سۆرانی ووته به‌نرخه‌کان كورته چیرۆک کچه‌که‌ی کافرۆش Weather
|
كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كه‌ره‌سته‌ی كلتووری له بۆكان به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی بابه‌ت گه‌لی فه‌رهه‌نگی له كۆمه‌ڵگادا، پێشانگایه‌كی گه‌وره له كه‌ره‌سته و كه‌ل و په‌لی كلتووری له شوێنی وێستگه‌ی رۆژنامهخوێندنهوه له شاری بۆكان كرایه‌وه. له‌م پێشانگایه‌دا كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رجه‌م جۆره‌كانی كه‌ره‌سته و كه‌ل و په‌ل و شتومه‌كی فه‌رهه‌نگی و كلتووری و ئامێری كۆمپیۆته‌ر به مه‌به‌ستی فرۆشتن نمایش كراوه و داشكان به رێژه‌ی 20% له به‌هاكانی ئه‌و شتانه ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌شێكی گرینگی ئه‌و پێشانگایه بۆ نمایش كردنی هه‌زاران ناونیشانی دوایین سی دی كایه‌كانی كۆمپیوته‌ری و فیلم و كارتۆن و كتێب و كه‌ره‌سته‌ی كلتووریی تایبه‌ت به منداڵان ته‌رخان كراوه. سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌ل و په‌ل و شتومه‌كه فه‌رهه‌نگی و كهلتووریانهی كه له‌و پێشانگایه‌دا نمایش كراون، تایبه‌تن به به‌رهه‌مه تازه بڵاو كراوه‌كانی گرینگ‌ترین ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێران. پێشانگاكه له كاتژمێر 8ـی به‌یانی تا 7ـی ئێواره له شوێنی وێستگه‌ی رۆژنامهخوێندنهوه له شاری بۆكان كراوه‌ته‌وه. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
لادانی په‌رده له‌سه‌ر كتێبی بلیمه‌ته‌كانی كرماشان
(PNA) ـ كتێبی "بلیمه‌ته‌كانی ناوچه‌ی كرماشان" له نووسینی عه‌لی كه‌ره‌جی، له شاری كرماشان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادار. له میانه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگری رێزگرتن و بیرئانینی زانایانی ئایینی و ره‌بانی ناوچه‌ی كرماشان و سه‌مبوله‌كانی رێنوێنیی كه له‌م رۆژانه له شاری كرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كتێبی "مفاخر كرمانشاه" واته "بلیمه‌ته‌كانی كرماشان" له نووسینی عه‌لی كه‌ره‌جی له لایه‌ن سه‌ید دادوه‌ش هاشمی پارێزگاری كرماشان په‌رده له‌سه‌ر رووبهرگهكهی لادار. كتێبه‌كه بۆ ناساندنی زیاتر له 100 كه‌سایه‌تی له بلیمه‌ته‌كان و زانایانی پێشه‌نگی ناوچه‌ی كرماشان ته‌رخان كراوه و باسكردن و لێكدانه‌وه‌ی ژیان و كار و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانا و بیرمه‌ندانه‌ی له‌خۆ گرتووه. ئه‌و كتێبه له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ به ئه‌ژماری دوو هه‌زار دانه به پاڵپشتی ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای كرماشان چاپ و بڵاو كرایه‌وه و كه‌وته بازاری كتێبه‌وه. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
له‌تایبه‌تمه‌ندىیه‌كانى ئه‌م ئاینه پیرۆزه ئه‌وه‌یه كه ئاینێكى زانستیى نهگۆرِ و دروسته, وێنه‌ى دروست بوونى بچووكترین جیاوازى و پێكدادان نابینرێت له‌نێوان ئیسلام و زانستى رِاوهستاو له‌سه‌ر رِاستىیهكى زانستیى نهگۆرِ, نه‌ك له‌سه‌ر ئاره‌زوو و بیردۆزه‌ى گریمانه‌یی... زانراوه كه ئیسلام دینێكى جیهانىیه و ئارِاستهى سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى كراوه, داواى كردووه به په‌یوه‌ست بوونى مرۆڤایه‌تى به‌م دینه خوایىیه, و پىَى رِاگهیاندووین كه قورئانى پیرۆز ووته‌ى خوایه نه‌ك ئاده‌میى ئه‌گه‌رچى ووشه‌یه‌ك یان پیتێكیش بێت. هه‌رچه‌نده ئامانجى ئه‌م په‌یامه پیرۆزه ئاسمانىیه ئاگادار كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی یه بۆ گهرِانهوهیان له كۆیلایه‌تى نارِهوا بۆ به‌ندایه‌تى په‌رستراوى بىَ هاوتا, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌سته‌وسانى مرڤى به‌رامبه‌ر به‌و رِاگهیاندووه, له‌لایه‌كى تره‌وه هانى مرۆڤیشى داوه كه بیر له دروست بوونى ئاسمانه‌كان و زه‌وى بكات: قُلِ انظُرُواْ مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ اڵایه 101 سوره یونس, واته: برِوانن له‌وه‌ى له ئاسمان و زه‌وىدایه, یان هانى داوه كه به‌سه‌ر گۆى زه‌وى بگهرِێین و سه‌یر بكه‌ین چۆن له‌سه‌ره‌تادا دروست كراوه: قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ اڵایه25 سوره العنكبوت, واته: بگهرِێن به سه‌ر زهوىدا و برِواننه چۆنێتى دروست بوونى دروست كراوه‌كان. ئه‌وه‌ى شیاوى باس كردنه ناوه‌نجێتى ئایینى پیرۆزى ئیسلامه له فهرمانهكانىدا و ناوهجێتى ئوممه‌تى ئیسلامىیه به‌هه‌موو واتاكانى ناوهنجێتىیهوه (وسطية) , جگه له ناوه‌نجێتى ئه‌م ئایینه به‌واتاى باش و جوان, هه‌روه‌ها به‌واتاى بیر و هه‌ست و كات و شوێنیشه, وه‌ك خواى گه‌وره پێمان رِائهگهیهنێت و ده‌فه‌رموێت: وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ 143 البقره, واته: ئێمه ئێوه‌مان كردووه به ئوممه‌تێكى ناوهنجینه له هه‌موو شتێك‌دا, بۆ ئه‌وه‌ى شایه‌ت بن له‌سه‌ر خه‌ڵكى به‌گشتى.
هكێك له‌لایه‌نه‌كانى ناوه‌نجى ئه‌م ئوممه‌ته بریتىیه له ناوه‌ندیى ئه‌و شوێنه‌ى كه له كاتى گه‌وره‌ترین عیباده‌تماندا رووى تآدهكهن كه نوێژه, لێره‌دا ئیعجازێكى زانستىمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌دا جێگیر بووه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆر نوآ ده‌ركه‌وتووه كه (كه‌عبه‌ى پیرۆز) بریتىیه له سه‌نته‌رى جوگرافى هه‌موو جیهان, ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن دكتۆر (حسين كمال الدين أحمد إبراهيم) ه‌وه كراوه و بڵاوكرایه‌وه له گۆڤارى (البحوث الأسلامية) به‌رگى یه‌كه‌م, ژماره‌ى دووه‌مدا له‌ژێر ناونیشانى: (إسقاط جديد للكرة الأرضية حول مدينة (مكة المكرمة) لمعرفة إتجاهات القبلة للصلاة في جميع مدن العالم). لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ خوێنه‌رى بهرِێز به‌كورتى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه رِوون بكه‌ینه‌وه... پێشه‌كى د.حسین ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى پاڵى پێوه‌نام بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه, پێویستیى موسوڵمانان بوو بۆ زانینى ئاراسته‌ى قیبله له كاتى نوێژه‌كاندا به‌تایبه‌تى له‌و شوێنانه‌ى كه دوورن له‌مزگه‌وت یان له ووڵاتانى ناموسوڵماندان... پێشتر بیرم له دروستكردنى چه‌ندین ئامێرى بچووك كردووه كه مرۆڤ بتوانێت له گیرفانىدا هه‌ڵى بگرێت و له‌هه‌ر شوێنێكدا بوو بتوانێت ئارِاستهى قیبله‌ى پىَ دیارى بكات, به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم له دروستكردنى نموونه‌یه‌ك له‌م ئامێره كه به‌گشتى له‌نێوان خه‌ڵكىدا به نرخێكى گونجاو بڵاوبێته‌وه, له‌به‌رئه‌وه بیرم له كێشانى نه‌خشه‌یه‌كى تازه‌ى گۆى زه‌وى كرده‌وه و وام دانا كه شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز چهقىئهم (إسقاط) یان ئه‌م نه‌خشه‌یه بێت, ئامانجهكهشم ته‌نها رِوون كردنه‌وه‌ى ئارِاستهى قیبله‌ى نوێژ بێت له‌سه‌ر نه‌خشه نوآیهكه, پاشان چه‌ند ژماره‌یه‌كى زۆرى لىَچاپ بكه‌م له‌م نه‌خشه تازه‌یه و بڵاوى بكه‌مه‌وه له‌نێوان موسوڵماناندا, ئه‌م پرِۆژهیهش ئه‌ندازه‌ى تێچوونى كه‌متر ده‌بوو له دروستكردنى جیهازێكى تایبه‌ت كه ئه‌ویش جهازى دیارى كردنى ئارِاستهى قیبله‌یه. به‌ڵام شاراوه نىیه كه ئه‌م نه‌خشه تازه‌یه ته‌نها ئارِاستهى قیبله‌مان نیشان ده‌دات, و پێویستمان به‌وه هه‌یه كه پشت به ئامێرێكى قیبله‌نما ببه‌ستین كه ئه‌مه‌یان ئاسانه له‌هه‌موو شوێنێك... ئه‌وه‌ى شیاوى باسكردنه له‌م پێشهكىیه ئه‌وه‌یه كه دواى دانانى هێڵه یه‌كه‌مه‌كان (الخطوط الأولى) له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا و وێنه‌كردنى هه‌موو كیشوه‌ره‌كانى گۆى زه‌وى, دۆزیمه‌وه كه (مه‌ككه‌ى پیرۆز) ناوهرِاستى ئه‌و بازنه‌یه‌یه كه تێپهرِ ده‌بێت به چوارده‌ورى كیشوه‌ره‌كاندا, و بۆم ده‌ركه‌وت كه زه‌وى ووشكانى له‌سه‌ر گۆى زه‌وى دابه‌ش كراوه به‌ده‌ورى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)دا به دابه‌شكردنێكى زۆر رِێك و پێك و شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) له‌م باره‌دا واده‌بێت كه ناوهرِاستى زه‌وى ووشكانى بێت... ئه‌مه رِاستى ئه‌و فهرمووهیهى خواى گه‌وره ده‌رده‌خات كه ده‌فه‌رموێت: وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا الشورى7, واته: ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان به زمانى عه‌ره‌بى بۆ ناردوویت بۆ ئه‌وه‌ى كه تۆ خه‌ڵكى ناوهرِاست و دایكى دێكان و هه‌موو ده‌وروبه‌رى (كه مه‌ككه‌ى پیرۆزه) بترسێنیت و ئاگادار بكه‌یت, كه ئاماژه‌یه‌كى ئاشكراى تێدایه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ككه ناوهرِاستى هه‌موو دونیایه. دیارى كردنى ئارِاسته له‌نێوان دوو شوێن دا له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى: بۆ دیارى كردنى ئارِاسته له نێوان دوو شوێندا له‌سه‌ر رِوویهكى رِێك, ئه‌و دوو شوێنه به رِاستههێڵ ده‌گه‌یه‌نرێت, به‌ڵام ئه‌م دیارى كردنه له‌سه‌ر گۆیه‌ك ناتوانرێت بهرِاستههێڵ بێت به‌ڵكو به كه‌وانه‌ى بازنه‌یی ده‌بێت, له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گونجێت ئارِاستهى نێوان دووشوێن له‌سه‌ر رِووى زه‌وى به‌ژماره‌یه‌كى زۆر لهكهوانهى بازنه‌یی رِوون بكرێته‌وه و راِستترین ئارِاستهش له نێوان ئه‌و هێڵه كهوانهیىیانهدا ئه‌وه‌یانه كه كورتترین درێژى هه‌بێـت, كه بریتىیه له كه‌وانه‌ى بازنه گه‌وره‌كه‌ى ( قوس الدائرة العظمى ) كه تێپهرِ ده‌بێت به‌م دوو شوێنه‌دا, ئه‌م بازنه گه‌وره‌یه‌ش ئه‌و بازنه‌یه‌یه كه ئاسته‌كه‌ى تێپهرِ ده‌بێت به‌چه‌قى گۆى زه‌وى دا و ته‌نها یه‌ك ئارِاستهى رِاست هه‌یه له‌م باره‌دا, و ئه‌م ئارِاستهیهش پێوانه ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشانه‌ى (أطلس) ى كه ئێسته ناسراون, به‌ڵكو پێویسته پێوانه بكرێت به به‌كارهێنانى (سێگۆشه‌یه‌كى گۆیی) كه ده‌یانبه‌ستێت به‌یه‌كه‌وه له‌نێوان ئه‌م دوو شوێنه و نێوان جه‌مسه‌رى باكوورى زه‌وىیه‌وه. شاره‌كان له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى شوێنه‌كانیان به‌هێڵى درێژى و هێڵى پانى دیارى ده‌كرێت, زانراوه كه هێڵه پانه‌كان له هێڵى ناوهرِاستهوه ( خط الإستواء) ده‌ست پىَدهكهن بهرِێژهى ژماره‌یی كه یه‌كسانه به سفر, پاشان به‌ره‌و هه‌ردوو جه‌مسه‌رى باكوور و باشوور, كه لهوىَ رِێژهى ژمارهیىیان 90پله‌یه, واته رِێژهى ژماره‌یی هێڵى پانى بریتىیه له‌و چهقهگۆشهیهى (چه‌قه‌گۆشه ئه‌و گۆشه‌یه‌یه كه سه‌رى له چه‌قى گۆى زه‌وىدایه) كه ده‌وردراوه له نێوان بازنه‌ى ناوهرِاستدا (دائرة الأستواء) و نێوان ئه‌م شوێنه‌ى سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى, (هێڵى ناوهرِاست) و سه‌رجه‌م هیڵه‌كانى پانى بازنه‌یه‌كى ته‌واون به‌ئاستێكى ته‌ریب به‌یه‌كتر, به‌ڵام جیاوازن له‌درێژى تیرهیاندا, گه‌وره‌ترین تیره‌یان بریتىیه له بازنه‌ى ناوهرِاست كه ئه‌میش به گه‌وره‌ترین تیره‌ى گۆى زه‌وى داده‌نرێت كه به‌نزیكه‌یى (12760كم) ده‌بێت, پاشان تیره‌ى بازنه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چن تاوه‌كو ده‌بنه سفر له‌هه‌ردوو جهمسهرهكهدا. به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى لادان له نێوان شوێنێكدا بۆ شوێنێكى تر, ئه‌وا پێوانه‌ى ئه‌و لادانه كورتترین دوورى نێوانیانه, له‌به‌رئه‌وه بۆ دیارى كردنى ئه‌و لادانه رِاسته له‌نێوان دوو ووڵاتدا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى بازنه گه‌وره‌كه بێت كه تێپهرِ ده‌بێت به هه‌ریه‌كه‌یاندا نه‌وه‌ك له‌سه‌ر چێوه‌ى هه‌ر بازنه‌یه‌كى تر. به‌ڵام هێڵه‌كانى درێژیى بریتین له نیوه‌بازنه‌ى گه‌وره, ئه‌م بازنه گه‌ورانه تێپهرِدهبن به هه‌ردوو جه‌مسه‌رى باكوور و باشووردا و لهوىَ یه‌كترى ده‌گرنه‌وه, سه‌ره‌تاى ده‌ستكردن به‌ژماره كردنى ئه‌م بازنانه له هێڵى درێژى بنچینهیىیهوه ده‌ست پآده‌كات كه تێپهرِدهبێت به پێوانگهى (مرصدى) گرێنیتش له نزیك شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى بریتانیا كه ئه‌مه‌ش هێڵى درِێژى سفره, و له‌م هێڵه‌وه هێڵه‌كانى درێژى ئارِاسته ده‌كرێن به‌ره‌و رِۆژههڵات و رِۆژئاوا به‌ده‌ورى گۆى زه‌وى دا هه‌تاوه‌كو به‌رامبه‌ر یه‌كترى ده‌بنه‌وه له‌پشت رِووى گۆى زه‌وى یه‌وه, له‌به‌رئه‌وه هێڵه‌كانى درێژى ده‌ست پىَدهكهن له سفره‌وه تا180پله‌ى رِۆژ هه‌ڵات و هه‌روه‌ها له سفره‌وه تا 180پله‌ى رِۆژئاوا. ئه‌گه‌ر تىَبینى بكه‌ین ده‌بینین هه‌موو هێڵه‌كانى درێژیى ئه‌ستونن له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانى پانى له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى, ماوه‌ى ئاسۆیی له‌نێوان هێڵه‌كانى درێژى ته‌سك ده‌بنه‌وه كاتێك به ئارِاستهى باكوور و باشوور برِۆین به‌گوێره‌ى هێڵى ناوهرِاستهوه, تاوه‌كو ده‌گاته سفر له‌جه‌مسه‌ره‌كاندا, هه‌روه‌ها تىَبینى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه ئاستى ئه‌م بازنانه هه‌موویان تێپهرِدهبن به چه‌قى گۆى زهوىدا, كه‌واته ئه‌مانه نیوه‌بازنه‌ى گه‌وره‌ن.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا زیاتر دوو شت رِوون ده‌كه‌ینه‌وه: ئه‌ویش ئارِاستهى رِاست بۆ نوێژكردن و هه‌روه‌ها ماوه‌ى دوورى رِاست له‌نێوان شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز و سه‌رجه‌م شاره‌كانى تر‌ى جیهان. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌مان زانى بۆ دیارى كردنى ئارِاستهى رِاست له نێوان دوو شوێندا له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى له‌سه‌ر ئه‌و كهوانهبازنه گه‌وره‌یه ده‌بێت كه تىَپهرِ بێت به‌و دوو شوێنه‌دا, هه‌روه‌ها زانیمان كه شاره‌كان له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى شوێنه‌كانیان دیارىكراوه به هێڵه‌كانى درێژى و هێڵه‌كانى پانى, له‌به‌رئه‌وه كاتێك بمانه‌وێت ئارِاستهى نوێژ دیارى بكه‌ین له‌هه‌ر ووڵاتێك ئه‌وا پێویسته پێوانه‌ى هێڵه درێژه‌كه و هێڵه پانه‌كه بزانین كه تىَپهرِ ئه‌بێت به‌و ووڵاته‌دا, له‌گه‌لڕ زانینى پێوانه‌ى ئه‌و هێڵه درێژى و پانىیهى كه تێپهرِ ده‌بێت به‌شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆزدا). واى داده‌نێین هه‌ریه‌ك له‌و ووڵاته و شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) دوو لایه‌نن له سێگۆشه‌یه‌كى گۆیىدا و لایه‌نى سىَیهم جه‌مسه‌رى باكوورى زه‌وىیه (هێڵكارى ژماره 1).
گریمان هێڵى درێژى شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز=د1 گریمان هێڵى پانى شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز= پ1 گریمان هێڵى درێژى ووڵاته‌كه= د2 گریمان هیڵى پانى ووڵاته‌كه= پ2. لههێڵكارى (ژماره1)دا ده‌بینین كه: ق= جه‌مسه‌رى باكورى زه‌وى م= شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز ن= هه‌ر ووڵاتێك له‌سه‌ر رِووى زه‌وى. گۆشه‌ى م= گۆشه‌ى لادانى شوێنه‌كه به گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز). گۆشه‌ى ن= گۆشه‌ى لادانى مه‌ككه‌ى پیرۆزه به گوێره‌ى ووڵاته‌كه (كه ئه‌مه‌ش گۆشه‌ى ئارِاستهى قیبله‌یه). گۆشه‌ى ق= گۆشه‌ى جیاوازى نێوان هێڵى درێژى ووڵاته‌كه و هێڵى درێژى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)= (د2– د1). كه‌وانه‌ى (ن ق)= ته‌واوكه‌رى هێڵى پانى ووڵاته‌كه‌یه= (90– پ2). كه‌وانه‌ى (م ق)= ته‌واوكه‌رى هێڵى پانى (مه‌ككه‌ى پیرۆزه)= (90-پ1) كه‌وانه‌ى (م ن)= ماوه‌ى نێوان مه‌ككه‌ى پیرۆز و ووڵاته‌كه‌یه. له‌م سێگۆشه گۆیىیهدا ئه‌توانین حسابى نه‌زانراوه‌كان بدۆزینه‌وه به‌هۆى زانراوه‌كانه‌وه كه ئه‌وانیش (پ1, د1), (پ2, د2)ه, لێره‌وه ده‌توانین پێوانه‌ى گۆشه‌ى(ن) دیارى بكه‌ین كه ئه‌میش گۆشه‌ى ئاراسته‌ى قیبله‌یه له‌و ووڵاته‌دا. هه‌روه‌ها ده‌توانین ماوه‌ى دوورى ئه‌و ووڵاته له‌گه‌ڵ شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز دیارى بكه‌ین, هه‌روه‌ها ئه‌توانین لادانى ئه‌و ووڵاته‌ش له‌شارى مه‌ككه‌ى پیرۆزه‌وه دیارى بكه‌ین, له زانینى ئه‌م لادانه و ماوه‌ى نێوان ووڵاته‌كه و (مه‌ككه‌ى پیرۆز) ئه‌كرێت وێنه‌ى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى جیهان دوست بكه‌ین كه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ماندا داواكراوه. بۆ كێشانى ئه‌م نه‌خشه داواكراوه, یه‌كه‌م جار ئه‌و شوێنه داواكراوانه وه‌رده‌گرین له خاڵى یه‌كتر برِینى هێڵه‌كانى درێژى له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانى پانى بۆ هه‌موو 10پله‌یه‌ك, پاشان پێوانه‌ى دوورى و لادانى ئه‌م شوێنانه ئه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز), پاشان خاڵى نێوان هێڵه‌كانى درێژى ده‌گه‌یه‌نین كه یه‌كسانن له پێوانه‌دا له‌گه‌ڵ یهكترىدا, لێره‌دا هێڵه‌كانى درێژیمان ده‌ست ده‌كه‌ون له جێكه‌وته‌ى نه‌خشه داواكراوه‌كه‌دا, به‌هه‌مان شێوه خاڵى نێوان هێڵه‌كانى پانى ده‌گه‌یه‌نین كه یه‌كسانن له‌پێوانه‌دا, دووباره هێڵه‌كانى پانیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌و جێكهوتهیهدا, كه‌واته لێره‌وه جێكه‌وته‌ى هێڵه‌كانى درێژى و پانى زه‌ویمان ئه‌نجام گه‌یاند به گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز), پاشان دێین وێنه‌ى سنوورى كیشوه‌ره‌كان و هه‌موو ووردهكارىیهكانى تر‌ى رووى زه‌وى ده‌كێشین له‌سه‌ر ئه‌م تۆرِههێڵهى كه دیاریمان كرد, ئه‌بینین له هه‌ندێك شوێندا وا پێویست ئه‌كات كه شوێنه‌كه بچووك بكه‌ینه‌وه به (5)پله له‌جیاتى (10پله) و هه‌روه‌ها له ههندىَ شوێنى تر‌ى كه‌مدا ئه‌بێت ئه‌م شوێنانه بچووك بكرێنه‌وه بۆ (1پله), ئه‌م جێكه‌وته و نه‌خشه تازه‌یه بریتىیه له جێكه‌وته‌یه‌كى ته‌ریب و چوونیه‌ك و ته‌واو لهدوورىدا بۆ هه‌موو جیهان به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز). پێوانهىزانیارىیه داواكراوه‌كان لهسێگۆشهكهدا: هێڵكارى ژماره (2) كه بریتىیه له‌و سێگۆشهگۆیىیهى كه سه‌ره‌كانى (ڕَ, بَ, جَ)ن, و گۆشه‌كانى (ڕ, ب, ج)ن, و لاكانى (ڕ , ب , ج)ن: له یاساى (ته‌ژآ)ى سێگۆشه گۆیىیه‌كاندا, ده‌بینین كه: ها ڕ ها ب ها ج -------- = -------- = -------- ها گۆشه‌ى ڕ ها گۆشه‌ى ب ها گۆشه‌ى ج (ها: بریتىیه له ته‌ژآ ئه‌و نرخه). بۆ پێوانى نرخى گۆشه‌ى (ج) ده‌بینین كه: ها گۆشه‌ى (ج)= ها (ج) × ها گۆشه‌ى ب هاب...........(1). له یاساى تهژآى ته‌واودا له سێگۆشه گۆیىیه‌كاندا ده‌بینین كه:
ته‌ژێ ته‌واوى (هتا ب)= هتا ڕ 0 هتا ج ها ڕ . ها ج . هتا گۆشه‌ى ب كه‌واته: ب= (ته‌ژێ ناته‌واوى) هتا- (هتا ڕ 0 هتا ج ها ڕ 0 ها ج 0 هتا گۆشه‌ى ب)........(2). له یاساى ژماره (2)دا دوورى نێوان دوو شوێنه‌كه (ڕَ , جَ) حساب ئه‌كه‌ین, و به‌دانانى له هاوكێشه‌ى ژماره (1)دا ئه‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامه: ها گۆشه‌ى ج= ها ج × ها گۆشه‌ى ب × قتا(هتا-۱(هتا ڕ 0 هتا ج ها ڕ 0 ها ج 0 هتا گۆشه‌ى ب) ) ......(3) به‌هه‌مان شێوه له‌مه‌وه هاوكێشه‌ى ژماره (4)یشمان ده‌ست ئه‌كه‌وێت: ها گۆشه‌ى ڕ= ها ڕ × ها گۆشه‌ى ب × قتا(هتا-۱(هتا ڕ 0 هتا ج ها ڕ 0 ها ج 0 هتا گۆشه‌ى ب))...... (4). لێره‌دا گۆشه‌ى لادانى شوێنى (جَ)مان ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌گوێره‌ى شوێنى ڕَ. كه‌واته له‌و یاسایانه‌ى پێشه‌وه ده‌توانین زانیارى و داتاى پێویست بۆ جێكه‌وته‌ى نه‌خشه داواكراوه‌كه دیارى بكه‌ین, ئه‌ویش به یه‌كگرتنى هه‌ردوو سێگۆشه گۆیىیهكهى بریتىیه له سه‌رى سێگۆشه‌كه (ڕَ), و شوێنى دووه‌م بریتىیه له سه‌ره‌كه‌ى تر‌ى سێگۆشه‌كه (جَ), و جه‌مسه‌رى باكوور وه‌كو سه‌رى سآیه‌مى سێگۆشه‌ى (بَ), وه‌ك پێشتر باسمان كرد دایده‌نێین كه: هێڵى درێژى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)= د1 هیڵى درێژى شوێنه‌كه (ووڵاته‌كه)=د2 هێڵى پانى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)= پ1 هێڵى پانى (شوێنه‌كه)= پ2 به‌دانانى ئه‌مانه له هاوكێشه‌ى پێشوودا ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رده‌چێت: م ن= هتا-۱(ها پ2 0 ها پ1 هتا پ1 0 هتا پ2 0 هتا ( ْ2– ْ1)) ..............(2). ها گۆشه‌ى ن= هتا پ1 0 ها ( ْ2– ْ1) 0 قتا(هتا-۱(ها پ2 0 ها پ1 هتا پ2 0 هتا پ1 0 هتا ( ْ2- ْ1))).........(3). ها گۆشه‌ى م= هتا پ2 0 ها (د2- د1) 0 قتا(هتا-۱(ها پ2 0 ها پ1 هتا پ2 0 هتا پ1 0 هتا (د2- دْ1))).........(4). به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌م هاوكێشانه له‌سه‌ر شارى رياض (له عه‌ره‌بستانى سعوودى), و دایبنێین كه: هێڵى پانى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)= 21.437پله‌ى باكوور هێڵى پانى شارى ریاچ= 24.265پله‌ى باكوور هێڵى درێژى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)= 39.817پله‌ى رۆژهه‌ڵات هێڵى درێژى شارى رياض = 46.720پله‌ى رۆژهه‌ڵات ئه‌وا ئه‌م شتانه ده‌توانین بدۆزینه‌وه: یه‌كه‌م: ماوه‌ى نێوان (مه‌ككه‌ى پیرۆز) و شارى رياض , به‌دانانیان له هاوكێشه‌ى ژماره (2)دا بۆمان ده‌رده‌چێت كه: م ن= هتا-۱{ها 24.625 × ها 21.437 هتا 24.625 × هتا 21.437 × هتا(46.720 – 39.817)}= 7,1062پله = درێژى كه‌وانه‌ى (م ن) به پله. گریمان نیوه‌تیره‌ى ناوهرِاستى زه‌وى= 6370كم. كه‌وابو ماوه‌ى نێوان مه‌ككه‌ى پیرۆز و شارى رياض = 790.0462 = درێژى كه‌وانه‌ى (م ن) به كیلۆمه‌تر. دووه‌م: لادانى قیبله له شارى ریاچ, به دانانیان له هاوكێشه‌ى ژماره (3)دا بۆمان درهدهچێت كه: ها گۆشه‌ى ن= هتا 21.437 × ها (46.720 – 39.817 )× قتا(هتا-۱(ها 24.625 × ها 21.437 هتا 24.625 × هتا 21.437 × هتا (46.720 – 39.817)))= 0.9043379 كه‌واته: گۆشه‌ى ن= 64,7343پله یان (180پله-64.7343پله). له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گۆشه‌ى (ن) گه‌وره‌تره له 90پله. كه‌واته: گۆشه‌ى ن= 115.2657 پله. كه‌واته: لادانى بازنه‌یی شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) به گوێره‌ى شارى رياض : =360پله – 115.2657پله= 244.7343 پله = 03ً 44َ 244 پله ئه‌مه‌ش لادانى قیبله‌ى نوێژه... لادانى بازنه‌یی بریتىیه له‌و گۆشه‌یه‌ى كه پێوانه ئه‌كرێت, سه‌ره‌تا له هیڵى باكوورى جوگرافى, و دهسوورِێتهوه بهئارِاستهى لاى رِاست تاوه‌كو ده‌گاته ئارِاستهى خوازراو. له‌كاتى به‌كارهێنانى ئامێرى قیبله‌نمادا (البوصلة المغناطيسية) ئارِاستهى ده‌رزىیه‌كه رِووه و باكوورى موگناتیسى زه‌وىیه نه‌وه‌ك باكوورى جوگرافى, و گۆشه‌ى لادانانى ئه‌م قیبله‌نمایه كه ده‌یخوێنینه‌وه له‌م كاته‌دا بریتىیه له گۆشه‌ى لادانى بازنه‌ی موگناتیسى, جیاوازى نێوان باكوورى موگناتیسى و باكوورى جوگرافى جێگیر نىیه و گۆرِانكارى به‌سه‌ردا دێت له‌گه‌ڵ گۆرِانكارى كات و شوێندا له‌سه‌ر رِووى زه‌وى, ئه‌م جیاوازىیه‌ش گهورهنىیه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گونجێت جیهازى قیبله‌نماى ئاسایی به‌كاربێنین بۆ دیارى كردنى ئارِاستهى نوێژ لهههندىَ شوێنى تایبه‌تدا, به‌ڵام بۆ مزگه‌وت و ئه‌و شوێنانه‌ى په‌یوه‌ستن به نوێژكردنهوه وا باشتره له‌كاتى بنیات نانیاندا ئارِاستهى قیبله به باكوورى جوگرافى دیارى بكرێت به به‌كارهێنانى (الأرصاد الفلكية) , خواى گه‌وره‌ش كارئاسانى بۆ كردووین كه بگه‌ینه ئه‌م زانسته و به جهاز و ئامێرى زۆر وورد سوودمه‌ند ببین و زانیارىیه‌كى ته‌واویان هه‌بێت له‌كاتى ئارِاسته كردنى نوێژمان بۆ ماڵى خودا(البیت الحرام) له مه‌ككه. سىَیهم: لادانى شارى ریاچ له‌شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه‌وه: ئه‌ویش به‌دانانى له‌هاوكێشه‌ى ژماره (4)دا بۆمان ده‌رده‌چێت: ها گۆشه‌ى م= هتا 24.625 × ها(46.720 – 39.817) × قتا(هتا-۱(ها 24.625 × ها 21.437 هتا 24.625 × هتـا21.437 × هتا (46.720 – 39.817 ))) = 0.8831915 كه‌واته: م = 62.0298ْ = 47ً 01َ 62ْ ئه‌م لادانه له‌گه‌لڕ ماوه‌ى نێوان شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) و شارى رياض ئه‌وه‌یه كه به‌كارى ئه‌هێنین لهجێكهوتهى نه‌خشه جیهانىیهكهدا به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)... تێبینى: به خستنه‌سه‌رى گۆشه‌كانى سێگۆشه گۆیىیه‌كه كه له سىَ نمونه‌ى پێشوودا حسابمان كرد, بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆى هه‌رسێكیان یه‌كسانه به: گۆشه‌ى ن= 57ً 15َ 115ْ گۆشه‌ى م= 47 01 62 گۆشه‌ى ق= 11 54 06 هه‌مووى= 55 11 184 واته: كۆى گۆشه‌كانى ناوه‌وه‌ى سێگۆشه گۆیىیه‌كه زیاتره له 180پله, ئه‌مه‌ش تایبهتمهندىیهكى به‌رده‌وامه له سێگۆشه‌ى گۆیىدا و پآى له سێگۆشه‌ى رِێك جیاده‌كرێته‌وه... له نموونهكهى پێشوودا نرخى گۆشه‌ى پ1 بچووكتره لهنرخى گۆشه‌ى پ2, و نیشانه‌ى هه‌ریه‌كه‌شیان موجه‌به, واته نیشانه‌ى جهبریى نێوانیان چوونیه‌كه, لێره‌وه نرخى گۆشه‌ى (م) بچووكتره له 90پله, و نرخى گۆشه‌ى (ن) گه‌وره‌تره له 90پله, به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخى هه‌ریه‌كه له‌پێوانه‌ى (پ1 , پ2) یه‌كسان بن له‌پێوانه و نیشانه‌دا, ئه‌وا له هاوكێشه‌ى ژماره (3) و ژماره (4) ئه‌مانه تێبینى ده‌كه‌ین: ها گۆشه‌ى ن= هتا پ1 × ك ها گۆشه‌ى م= هتا پ2 × ك (ك): پێوانه‌یه‌كى نهگۆرِه له هه‌ردوو هاوكێشه‌كه‌دا.
له‌م كاته‌دا نرخى هه‌ریه‌كه له دوو گۆشه‌ى (م , ن) یه‌كسان ده‌بن, ئه‌م باره‌ش ئه‌كه‌وێته نێوان ئه‌و ووڵاتانه‌ى كه هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) له یه‌ك هێڵى پانىدا, به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ى كه هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ (مه‌ككه‌ى پیرۆز) له یه‌ك هێڵى درێژىدا له‌م جێكه‌وته نه‌خشه تازه‌یه‌ى كه كردمان ئه‌كه‌ونه سه‌ر هێڵێكى رِاست, كه ئه‌ویش هێڵى باكوور باشوورى جوگرافىیه كه تىَپهرِ ئه‌بێت پیایدا, له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بگهرِێینهوه بۆ هاوكێشه‌ى ژماره (4) ئه‌بینین كه ( ْ2– ْ1)= سفر هه‌میشه. كه‌واته: ها گۆشه‌ى م= سفر هه‌میشه, ئه‌ویش به چاوپۆشى كردن له هێڵى پانى شوێنه‌كه, هه‌مان شت له پێوانه‌ى (ها گۆشه‌ى ن)یشدا رووده‌دات, واته ئارِاستهى قیبله له‌و شارانه‌دا كه هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) له هێڵى درێژىدا, ئارِاستهى نوێژكردن تیایاندا بۆ باكووره یان بۆ باشوورى جوگرافىیه به‌ته‌واوه‌تى...
ئه‌و شارانه‌ى كه ئارِاستهیان له نوێژدا رِووه و باشوورى جوگرافىیه, ده‌ست پىَدهكهن له هێڵى پانى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه‌وه به ئارِاستهى باكوور, واته سه‌ره‌تا ده‌ست پىَدهكات له‌هێڵى پانى ( 21.437 پله) بۆ هێڵى پانى ( 90 پله) له جه‌مسه‌رى باكووردا, به‌ڵام ئه‌و شارانه‌ى كه ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵه‌كانى پانى له باشوورى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه‌وه, واته له هێڵى پانى ( 21.437 پله) بۆ هێڵى ناوهرِاست, هه‌روه‌ها له هێڵى ناوهرٍِاستهوه بۆ هێڵى پانى (-90 پله) له جه‌مسه‌رى باشووردا, ئارِاستهى قیبله له‌م شارانه‌دا رِووهو باكوورى جوگرافىیه به‌ته‌واوى, ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڵى درێژىیهمان وه‌رگرت كه به‌رامبه‌ر به‌هێڵى درێَژى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه, كه هێڵى درێژىیهكه بریتىیه له (140.183 پله) رِووهو رِۆژئاوا, ئه‌وا ئارِاستهى قیبله له‌و شارانه‌ى كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌م هێڵه, ئارِاستهى نوێژكردن تیایاندا رووه‌و باكوور و باشوورى جوگرافى ئه‌بێت دووباره.
ئه‌و شارانه‌ى كه له‌سه‌ر هێڵه‌كانى پانیی كه‌وتوونه‌ته نێوان هێڵى پانى (- 21.437 پله) و جه‌مسه‌رى باشووره‌وه ئارِاستهى نوێژكردنیان رووه‌و باشوورى جوگرافى ته‌واوه, به‌ڵام ئه‌و شارانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌رهێڵى پانى كه ئارِاستهكهیان رِووهو باكووره و له هێڵى پانى (-21.437پله)ه‌وه ده‌ست پآده‌كات بۆ هێڵى پانى سفر, واته له هێڵى ناوهرِاستدا و پاشان له هێڵى ناوهرِاستهوه بۆ جه‌مسه‌رى باكوور, له‌م باره‌دا ئارِاستهى نوێژ تیایاندا رووه‌و باكوورى جوگرافى ته‌واوه. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین ئه‌و شاره‌ى كه به ته‌واوى كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵى پانى (-21.437 پله) و هێڵى درێژى (140.183پله)ى رِۆژئاوا, ئه‌كرێت نوێژكردن تیایاندا رووه‌و هه‌ریه‌كه له باكوور و باشوورى جوگرافى بێت, هه‌ر له‌م شوێنه‌دا دروسته كه نوێژ بكرێت به‌هه‌موو ئارِاستهكانى باكوور و باشوور و رِۆژههڵات و رِۆژئاوا, چونكه ئه‌م شوێنه ئه‌كه‌وێته سه‌ر درێژكراوه‌ى ئه‌و تیرهیهى گۆى زه‌وى كه تىَپهرِ ئه‌بێت به شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)دا به‌ته‌واوى, واته هه‌موو ئه‌و بازنه گه‌ورانه‌ى كه تىَپهرِ ئه‌بن به (مه‌ككه‌ى پیرۆز)دا, به‌هه‌مان شێوه تىَپهرِئهبن به‌م شوێنه‌شدا له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى, و ماوه‌ى پێوانه‌كراو له‌هه‌موو ئارِاستهكاندا له‌نێوان (مه‌ككه‌ى پیرۆز) و ئه‌م شوێنه‌دا یه‌كسانه له پێوانه‌دا و هه‌موویان ده‌گونجێن وه‌ك ئاراسته‌ى قیبله‌ى راست, ئه‌م شوێنه‌ش له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى ئه‌كه‌وێته دورگه‌ى (موروروا) له كۆمه‌ڵه‌ى (جزر بولینیزیا) له ئوقیانوسى هادى نزیك ناوهرِاستى ماوه‌ى نێوان ئوسترالیا و ئه‌مریكاى باشووره‌وه‌یه.
ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وا هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) له هێڵى پانىدا ناكه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵى رِاست له‌گه‌ڵىدا, به‌ڵام كۆده‌بنه‌وه له هێڵێكى چه‌ماوه‌دا و لێره‌وه جیاوازى دروست ده‌بێت له ئارِاستهكانى قیبله‌دا له‌وشارانه‌ى كه ده‌كه‌ونه‌سه‌ر ئه‌م هێڵه, له‌و جێكه‌وته‌یه‌ى كه باسى لىَدهكهین تىَبینى چوونیه‌كى هێڵه‌كانى درێژى و پانى ده‌كه‌ین كه به‌ده‌ورى ئه‌و هێڵى درێژىیهدا كه تىَپهرِى ده‌بێت به شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)دا, به‌لاى رِاست و لاى چهپىدا.
له‌كاتى به‌كارهێنانى هاوكێشه‌كانى پێشوودا كه باسمان كردن پێویسته پارێزگارى له نیشانه جهبرىیهكانى هه‌ریه‌كه له هێڵى درێژى و پانى بكه‌ین, به‌واتاى ئه‌وه‌ى كه هێڵه‌كانى پانى باكوورى هێڵى ناوهرِاست (خط الإستواء) نیشانه جه‌برىیه‌كه‌یان موجه‌به, و باشورى هێڵى ناوهرِاست نیشانه حهبرىیهكهیان سالبه, هه‌روه‌ها هێڵه‌كانى درێژیش له رِۆژههڵاتى (هێڵى گرێنیتش)ه‌وه نیشانه جه‌برىیه‌كه‌یان موجه‌به و رِۆژئاواى هێڵى گرێنیتش نیشانه جه‌برىیه‌كه‌یان سالبه...
پێوانى ماوه و لادانه پێویسته‌كان بۆ دروست كردنى جێكه‌وته‌ى نه‌خشه داواكراوه‌كه پێشتر باسمان كرد كه بۆ كێشانى نه‌خشه‌یه‌كى جیهان به گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز). ئێمه خاڵه‌كانى یه‌كتر برِینى هێڵه‌كانى درێژى و پانى له‌سه‌ر رووى زه‌وى وه‌رده‌گرین وه‌ك بنچینه‌ى كێشانى وێنه‌ى كۆتایی هێڵه‌كانى درێژى و پانى ئه‌م نه‌خشه نوێ یه‌ى جیهان.
ئێمه له‌م كاره‌ماندا پشتمان به‌ست به ووردترین ئامێرى ئه‌لیكترۆنى بۆ دیارى كردنى ئاراسته و لادانه پێویستهكانى ئه‌م خاڵانه‌ى یه‌كتر برِین به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) و هه‌ردوو هاوكێشه‌ى ژماره (2) و (4)ى سێگۆشه گۆیىیهكانى كه پێشتر باسمان كرد به‌كارهێنا. هه‌روه‌ها ئامێرى كۆمپیوته‌رمان به‌كارهێنا بۆ كێشانى هێڵه‌كانى درێژى و پانى ئه‌م نه‌خشه داواكراوه, بهرِێزیشتان ده‌توانن له لاپهرِهى داهاتوودا ئه‌و جێكه‌وته‌ى نه‌خشه نوآیه ببینن كه به یارمه‌تى كۆمپیوته‌ر كێشراوه.• له نه‌خشه‌ى ژماره (1)دا جێكه‌وته‌ى هێڵه‌كانى درێژى و هێڵه‌كانى پانى دیاره به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) كه نیشانه‌ى پیتى (M)ى بۆ دانراوه, و جه‌مسه‌رى باكورى زه‌وى دیارى كراوه به‌پیتى (N) و جه‌مسه‌رى باشوورى زه‌وى به پیتى (S), و هێڵه‌كانى درێژى و پانى وێنه‌كراون هه‌ریه‌كه‌یان به (10پله) كه ژمێره كراون له وێنه‌كه‌دا, بازنه‌ى ده‌ره‌وه‌ش له وێنه‌كه‌دا ژماره‌ى له‌سه‌ر تۆماركراوه كه ئه‌ویش لادانى بازنه‌یی جوگرافى ده‌گه‌یه‌نێت به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز), به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بێتوو هێڵێكى رِاست وه‌رگرین له‌نێوان (مه‌ككه‌ى پیرۆز) و هه‌رشوێنێكى تر له‌م جێكه‌وته تازه‌یه‌دا, درێژ كراوه‌ى ئه‌م هێڵه رِاسته له‌سه‌ر بازنه‌كه‌ى ده‌ره‌وه لادانى بازنه‌یی ئه‌و شوێنه‌مان بۆ ئه‌خوێنێته‌وه له (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه‌وه. له نه‌خشه‌ى ژماره (2) دا حه‌وت كیشوه‌ره‌كه‌مان دابه‌زاندووه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جێكهوتهكهى پێشوو, له شوێنه رِاستهكانیان به‌گوێره‌ى هێڵه‌كانى درێژى پانى زه‌وى, له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و جێكه‌وته‌یه‌ى گۆى زه‌وى به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) كه جێكه‌وته‌ى داواكراوه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا...
تێبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه كاتێك وێنه‌ى بازنه‌یه‌كمان كردووه چه‌قه‌كه‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه و سنووره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حه‌وت كیشوه‌ره‌كه‌ى زه‌وىیه, چێوه‌ى ئه‌م بازنه‌یه دهسوورِێتهوه له‌گه‌ڵ سنورى ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كان, ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه شوێنى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) بریتىیه له چه‌قى زه‌وى ووشكانى له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى كه له نه‌خشه‌ى ژماره (3)دا به ئاشكرا رِوون كراوه‌ته‌وه, لێره‌وه ده‌گه‌ینه گه‌وره‌یى و پیرۆزى ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا: وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ وَ يَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكَمْ شَهِيداً البقره143.
هه‌روه‌ها ئایه‌تى پیرۆزى: لِتُنذِرُ أُمَّ القُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا الشورى 7, بهرِاستى ئه‌م فه‌رموودانه هه‌ر ده‌بێت له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه هاتبێت چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌ى پێغه‌مبه‌ردا هێشتا به ته‌واوه‌تى هه‌موو پارچه‌كانى جیهان نه‌دۆزرابووه‌وه و هیچ كه‌سێك نه‌گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ى كه نه‌خشه‌یه‌كى ته‌واو بۆ هه‌موو جیهان دابنێت, ئه‌مه سهرهرِاى ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر و گه‌له‌كه‌ى نه‌خوێنده‌وار بوون, لێره‌دا ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێكى خاوه‌ن ویژدان دان بهرِاستى و گه‌وره‌یی ئه‌م په‌یامه‌دا بنێت و ملكه‌چى هه‌میشه‌یی خۆى بۆ راگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه: كتێبى (الكعبة مركز العالم)/ دانراوى (د.سعد المرصفي)/ له بڵاوكراوه‌كانى ( مكتبة المنار الإسلامية)/ 1998
radio soran
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:زانیاری,که عبه‌ی پیرۆز سه‌نته‌ری ووشكانی زه‌وی یه , Time: By: محمد پیش بینی
به‌رپرسی ئیداره‌ی گشتیی هونه‌ره شانۆییه‌کان ڕێزی گرت له هه‌وڵی بێ وچانی هونه‌رمه‌ندانی شانۆکاری کوردستانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕه جێژنی شانۆی پارێزگهییدا.
به پێی ڕاپۆرتی به‌شی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگه‌ی کوردستان له سنه‌وه؛ "شه‌هین ده‌شت گوڵی" به خۆشحاڵی ده‌ربڕین له ڕێک و پێک به‌ڕێوه‌چوونی بیست و سێیه‌مین فستیڤاڵی شانۆی پارێزگهیی کوردستان له شاری قوروه‌دا وتی: به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕووداوه هونه‌رییه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی شانۆکاری کوردستانی شایانی ڕێز و سوپاسه له لایه‌ن ناوه‌ندی هونه‌ره شانۆییه‌کانه‌وه.
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
[16:10] 11/Dec/14 (PNA) ـ نووسه‌ری ناسراوی كرماشانی مه‌نسوور یاقووتی، كاری نووسینی چه‌ندین كتێبی نوێی كۆتایی پێهێناوه و نیازی بڵاوكردنهوهیانی هه‌یه. له‌م رۆژانه دوایی نووسه‌ری ناوداری كرماشانی مه‌نسوور یاقووتی كاری نووسینی دوو كتێبی نوێ به ناوه‌كانی "بنیادهای داستان نویسی" واته "بنه‌ماكانی چیرۆك نووسین" و "عبور از پرچین" واته "په‌ڕینه‌وه له په‌رچین" به زمانی فارسی ته‌واو كرد. كتێبی "بنه‌ماكانی چیرۆك نووسین" سه‌باره‌ت به تیۆری رۆمان نووسراوه، هه‌روه‌ها كتێبی "په‌ڕینه‌وه له په‌رچین" بریتییه له كۆمه‌ڵه وتاره‌كانی یاقووتی له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا. له‌و كتێبه‌دا ره‌خنه‌ی رۆمان گه‌لێكی وه‌كوو "مادام بواری"، "هاوسه‌ری ئاهوو خانم" و وتارێك سه‌باره‌ت به شاعیری ناوداری ئێرانی مێهدی ئه‌خه‌وان سالیس نووسراوه. مه‌نسوور یاقووتی له‌م رۆژانه مۆڵه‌تی چاپ كردنی چیرۆكێكی درێژی به ناوی "زیر تیغ" واته "له‌ژێر تیغدا" له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئێران وه‌رگرت. ئه‌م چیرۆكه 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه و ناوه‌رۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی نه‌شر ئه‌فراز چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه. یاقووتی هه‌روه‌ها دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیكه‌ی به ناوه‌كانی "شه‌ڕ" و "په‌پووله له‌سه‌ر خاك" له‌م دواییانه‌دا نووسیوه. هه‌روه‌ها زیاتر له 10 كتێبی ئه‌م نووسه‌ره له لایه‌ن ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئێران بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت چاپ كردن ئاراسته كراون. مه‌نسوور یاقووتی له ساڵًی 1948 له یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی كرماشان له كوردستانی ئێران هاتۆته دنیا، هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی فارسی نووسیوه. به‌رهه‌مێكی به ناوی كۆمه‌ڵه چیرۆكی "پیاوانی سبه‌ی" خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ساڵی له لایه‌ن ده‌سته‌ی كتێبی منداڵ له ئێران پێ به‌خشرا. له ماوه‌ی ساڵانی كار و چالاكی و خزمه‌تی خۆیدا له بواری ئه‌ده‌بیاتدا چه‌ندین به‌رهه‌می زۆر به نرخی نووسیوه و به چاپ گه‌یاندووه كه بریتین له: كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی "برین"، "گوڵ خاس"، "منداڵیی من"، "چیرۆكه‌كانی دۆڵی ئاهوو"، "له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گوندی خۆمان" و "تووشای باڵنده‌ی نامۆی زاگرۆس". هه‌روه‌ها چه‌ندین چیرۆكی درێژی نووسیوه به ناوه‌كانی: "پاجوش" "له‌ژێر هه‌تاودا"، "چرایه‌ك له‌سه‌ر ماینه كێ‌و"، "ئه‌فسانه‌كانی سیڕه‌نگ"، رۆمانه‌كانی "جووتیاران"، "ئهفسانهگهلێك له گوندنشینه كورده‌كان"، "ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستایه‌ك". له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كتێبێكی به ناوی "روانینێك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان" نووسیوه و به‌رهه‌مێكی به ناوی "هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه" له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا نووسیوه كه سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا له نێو نووسه‌ران و چالاكانی بواری ئه‌ده‌بیات و هۆگرانی خوێندنه‌وه‌ی كتێب پێگه‌یه‌كی دیار و باشیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
"کیش و دیش" ناوی تێلە شانۆیەکە کە بۆماوەی 45 دەققە لە سیمای ناوەندی مەهاباد، بەرهەم دێت.
ئەم شانۆیە لەلایەن شەهرام میکائیلی بەرهەم دێت. چیرۆکی ئەم شانۆیە بەم شێوەیە کە ، "عەبدولعەزیز خان" پاڵەوانی یەکێک لە ئەفسانەکانی مێژووی و فولکلۆری ناوچە بەمەبەستی بەردەوامی ئاشتی و دۆستایەتی لەنێوان دوو هۆز، زەماوەندی خستوەتە ڕێ و دەیەوێ کوڕی گەورەی بکات بە زاوا بەڵام لە ڕووداوێک دا کوڕەکەی لە ئەسپەکەی دادەکەوێت و دەمرێ. خان بۆ پاراستنی ئابڕۆی، بەدوور لە چاوی میوانەکان داوا لە کوڕە دووەمییەکەی دەکات ببێتە زاوا کە ئەویش کاتی ڕاو دەکوژرێت. عەبدولعەزیز خان نیگەران و پەرێشان دەچێتە کێوی داسنی و ماردین دەکاتە بەرپرسی ئەوە کە لە سەیدەوان کۆڕی سێهەمی داوا بکات ببێ بە زاوا، خان چاوەڕوانی هاتنەوەی سێدەوان دەکات تا ئابڕۆی باوکی بپارێزی بەڵام کەسانێکی دیکە بەناکاو دێن بۆ لای خان و دەڵێن دەبێ ئە م چیرۆکە لێرەدا بوەستێنێ و لەدرێژەدا سێدەوان واتە کوڕی سێهەمی خان‌یش دەکوژرێ بەڵام "مسیۆ" و "وان" بە خان دەڵێن کە "سەیدەوان" زیندووە و لە کۆمپانیەکەی ئەوان دایە و خەریکی تێپەڕ کردنی خولی سەرەتایی بۆ بوونەپاڵەوانی جیهانە. خان لەگەڵ مسیۆ تێک هەڵدەچێت و لە ئەنجام دا سەردەکەوێت.
radio sorsn
http://awenakurd.glxblog.com/post/111/تێلە شانۆی " کیش و دیش" لە ڕادیۆتەلەفزیۆنی مەهاباد بەرهەم هات.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
[18:27] 11/Dec/15 PNA ـ دوو كۆڕی شیعری بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وانی كوردستانی توركیا، له شاره‌كانی مه‌ریوان و ورمێ به‌ڕێوه‌چوو. به بۆنه‌ی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری وانی توركیا و بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه، شه‌وه شیعرێك له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی زانكۆی په‌یامی نوور له شاری مه‌ریوان ساز كرا. ئه‌م شه‌وه شیعره به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا زیاتر له 15 تێكستی شیعری له لایه‌ن شاعیرانی كورد و چالاكانی بواری زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی خوێندرایه‌وه. ئه‌م شه‌وه شیعره له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هۆزان سه‌ر به زانكۆی په‌یامی نووری ناوه‌ندی مه‌ریوان بۆ هاوده‌ردی كردن له‌گه‌ڵ كه‌س و كار و پاشماوه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ساز كرا. هه‌روه‌ها ئێواره شیعرێك بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان، له‌ژێر ناونیشانی "وان ده‌ڵت ئیدی ترپه‌ی نایه"، له لایه‌ن ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌د خانی له شاری ورمێ ساز كرا. ئه‌م رێوڕه‌سمه به ئاماده‌بوونی ده‌یان شاعیر و نووسه‌ری كورد له شوێنی ئه‌نستیتۆی ئه‌حمه‌د خانی له شاری ورمێ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا چه‌ندین به‌رهه‌م له لایه‌ن شاعیران و هونه‌رمه‌ندان بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرا. له‌و ئێواره شیعره‌دا چه‌ندین تێكستی شیعر كوردیی له لایه‌ن ئایهان حوسێنی، عه‌زیز نیعمه‌تی، گوڵاڵه ستاوه‌ند، محمه‌مه‌د سه‌فایی، فه‌خره‌دین به‌رزنجی، ره‌حیم حه‌لاج خوێندرایه‌وه. ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌د خانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیار "وه‌جدی حاته‌می" ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه له شاری ورمێ خه‌ریكی كار و چالاكییه و له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی به ده‌یان كۆر و كۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه و زانستیی له بواره‌كانی كه‌لتوور، زمان، فه‌رهه‌نگ، ئه‌ده‌بیات، هونه‌ر و مێژووی كورد ساز بكات. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
11/Dec/10 تاران 10 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر (PNA) ـ گۆرانیبێژی ناوداری كورد شه‌هرام نازری، كۆنسێرتێك له شاری قوونییه له توركیا ساز ده‌كات. شه‌هرام نازری به‌ر له گه‌شته‌كه‌یان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، گوتی "له رۆژانی 13 و 15 كانونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر له شاری قوونییه له توركیا، كۆنسێرت ساز ده‌كه‌م و ئه‌م كۆنسێرته وه‌كوو دیارییه‌كی بچووكه بۆ شه‌یدایان و هۆگرانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا". نازری كه به شوالییه‌ی ئاوازی ئێران ناسراوه، ئه‌وه‌شی خسته روو "ئه‌و كۆنسێرته بێ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌مووانه، ئه‌و گۆرانییانه‌ی له‌و كۆنسێرته‌دا پێشكه‌شی ده‌كه‌ین هه‌موویان له‌سه‌ر شیعره‌كانی مه‌ولانا ئاماده كراون و گۆرانییه‌كیش به شیعری حافزی شیرازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین". ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه وه‌كوو ژه‌نیار له‌و كۆنسێرته‌دا شه‌هرام نازری هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن بریتین له: سابیر نه‌زه‌رگاهی ـ تار، حوسێن په‌رنیا ـ سه‌نتوور، فه‌رید ئیلهامی ـ شوورئهنگیز، سه‌عید نایب محه‌مه‌دی ـ عوود، فه‌رهاد سه‌فه‌ری ـ ده‌ف و زروان، یوونس پاك نیژاد ـ كه‌مانچه، شه‌هرام مێهدی ـ ده‌ف. ئه‌مساڵ له رێوڕه‌سمی بیرئانینی شاعیر و عارفی ناودار مه‌ولانا كه له ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی نیایش له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، هه‌شت مه‌وله‌وی ناس، له‌وانه شه‌هرام نازری وه‌ك مه‌وله‌وی ناسێك رێزی تایبه‌تی لێ گیرا. نازری له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا له شیعره‌كانی شاعیرانی ناوداری ئێرانی مه‌ولانا، سه‌عدی و حافز كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ساڵی 2006 به هۆی 30 ساڵ ناساندنی مه‌ولانا به رۆژئاوا "مه‌دالیای شوالیه"ی پێبه‌خشرا كه گه‌وره‌ترین و به‌رزترین نیشانی فه‌رهه‌نگی فه‌ره‌نسایه. مه‌دالیای فه‌رهه‌نگی فه‌ره‌نسا به ناوی "شوالیه لۆژیۆن دۆنۆر" له‌گه‌ڵ دیپلۆمایهكی فه‌خری 12 لاپه‌ڕه‌یی له لایه‌ن "ترا نۆڤا" راوێژكاری فه‌رهه‌نگی جاك شیراك سه‌رۆك كۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا له ته‌لاری "هونه‌ر" (Theatre de la Ville) كه یه‌كێكه له كۆنترین ته‌لاره‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، به نازری پێشكه‌ش كرا. گۆرانیبێژی ناوداری كورد، ته‌نیا گۆرانیبێژی كورد و ئێرانییه كه به‌رزترین مه‌دالیای "لۆژیۆن دۆنۆر"ی وه‌رگرتووه. هه‌ڵبه‌ت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌وه پێشه‌وه پێشكه‌شكردنی ئه‌م مه‌دالیایه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پێشووی فه‌ره‌نساوه به‌م گۆرانیبێژه په‌سند كرابوو. مه‌دالیای "لۆژیۆن دۆنۆر" سێ ئاست و پله‌ی هه‌یه ، شه‌هرام نازری به‌رزترین پله واته "شوالیه لۆژیۆن دۆنۆر"ی پێبه‌خشرا. نازری به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شیعره‌كانی مه‌ولانای له موزیكی ئێران‌دا به‌كار هێناوه‌و ساڵی 2007 بۆ پێشكه‌ش كردنی گۆرانی و پارچه موزیك به بۆنه‌ی ساڵی مه‌ولاناوه، موزیكزانی ژماره 1ی ئێران بووه و له رێوڕه‌سمه‌كان و فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رنامه‌ی پێشكه‌ش كردووه. پیامنێر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
(PNA) ـ پێشانگای تاكه‌كه‌سی هێڵكاری، له به‌رهه‌مه‌كانی محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند، له شاری پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو. پێشانگایه‌كی تاكه‌كه‌سی هێڵكاری به خامه‌ی ره‌ش له به‌رهه‌مه‌كانی شێوه‌كاری ناسراوی ناوچه‌ی پیرانشار محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند، له هۆڵی نیگارخانه‌ی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی و ئیرشادی پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو. له‌م پێشانگایه‌دا كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام بوو، به رێژه‌ی 70 به‌رهه‌م له باشترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره به قه‌باره‌ی جۆراوجۆر نمایش كرا كه له بابه‌ته‌كانی سه‌ربه‌ست و كۆمه‌ڵایه‌تیدا خوڵقابوون. ئه‌و پێشانگایه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هونه‌ری هێڵكاری و دابینكردنی ئه‌نگێزه و ناساندنی ئه‌و هونه‌ره‌ی بواری شێوه‌كاری له نێو هۆگران و لایه‌نگرانی هونه‌ره‌كانی به‌شی به‌رجه‌سته‌ییدا، به هاوكاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی و ئیرشادی شارستانی پیرانشار ساز كرا. شێوه‌كار له‌و تابلۆ شێوهكاریانهدا به ته‌كنیكێكی شیاو و شێواز و ستایلی تایبه‌ت به خۆی، له رێگای به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خامه‌ی ره‌ش، به‌رهه‌مه‌كانی خوڵقاندووه. تابڵۆكانی ئه‌م پێشانگایه رامانی جیاواز و مانای جۆراوجۆریان هه‌بوو، كه له لایه‌ن بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری شێوه‌كاری پێشوازی لێكرا. محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند ئێستا له شاری تارانی پایته‌خت خه‌ریكی ته‌واوكردنی خوله‌كانی پسپۆڕانه‌ی هێڵكاری به خامه‌ی ره‌ش. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له سنه 11/Dec/10 (PNA) ـ پێشانگای تاكه‌كه‌سی وێنه‌ی فۆتۆگرافی فۆتۆگرافه‌ری كورد مێهدی ته‌وه‌كولی له شاری سنه كرایه‌وه. پێشانگایه‌كی تاكه‌كه‌سی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ژیانی هونه‌رمه‌ندانه له لایه‌ن وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ری لاوی سنه‌یی مێهدی ته‌وه‌كولی، له نیگارخانه‌ی ئیرشاد له شاری سنه كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌م پێشانگایه‌دا به رێژه‌ی 30 به‌رهه‌می وێنه‌ی فۆتۆگرافی به شێوه‌ی ره‌ش و سپی به بابه‌تی به‌ڵگه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان، وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ر و جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆستی ناوچه‌ی سنه نمایش كرا. ئه‌مه به هه‌شته‌مین پێشانگای تاكه‌كه‌سی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر ته‌وه‌كولی دێته ئه‌ژماردن و فۆتۆگرافه‌ر له ماوه‌ی 3 ساڵدا به وێنه‌گرتن له ژیانی كه‌سانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی خولقاندوه. سه‌رجه‌می وێنه‌كانی ئه‌و پێشانگایه تایبه‌تن به ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه له‌گه‌ڵ ره‌نج و سه‌ختییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، درێژه به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن و به جۆرێكی هونه‌رمه‌ندانه ده‌ژین. مێهدی ته‌وه‌كولی ساڵی 1989 له شاری سنه له دایك بووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی گرافیكی له زانكۆی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له شاری هه‌مه‌دان وه‌رگرتووه. ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خه‌ریكی كار كردنه له بواری هونه‌ری وێنه‌گریی فۆتۆگرافی و ئه‌و هونه‌ری له‌ژێر چاودێری فۆتۆگرافه‌ری ناوداری كورد مه‌سعوود موراد سه‌لیمی فێر بووه. تا ئێستا زیاتر له 20 پێشانگای گروپی كردۆته‌وه و هه‌شت پێشانگای تاكه‌كه‌سی له كار و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له شاره‌كانی تاران، سنه، ورمێ، سه‌قز، هه‌مه‌دان و هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان و له شاری تۆرێنتۆ له كه‌نه‌دا كردۆته‌وه. پیامنێر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
(PNA) ـ هوشه‌نگ كامكار موزیكزانی ناوداری كورد و سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپی موزیكی كامكاران، پۆئێم سه‌مفۆنیایه‌كی بۆ هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرده‌وه. پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه به ئاوازدانه‌ری هووشه‌نگ كامكار و به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار و گۆرانیبێژی ناوداری لوڕستانی ئیره‌ج ره‌حمانپوور و به شیعری به سۆزی محه‌مه‌د عه‌لی چاووشی له ئه‌لبوومێكدا به ناونیشانی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه" به یارمه‌تی و پشتیوانی بانكی گه‌شتیاری ئێران، له لایه‌ن كۆمپانیای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوای باربه‌د له تاران و شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران كه‌وته بازاڕه‌وه. موزیكزانی كورد هوشه‌نگ كامكار ئاوازدانه‌ری ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه" له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامێنر سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه گوتی "وه‌كوو موزیكزانێكی كورد و ئێرانی له كاره‌ساته‌كانی وه‌كوو شه‌ڕی رژێمی به‌عس له شاری خوڕه‌مشه‌هر و بۆردوومانی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه كه به جورئه‌ته‌وه ده‌توانین ناویان بنێین كاره‌ساتی جیهان، خۆم به به‌رپرسیار زانی كه هه‌ر چییه‌ك له توانای موزیكیمدا هه‌بێت بۆ زیندوو راگرتنی بیره‌وه‌ری ئه‌وان له دڵدا نه ته‌نیا له ئێران به‌ڵكوو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به شێوه‌ی پۆئێم سه‌مفۆنیا به‌رهه‌مێك ئاماده بكه‌م". سه‌باره‌ت به ئامانجی سازكردنی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه گوتیشی "كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕاستی دڵته‌زێنترین تراژیدیای مێژووی مرۆڤایه‌تییه و به رووداوێكی گه‌وره و تاوانێكی جیهانی دێته ئه‌ژمار، كه دڵی هه‌ر مرۆڤێكی شه‌ڕافه‌تمه‌ند دێنێته ئێش. به داخه‌وه له تۆماركردن و راگرتنی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا هه‌نگاوێكی جیدی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ش ئه‌نجام نه‌دراوه". ئه‌وه‌شی خسته روو "منداڵان و ئافره‌تان و پیاوانی بێ‌تاوان به بێ هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی خۆپاراستن له ژێر بۆردوومانی كیمیایی سه‌دام له شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا گیانیان سپارد، دایكیان و باوكانێك كه به كۆرپه شیرخۆرهكهیانی خۆیان له ئامێزگرتبوو كه‌وتبوونه سه‌ر زه‌وی و گیانیان سپارد. نووسینی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی تۆماركردنی گۆشه‌یه‌ك له‌و كاره‌ساته‌یه كه له كۆتایی وه‌رزی زستانی ساڵی پار كۆتایی پێهات". موزیكزانی كورد سه‌باره‌ت به وشه‌ی "پۆئێم سه‌مفۆنیا" رایگه‌یاند "پۆئێم سه‌مفۆنیا به‌رهه‌مێكی كورته و ناونیشانداره كه بۆ ئۆركسترای سهمفۆنیك له مۆمانێكدا به پێی چیرۆك یا ناونیشانێكی تایبه‌ت له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر و پێكه‌وه گرێ‌دراو نووسراوه كه به پێچه‌وانه‌ی سه‌مفۆنیایه كه چه‌ندین مۆمانی جیاواز و جۆراوجۆری له خۆگرتووه. به‌شه جۆراوجۆره‌كان حاڵه‌تی جیاوازیان هه‌یه كه هه‌ر كامه‌یان تێمێكی تایبه‌ت به پێی عینوان یا چیرۆكێكی دیاریكراو تایبه‌ته و به شێوازی جۆراوجۆر دووپات ده‌بێته‌وه، گۆڕانكاری و ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردادێت و په‌ره‌ده‌ستێنێ". كامكار سه‌باره‌ت به به‌شه‌كانی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه روونیكرده‌وه "ئه‌م پۆئێم سه‌مفۆنیایه له چه‌ندین به‌شدا سازكراوه كه پێكه‌وه تێكههڵكێشراون، له به‌شی یه‌كه‌مدا داڕشتنی پلان و پیلانی شه‌ڕه له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌شی دووه‌م بۆردوومانی كیمیاییه، به‌شی سێیه‌م كه له ناوه‌ندی پۆئێم سهمفۆنیاكهدایه شین‌گێڕی و خه‌ماوییه كه له دوایین به‌شیدا ئازادی و هێوا به گوێی بیسه‌ر ده‌گات". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرد "تێمه‌كانی فۆلكلۆریكی موزیكی كوردی به شێوه‌ی جۆراوجۆر كه گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهاتووه ته‌واوی به‌شه‌كانی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه‌یان له خۆگرتووه، به تایبه‌ت مێلۆدی زۆر كۆنی هه‌ورامی كه ناوه‌رۆك و ناخی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه و به به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م سه‌مفۆنیایه یه‌كگرتوویی مێلۆدیك و بنه‌مای ره‌سه‌نی پێداوه". هوشه‌نگ كامكار ئاوازدانه‌ری ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه" له كۆتاییدا گوتی "ئه‌م ئه‌لبوومه له لایه‌نی ئۆركستراسیۆن و هه‌ڵبژاردنی ئامێره‌كان و هارمۆنی و شێوازی نووسینی كۆنتێرپووان و گه‌شه‌پێدانی مۆتیڤیك و هه‌روه‌ها فۆرمی گشتی به‌رهه‌مه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووم جیاوازی هه‌یه و له لایه‌نی موزیكه‌وه هه‌نگاوگه‌لێكی به‌ره‌و پێشه‌وه هاویشتووه". هونه‌رمه‌ندان و ستافی ته‌كنیكی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه" بریتین له: ئاوازدانه‌ر: هووشه‌نگ كامكار، گۆرانیبێژان: بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار و ئیره‌ج ره‌حمانپوور، شاعیر: محه‌مه‌د عه‌لی چاووشی. ژه‌نیاره‌كان: بیژه‌ن كامكار ـ ژه‌نیاری ده‌ف و ئامێره كوتراوهكان، ئه‌رسه‌لان كامكار ـ ژه‌نیاری عوود و شاهۆ عه‌نده‌لیبی ـ ژه‌نیاری نه‌ی، به‌شداری هه‌ندێك له ژه‌نیارانی ئۆركسترای سه‌مفۆنیكی تاران و ئۆركسترای موزیكی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، گرووپی كۆڕال: بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار، ئه‌رده‌شیر كامكار، قه‌شه‌نگ كامكار، هانا كامكار، سه‌با كامكار و مریه‌م ئیبراهیم پوور، وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر: هانا كامكار، ستۆدیۆی تۆماركردنی موزیك: ستۆدیۆ بێل، ده‌نگهه‌ڵگر: ئۆمید نیك‌بین، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م: كۆمپانیای ئاوای باربه‌د، به‌رهه‌مهێنه‌ر: بانكی گردشگری واته گه‌شتیاری ئێران. پیامنێر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
1/Dec/10 پۆسته‌ری فیستیڤاڵ (PNA) ـ به به‌شداری 52 فیلمی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتاری و كورته فیلم، شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سینه‌مای دهۆك سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هاوبه‌شی كۆمپانیای سینه‌مایی "میتۆس فیلم"ی ئه‌ڵمانی، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌مه‌د ئه‌كتاش و به یارمه‌تی چه‌ندین ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له ئه‌ورووپا و هه‌رێمی كورستان له رۆژانی 12 تا 17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2011 به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵدا 19 فیلمی سینه‌مایی، نۆ فیلمی دۆكیۆمێنتاری، 24 كورته فیلم له سینه‌ماكارانی كورد له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی بیانی ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه له شاره‌كانی به‌رلین و دهۆك، پردێكی هونه‌رییه له نێوان شارێك له ئه‌ڵمانیا و شارێك له هه‌رێمی كورستان. فیلمه سینه‌ماییه‌كان كه له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك نمایش ده‌كرێن، بریتین له: فیلمی سینه‌مایی "كوڕ" له ده‌رهێنانی ئاتیلا چه‌نگیز، فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، فیلمی سینه‌مایی "له پاش رووخان" له ده‌رهێنانی "هونه‌ر سه‌لیم"، فیلمی سینه‌مایی "شوێنێك بۆ یاری" (كیك ئۆف) له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كۆركی، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی، فیلمی سینه‌مایی "باهۆز" له ده‌رهێنانی كازم ئۆز، فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، فیلمی سینه‌مایی "چه‌رخ" له ده‌رهێنانی چێپۆ گێوێز، فیلمی سینه‌مایی "بۆنی سێ‌و" له ده‌رهێنانی راڤین عه‌ساف، فیلمی سینه‌مایی "دۆز" له ده‌رهێنانی ڤیان مایی، فیلمی سینه‌مایی "وڵاتی ئه‌فسانه" له ده‌رهێنانی ره‌حیم زه‌بیحی، فیلمی سینه‌مایی "كاتێك له ئازادی" له ده‌رهێنانی ئاڕش ریاحی، فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌ن، فیلمی سینه‌مایی "گوڵی شانس" له ده‌رهێنانی عایشێ پۆلات، فیلمی سینه‌مایی "مناڵانی دیاربه‌كر" له ده‌رهێنانی میراز بێزار، فیلمی سینه‌مایی "پاریس له تاراوگه" له ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د زیره‌ك، فیلمی سینه‌مایی "رۆژنامه" له ده‌رهێنانی سێدات یێڵماز، فیلمی سینه‌مایی "سێبه‌ری گوڵه" له ده‌رهێنانی مه‌سعوود عارف و فیلمی سینه‌مایی "به‌خێربێن" له ده‌رهێنانی فلیپ لۆریت. له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی دهۆك ـ به‌رڵین و له به‌شی دۆكیۆمێنته‌ری ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا نۆ فیلم پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌وانه: فیلمی "دایكانی من" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، فیلمی "بێریڤان ـ حه‌ماسه‌ی به‌رخۆدان" له ده‌رهێنانی ئایدین ئۆراك، فیلمی "هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه" له ده‌رهێنانی تۆلین داگ، فیلمی "دایكی من خوازیاری ئاشتییه" له ده‌رهێنانی عه‌زیز جاپكورت، فیلمی "به‌ندیخانه‌ی ژماره 5 له دیاربه‌كر" له ده‌رهێنانی جیان دێمیرێل، فیلمی "سه‌ید له رێگای حه‌قیقه‌تدا" له ده‌رهێنانی ئۆزكان كۆجوك، فیلمی "شێوهخان" له ده‌رهێنانی كازم ئۆز، فیلمی "رێگای دیاربه‌كر" له ده‌رهێنانی زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د و فیلمی "یه‌زیدی" له ده‌رهێنانی ئانجا بریین. هه‌روه‌ها 24 كورته فیلم له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێن، له‌وانه: كورته فیلمی "ماڵی مێرووله" له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا، كورته فیلمی "له با بپرسن" له ده‌رهێنانی به‌تین قوبادی، كورته فیلمی "بابه چاویش" له ده‌رهێنانی ئاسۆ حاجی، كورته فیلمی "بووكێك" له ده‌رهێنانی هاله ئهسوهر، كورته فیلمی "زه‌ماوه‌ندی گوڵه" له ده‌رهێنانی به‌كر مه‌عرووف، كورته فیلمی "په‌نیر" له ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باك، كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "چوونه‌ی سه‌رێ و هاتنه خوارێ" له ده‌رهێنانی سۆلین یۆسف، كورته فیلمی "ماڵ" له ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باك، كورته فیلمی "پارچه پارچه كرا‌و" له ده‌رهێنانی سه‌فین تاكی، كورته فیلمی "له سێبه‌ری كاتدا" له ده‌رهێنانی كاردۆ مه‌نسوور، كورته فیلمی "وڵاتی هێریۆس" له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، كورته فیلمی "بۆ ئێوه" له ده‌رهێنانی سۆلین یۆسف، كورته فیلمی "وه‌ره به‌ربانگه" له ده‌رهێنانی ئارین عێنان ئه‌رسه‌لان، كورته فیلمی "چیرۆكی ته‌له‌فون" له ده‌رهێنانی بنویسا بێریڤان، كورته فیلمی "رۆژی چواره‌م" له ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌مه‌د، كورته فیلمی "سی و با" له ده‌رهێنانی ئارین عێنان ئه‌رسه‌لان، كورته فیلمی "شۆڕش و شیرین" له ده‌رهێنانی كاترین گه‌به، كورته فیلمی "ده‌نگی باران" له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌نا، كورته فیلمی "ئه‌وانی تر" له ده‌رهێنانی هیشام زه‌مان، كورته فیلمی "شاری خه‌یاڵاوی" له ده‌رهێنانی سه‌عید فیرات ئۆكجوگلۆ، كورته فیلمی "Toros Canavari" له ده‌رهێنانی فیرات یاووز، كورته فیلمی "ترۆما" له ده‌رهێنانی جوان سه‌عید ئه‌حمه‌د، كورته فیلمی "ده‌نگه نهبیسراوهكان" له ده‌رهێنانی فه‌رزین كه‌ریم و كورته فیلمی "له دوو ئاسمان" له ده‌رهێنانی زه‌ین ئهكیوول. شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك سه‌ره‌تا له رۆژانی 11 تا 18 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2011، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌رڵین كلاوس وۆوێریت Klaus Wowereit له شاری به‌رڵین له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو و ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه له رۆژانی 12 تا 17ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری له شاری دهۆكیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پیامنێر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی شمشاڵی قاله مه‌ڕه له رادیۆ په‌یامی تاران
(PNA) ـ نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه، پارچه موزیكی "هاته‌وه خانزاده‌خان" به ده‌نگی شمشاڵی شمشاڵژه‌نی كورد قاله مه‌ڕه و به دابه‌شكردنی موزیكی ع.ج. سه‌گرمه له رادیۆ په‌یامی تاران بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م پارچه موزیكه نیوه‌ڕۆی 11/Dec/06 كاتژمێر 12:40 خولهك، بۆ یه‌كه‌م جار له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی رادیۆ په‌یامی تاران په‌خش و بڵاوكرایه‌وه. گۆرانی "هاته‌وه خانزاده‌خان" ئاواز و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆره كه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك له ساڵانی 40كان له رادیۆ پێشكه‌شی كردووه. له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و له كاتی گه‌شتی هونه‌رمه‌ندی میللی و شمشاڵژه‌نی ناوداری كوردستان قادر عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به قاله مه‌ڕه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پیره‌مێرد له شاری سلێمانی، له‌سه‌ر داوای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری كورد مه‌زهه‌ر خالقی و موزیكزان عه‌بدوڵڵا جه‌ماڵ سه‌گرمه چه‌ند پارچه موزیكی به شمشاڵه‌كه‌ی له شوێنی ئه‌نستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد تۆمار كرد. دواتر موزیكزان عه‌بدوڵڵا جه‌ماڵ سه‌گرمه كاری دابه‌شكردنی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و پارچه موزیك و ئاوازانه‌ی قاله مه‌ڕه ئه‌نجامدا كه بوونه جوانترین به‌رهه‌می موزیكی ره‌سه‌نی كوردی كه نوێ كرابوونه‌وه و به ده‌یان جار له كه‌ناڵه‌كانی رادیۆ و تهفهفیزیۆنهكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرایه‌وه. سۆزی ده‌نگ و نه‌وای شمشاڵه‌كه‌ی قاله مه‌ڕه له‌م گۆرانییه‌دا زۆر به جوانی خۆ ده‌نوێنێ و به تایبه‌ت ئامێری پیانۆ به سه‌ركه‌وتوویی شمشاڵه‌كه هاوڕێیه‌تی ده‌كات و به گشتی گۆرانییه‌كی زۆر جوان و دڵنشینه. قاله مه‌ڕه له ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تی هونه‌ری خۆیدا له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی بواری هونه‌ری موزیك له ئێران به‌شداریی كردووه و له نێو هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ئێران‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و گوێگرانی موزیكی هه‌ر له كورد، فارس و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران شه‌یدای ده‌نگی شمشاڵه‌كه‌ی بوون و هه‌ر به‌م بیانووهشهوه رادیۆ په‌یامی تاران كه رادیۆكی سه‌ركه‌وتووی شاری تارانه و رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری ئێران گوێبیستی ده‌بن، بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌نگی شمشاڵی ئه‌م مویزكژهنه بڵاوكرده‌وه. پێشتریش گۆرانی "كه ئه‌و جوانه" به ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی رادیۆكانی ئێران‌دا له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی رادیۆ په‌یامی تاران بڵاوكرابۆوه. ئه‌و گۆرانییه ئاوازی عه‌لی مه‌ردان و هۆنراوه‌ی نه‌جمه‌دین مه‌لا كه موزیكژه‌ن ئه‌رده‌شێر كامكار موزیكی بۆ دابه‌شكردووه و ساڵی 2006 له ئه‌لبومی "ئه‌مشه‌و" به هاوكاری ئه‌ندامانی گرووپی موزیكی كامكاران و به ده‌نگی گۆرانیبێژ عه‌دنان كه‌ریم له لایه‌ن به‌شی به‌رهه‌مهێنانی رادیۆ نه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه. قاله مه‌ڕه شه‌وی پێنجشه‌ممه 21 ئایار/ مایو 2009 خولهك به كاتی تاران له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له ماڵی خۆی له شه‌قامی مامۆستا هێمن له كۆڵانی لاچین 15 له شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد، ته‌رمه‌كه‌ی به‌پێی وه‌سیه‌تی خۆی و به بڕیاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ته‌نیشت گۆری حه‌سه‌ن زیره‌ك له داوێنی ناڵه‌شكێنه به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا. پیامنێر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
به‌شداری شانۆگه‌رییه‌كی سه‌عید خه‌یروڵلاهی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر
11/Dec/07 (PNA) ـ شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه" له ده‌رهێنانی شانۆكاری كورد سه‌عید خه‌یروڵلاهی، به‌شداری له 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له شاری تاران ده‌كات. شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه" له ده‌رهێنانی شانۆكاری كورد سه‌عید خه‌یروڵلاهی، به‌رهه‌می گرووپی شانۆی "رێڕا"ی Rira شاری دێهڵۆڕان له پارێزگای ئیلام له به‌شی پێشبڕكێی شانۆگه‌رییه سه‌رشه‌قامه‌كانی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له شاری تاران نمایش ده‌كرێت. ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر كه بریتین له: خاتوو مریه‌م موعته‌ریف، حوسێن رازی و ئه‌فشین خورشیدی فه‌ر، دوای بینینی 42 شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قام له سه‌رتاسه‌ری ئێران، نۆ شانۆگه‌ریان بۆ به‌شداری له به‌شی پێشبڕكێی شانۆگه‌رییه سه‌رشه‌قامه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له شاری تاران ده‌ستنیشانكردووه كه شانۆگه‌ری "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه" یه‌كێكه له‌و شانۆگه‌ریانه. 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر به به‌شداری به‌رهه‌می شانۆیی شانۆكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و وڵاتانی بیانی له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 1 -11ی كانونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2012 له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شانۆكاری كوردی دێهلۆڕانی سه‌عید خه‌یروڵلاهی ساڵی پار به شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "دیو چراغ جادو" واته "دێوی چرای سێحراویی" The Ghoul of the Magic Lantern له نووسینی شانۆكاری ئیلامی خاتوو "مه‌رزییه نه‌سروڵڵاهی"، له به‌شی "شانۆگه‌رییه‌كانی سه‌رشه‌قام"ی 29مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر به‌شداری كرد و ئه‌م شانۆگه‌رییه له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای شانۆی شاری تاران و پاركی "باغی هونه‌ر"ی ئه‌م شاره نمایشكرا. شانۆكاری كورد سه‌عید خه‌یروڵاهی ساڵی 1980 له شاری "دێهلۆڕان"ی پارێزگای ئیلام له دایكبووه. 15 رۆژ دوای له دایك بوونی شه‌ڕی ئێران و رژیمی به‌عس ده‌ست پێده‌كات و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری "ئابدانان" كه ته‌واوی دانیشتۆكانی كوردن، سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن. تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له ئۆردوگای ئاواره‌كان وانه ده‌خوێنێت و هه‌ر له‌وێش ژیای ئاسایی به سه‌ر ده‌بات و ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری دێهلۆڕان. خه‌یروڵاهی ده‌رچووی لقی ئارشیتێكته له كۆلێژی ته‌كنیكی ـ ئه‌ندازیاری زانكۆی كرماشان. له ساڵی 2000 ده‌ستی به نووسین و ده‌رهێنه‌ری شانۆ كردووه و تاكوو ئێستا چه‌ندین شانۆنامه‌ی نووسیوه و هه‌روه‌ها بۆخۆشی ده‌رهێنه‌ری كردووه، له‌وانه: "دایناسۆر كێیه"، "رۆسته‌م و سۆهراب"، "خوێندكار كێیه"، "چریكه"، "خواوه‌ند"، "هاملێتی ئه‌تۆمی"، "بێتوو ئه‌م كلیله ون بێت"، "خوابهس"، كه‌ژاڵ"، داشل جۆكیۆ"، "ناودار"، "چریكه"، "خوێندنه‌وه‌ی هاملێت به تامی شه‌ڕه‌وه"، شانۆگه‌ری "ڤلادیمیر و ئستراگۆن هه‌ر دووكیان زیندوون" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رهه‌می شانۆیی دیكه. سه‌عید خه‌یروڵاهی له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌كانی شانۆیی ئێران به‌شداریی كردووه، له‌وانه: 8 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی فه‌جر له شاری تاران، 6 خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان، 3 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی خوێندكارانی ئێران له شاری تاران، فیستیڤاڵی شانۆی مانگ و 3 خولی فیستیڤاڵی شانۆی تاك، چه‌ندین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌یی و پارێزگایی شانۆ و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیستیڤاڵی شانۆیی دیكه. پیامنێر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
فیلمی دیكۆمێنتاری 88 ده‌گاته كۆتایی وێنه‌گرتن سهیل سخن پژوه، هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری ئێرانی به هاوكاری كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه ئێستا له كۆتایی وێنه‌گرتنی فیلمێكی دیكوَمێنتیو چیرۆكێكن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و له ئێستادا زۆربه‌ی كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه كۆتایهاتووه‌و واش بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری مۆنتاژكردنی له ستۆدیۆكانی تاران ده‌ستپێبكات. فیلمه‌كه ناوی 88هو له بهرههمهێنانو سیناریۆو ده‌رهێنانی،"سهیل سخن پژوه"یه، كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن سه‌روه‌ت حاجی‌و سه‌لام حاجی عه‌لی_ یه‌وه بۆكراوه‌و هه‌ركام له شێنێ حه‌یده‌ر، شه‌نگ ئیدریس، جلیل سه‌عید، كۆچه‌ر نوری، وه‌رزێر محه‌مه‌د، گۆڤار جه‌لیل، گیچهند جه‌لیل، ژیار به‌رزان، شاملۆ ئیبراهیم، میریدیان سه‌لام ڕۆڵی خۆیان له فیلمه‌كه ده‌بینن. هه‌روه‌ك به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌م، ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د-هو هاوكارانی پێكهینه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه، كۆسالاَن تۆفیق، سه‌ربه‌ست حه‌مه‌ساڵح. "88" به‌رهه‌مێكی دیكۆمێنتاری چیرۆكییهو ماوه‌ی فیلمه‌كه یه‌ك كاتژمێره‌و له شاری هه‌ڵه‌بجه وێنه‌گیراوه‌و كاری مۆسیقا ومۆنتاژی له ستۆدیۆكانی تاران بۆده‌كرێت. تێكڕای پێكهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ن واش بڕیاره له 16/3/2010ئه‌م فیلمه له شاری هه‌ڵه‌بجه نمایشبكرێتو له هه‌مانكاتدا ده‌درێته چه‌ند كه‌ناڵێكی بیانیی بۆ بلاَوكردنهوهی. ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك سوپاسی هاوكاری فه‌ریدون جوانڕۆی، سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه، ئیبراهیم هه‌ورامانی، یادگاری هه‌ڵه‌بجه، ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی، دلێر یوسف، نووسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه، سوپاس بۆ خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه كرد كه هاوكاریانبوون له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه.
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه باشترین جلوبه‌رگ كه سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشێت ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ن كه ته‌نها 60%ی له‌شی ئافره‌ت داده‌پۆشێت. رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی بریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه پیاوان سه‌رنجیان بۆ ئه‌و ئافره‌تانه ده‌ڕوات كه جلوبه‌رگی ته‌سك ده‌پۆشن به‌جۆرێك كه 40%ی له‌شی ده‌ربخات. رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كچان زۆرجار پرسیاری ئه‌وه‌یان لادروستده‌بێت، چ جۆره جلوبه‌رگێك ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی پیاوان، پۆشینی هه‌ندێك جلی زۆر كراوه‌و كورت ته‌نها سه‌رنجی پیاوانی خراپ‌و هه‌ڵه راده‌كێشێت، جلوبه‌رگی زۆر داخراویش هه‌ندێك جار نابێته جێگه‌ی سه‌رنجی پیاوان. بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش، 4 ئافره‌ت كه به‌شێوازی جۆراو جۆر جلوبه‌رگیان له‌به‌ركردبوو، له یانه‌یه‌كی شه‌وانه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ده‌ركه‌وت پیاوان زیاتر له‌و ئافره‌تانه نزیكده‌بنه‌وه كه 40%ی لهشو لاریان به‌ده‌ره‌وه‌یه. له کوردسات وه‌رگیراوه
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
عادل هه ورامی
عادل هه ورامی ئه لبومی 2011 ♫♪1 - Adil Hewrami - Semai d esmalan Size: 12.47 MB ♫♪2 - Adil Hewrami - Zulaixa Size: 12.47 MB ♫♪3 - Adil Hewrami - Hewai k emalan Size: 15.55 MB ♫♪4 - Adil Hewrami - Ewarai g oizha Size: 11.36 MB ♫♪5 - Adil Hewrami - Sozi j azhn Size: 12.00 MB ♫♪6 - Adil Hewrami - Arwis x anaqin Size: 14.02 MB ♫♪7 - Adil Hewrami - Jafi Size: 10.85 MB ♫♪8 - Adil Hewrami - Sozek b o m awlawi Size: 10.42 MB ♫♪9 - Adil Hewrami - Slemani Size: 11.71 MB
عادل هه ورامی ئه لبومی 2009 ♫♪1 - Adil Hewrami - Shadalar Size: 4.42 MB ♫♪2 - Adil Hewrami - Tawan Size: 3.50 MB ♫♪3 - Adil Hewrami - Gul rezan Size: 4.41 MB ♫♪5 - Adil Hewrami - Keni Size: 4.04 MB ♫♪6 - Adil Hewrami - Shamal Size: 4.73 MB ♫♪7 - Adil Hewrami - Chnar Size: 2.84 MB ♫♪8 - Adil Hewrami - Sarel Size: 4.45 MB ♫♪9 - Adil Hewrami - Xal Size: 4.23 MB
عادل هه ورامی ئه لبومی 2006 ♫♪1 - Adil Hewrami - Newa Size: 3.85 MB ♫♪2 - Adil Hewrami - Mecnun Size: 4.33 MB ♫♪3 - Adil Hewrami - Leil Size: 5.21 MB ♫♪4 - Adil Hewrami - Derun Size: 4.52 MB ♫♪5 - Adil Hewrami - Hatini namekan Size: 4.14 MB ♫♪6 - Adil Hewrami - Shewi yelda Size: 4.53 MB ♫♪7 - Adil Hewrami - Chira Size: 3.18 MB ♫♪8 - Adil Hewrami - Eman eman Size: 3.85 MB ♫♪9 - Adil Hewrami - Seher Size: 4.63 MB
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:عادل هه ورامی,داگــــــــــــڕتنی گورانی کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
شه‌هرام عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری لاوی كورد به‌فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستانی له یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له وڵاتی هیندستان به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، شه‌هرام عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری گه‌نجی كوردستان به‌فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، "Whisper With the Wind" خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هێندستان، واته "ده‌روازه‌ی زێوی هێندستان"ی له به‌شی كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی له یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ده‌ستهێنا. خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستان، خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای هونه‌رو سینه‌مای مۆمبای MAMI دێته ئه‌ژماردن. فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، له دوو سانسی جیاوازدا له رۆژانی 3و 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 به‌ئاماده‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی نمایش كرا‌و له‌لایه‌ن رهخنهگرانو بینه‌رانی به‌شداربوو له ڤیستیڤاڵدا پێشوازییه‌كی باشی لێكرا. له رێوره‌سمی كۆتایی ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری پێشكه‌ش بهسینهماكاری ناوداری یۆنانی "تێئۆ ئانجلیۆپلووس" كرا‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك ئه‌زموونی هونه‌ری به‌خشرایه ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی سینه‌مای هێندستان "ئامیتا پاچان". له جه‌ژنێك كه به‌رپرسانی ڤیستیڤاڵی فیلمی مۆمبای بۆ هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی ئه‌م فیستیڤاڵه گرتیان "تێئۆ ئانجلیۆپلووس" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شه‌هرام عه‌لیدی، وتی: كورد هه‌موو كاتێك له‌لای من خۆشه‌ویست بووه‌و سڵاوی تایبه‌تی من به‌كورده‌كان بگه‌یه‌نه. جێی ئاماژه پێدانه سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مۆمبای" هێندستان له ئه‌ستۆی "پۆل شرێیدێر" خوڵقێنه‌ری فیلمه سینه‌ماییه‌كانی "شۆفیری تاكسی" و "دوایین دڵه‌راوكێ مه‌سیح" بوو. یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له به‌شه‌كانی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی، كێبڕكێی سینه‌مای جیهان، نمایشی فیلمه‌كانی هێندستان، به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمهكانو هه‌روه‌ها به‌شی چاوخشاندنێك به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره‌كانی دیكه، له رۆژانی 29 ئۆكتۆبر تا5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 له شاری مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ڕێوه‌چوو له کوردسات وه‌رگیراوه
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:مامۆستا هه‌ژار و هێمن,وینه, Time: By: محمد پیش بینی
"په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌وین" دیوانێكی شیعریی چوار شاعیری لاوه
"په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌وین"، بۆ چوار شاعیری لاو چاپ و بڵاوكرده‌وه. سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه شاعیر و نووسه‌ر محه‌مه‌د پاكژ له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "ئه‌م دیوانه به‌رهه‌می هه‌ریه‌ك له شاعیرانی لاو یاری فهرهریدون، هه‌رێم یاسین، هه‌ردی عه‌بدوڵڵا و شوان عه‌بدوله‌تیف له‌خۆگرتووه". گوتیشی "ئه‌م دیوانه 100 لاپه‌ڕه‌یه‌و به‌تیراژی 500 دانه‌و به‌قه‌باره‌ی نیو ئه‌ی فۆرِه، ناوه‌رۆكی شیعره‌كان خۆشهویستیو نیشتمانی‌و مرۆڤایه‌تین، بۆردی پشتیوانی گه‌نجان وه‌كو ده‌ستگیرۆیی گه‌نجان ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه". ئه‌وه‌شی خسته روو "له‌م ماوه‌یه‌دا بۆردی پشتیوانی گه‌نجان هه‌ردوو پڕۆژه‌ی كڕینی كتێب بۆ كێبخانه‌ی كافێ ی سه‌رده‌م له‌هه‌ڵه‌بجه‌و كتێبخانه‌ی یه‌كێتی كهمئهندانان له‌سلێمانی دابینكرد، چاپكردنی ئه‌م دیوانه شیعریه‌ش بوه جێگه‌ی رێز‌و ره‌زامه‌ندی گه‌نجان". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "بۆردی پشتیوانی گه‌نجان منیان وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری سێ پڕۆژه‌كه ده‌ستنیشان كردووه". پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه عـــه‌رز كـــه‌ر وه لـــه‌یـــلا وه صـــه‌د خـــامـــه‌وه چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێو‌ر وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس شێرکۆ بێکەس «کوردستانی از زیباترین کلمات» جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو روژین پیش بینی چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند کولکه زێرینه کولکه زێرینه نه‌ورۆز نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان دڵى وام ناوێ عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا بوکه باغانه لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە Abdulla Pashew خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم سازی ئاواره خانمه موزیكژه‌نی كورد تارا جاف مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره شێرکۆ بێکه‌س خۆزگه باران ده‌يزانی، باڵنده كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە. هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی وەفایی شعر پاییز این کهنه رباط را که عالم نام است شه‌وگاری ته‌نیایی کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ... چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه هەڵبەستی دەروون Daily Links
Blog Links
قالب وبلاگ
شێعر ئاواكورد تیشکی نوێ سه رچه مه خوشه ویستی توو. ریبوار تیشکی مانگه شه و عشق زبان چمنزار هه واروو عه شقی دورترین ماڵێک بۆ نه‌ققاشی و شێعر و وێنه روستای زیبای بالاکوه چرک نویس زاگرس موزیک احادیث و سنت پیامبر (ص) رادیو سورانی ئیران ماڵپه‌ڕێکی هـه‌واڵ چهره-موسیقی،عکس،فیلم شاخه گل وبلاگ آموزشی عمومی نوسین- کوردی نیرگیزی مندالان بوکان - روژهه لات فێر بوونی زمانی كوردی کتتێبخانهی کوردی لینکه کان ماڵپه‌ڕێکی گشتی هونه‌ری کوردیه! کیت اگزوز زنون قوی چراغ لیزری دوچرخه
تبادل
لینک هوشمند
Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**