✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
داگرتنی کتێبی کوردی(EBOOK)
شێعر سالم مامۆستا هه‌ژار هێمن شێرکۆ بێکەس مه‌حوی عه‌بباسى حه‌قیقى حەزرەتی وەفایی یونس ره‌ئووف ( دڵدار ) پیرەمێرد بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی گۆران شێخ نوری شێخ صاڵح عەبدوڵا پەشێو نالی ئەحمەد به‌گی جاف ئەحمەدی خانی ئەحمەد هەردی سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی مەولەوی حـــەمـدی قانع ژیلا حسه‌ینی محه‌مه‌د ساڵح دیلان چوارینەی حکیم عمر خەییام ناری کوردی کوێستان عومەرزادە وەلی دیوانە حــــــهریــــق صهيدی هه‌ورامی ویساڵی سوارە ئیلخانیزادە صافی هیرانـــــى ئەحمەد موفتی زادە سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ) شه ریف حسێن په ناهی ژیاننامەى ناودارانی کورد هه‌نبانه بوڕینه نووسین به خه‌تی سۆرانی ووته به‌نرخه‌کان كورته چیرۆک کچه‌که‌ی کافرۆش Weather
|
پێشکەشە بەسەرجەم هاورێیان ئەمە یەکێکە لە تازەترین بەرهەمەکانى مامۆستا عەدنان کەریم
به سته ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە روو لەلاى من کە بە جامى بادەوە موشتەرى وەک من لە مەیخانئ کەمن زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێخەمن مەى حەڵاڵە بۆ منى وێرانە ماڵ بۆ منى سەر گەشتەو رووت و رەجاڵ بۆمنى بابردەلەى گردەنشین بۆ منى دڵ پڕ لە ناسۆر و برین بۆ منى ئاوارەو دوورە وەتەن بولبولى بئ بەش لە گوڵزار و چەمەن نابئ قەد ناڵەى جودایى بئ ئەسەر جا چ نەى بیکا چ پیاوى دەربەدەر بۆیە ناڵەم تێکەلى نەى کردووە شیوەنێکم پێیە نەى نەیکردووە لێمگەرئ بادەربڕم سۆزى دەروون لێمگەرئ با هەڵوەرێنم ئەشکى روون
هۆنراوەى : هێمن عــــود : عەدنان کەریم دەفــــ : کارزان محمود
Writing at: 14 / 7 / 1391برچسب:مامۆستا عەدنان کەریم,شێعر,هێمن,هه‌واڵ,وینه,ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە , Time: By: محمد پیش بینی
ده‌هه‌مین فێستیڤالی سه‌رانسه‌ری چیرۆک له بانه
Writing at: 29 / 1 / 1391برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
"ئازاد یونسی" کوڕی"ئیبراهیم یونسی" ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کۆچکردووی کورد ، باسی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێکی باوکی کرد .
به‌پێی هه‌واڵی"کوردپرێس" ، ئازاد یونسی وتی: ڕێوڕه‌سمی چله‌ی خوالێخۆشبوو"ئیبراهیم یونسی" له ڕۆژی16ی مارس له شاری"بانه" به‌ڕێوه ده‌چێت . ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی"نیگاه" له ئێران ، هه‌وڵیه‌تی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا یونسی بۆ به‌شداری له پێشانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی تاران ، سه‌رله‌نوێ له‌چاپ بداته‌وه . له‌م ئاراسته‌دا ، ئازاد یونسی ئاماژه‌ی کرده بڵاوکردنه‌وه‌ی دوو به‌رهه‌می بڵاونه‌کراوه‌ی باوکی و ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه ئێستا له قۆناخی ئیداری دایه‌و به‌م زووانه ده‌گاته ده‌ستی هۆگرانی به‌رهه‌مه‌کانی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی . http://awenakurd.glxblog.com/post/307/بڵاوکرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی به‌رهه‌مه‌کانی"ئیبراهیم یوونسی".htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">
Writing at: 2 / 1 / 1391برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
گۆڤاری "هایا" که وه‌رزنامه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی، فێرکاری و توێژینه‌وه‌ییه، دواڕۆژانی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ هاته بازاڕه‌وه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس، له ژماره‌ی یه‌که‌می ئه‌م گۆڤاره‌دا ، بابه‌تگه‌لێک له "جه‌لال مه‌له‌کشا"، "عه‌تا نه‌هایی"، دوکتۆر "ئومید وه‌رزه‌نده"، "محه‌ممه‌د ساڵح سوزه‌نی"، "ڕه‌زا عه‌لی پوور"، "به‌یان عه‌زیزی"، "عادڵ قادری"، ناسر وه‌حیدی"، "عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی، دوکتۆر "مونسوور ساعی"، "محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی"، "ئه‌مین گه‌ردیگلانی" و "ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا زاده" ده‌بیندرێت. له یه‌که‌م ژماره‌ی ئه‌م وهرزنامهیهدا که پێشکه‌ش کراوه به خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی، بۆ یه‌که‌م جار وه‌رگیڕدراوی کوردیی به‌شيی یه‌که‌می ڕۆمانی ئولیت له 35 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو بۆته‌وه. بابه‌ته‌کانی ئه‌م گۆڤاره به گشتی، ڕاپۆرت، وتار، ڕه‌خنه، چیرۆک و وتووێژ ده‌گرێته‌وه که شیعرێکیش به یادی دوکتۆر یونسی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمان و وه‌رگێران، وتارێک سه‌باره‌ت به گۆڤاره خۆجێیه‌کان، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له نووسینی دوکتۆر "ناسر فه‌کوهی" سه‌باره‌ت به شوناس و نه‌ته‌وه له‌و بابه‌تانه دێنه ئه‌ژمار. به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری "هایا" "ئازاد مه‌حموودی" و ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانیشی "مه‌هدی خون دڵ"، "ئیبراهیم محه‌ممه‌د حسێنی"، "حامد کۆنه‌پۆشی" "ئه‌نوه‌ر ڕۆشه‌ن" و "ڕه‌ئوف جیهانی"ن. نووسینگه‌ی ئه‌م گۆڤاره له مه‌ریواندایه. "هایا" دووه‌مین گۆڤاری شاری مه‌ریوان دێته ئه‌ژمار. وه‌رزنامه‌ی دیکه‌ی ئه‌م شاره "زرێبار"ه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "عادڵ محه‌ممه‌د پوور". "هایا" به تیراژی 2000 به‌رگ و به نرخی 2000 تمه‌ن بڵاو بۆته‌وه.
http://awenakurd.glxblog.com/post/305/"هایا" هاته ڕیزی گۆڤار و بڵاوڤۆکهکانی کوردستان.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">
Writing at: 2 / 1 / 1391برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بڵندی سینه‌مایی فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دیجیتاڵی هێندستان، به‌خشرایه فیلمی" كوێستانی قه‌ندیل" فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له دوانزههمین به‌شداری خۆیدا له فستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، له به‌شی كێبه‌ركێی فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دیجیتاڵی هێندستان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت. له‌م فستیڤاڵه‌دا، سه‌دوسی فیلم له 55 ووڵاتی دونیا و له چه‌ند به‌شی جیاوازدا نمایش كران . فیلمی كوێستانی قه‌ندیل، له ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی و به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانی ،باسی چوارنهتهوهی كورد و تورك و عه‌ره‌ب و فارس ده‌كات كه به درێژایی ده‌یان ساڵ له كوێستانی قه‌ندیل به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون. به چوار زمان قسه ئه‌كه‌ن و به یه‌ك زمان ئه‌گرین و ره‌نج ئه‌بینن،وه‌كیه‌ك هیلاكن،وه‌ك یه‌ك ماندوون و ... به یه‌ك زمان فرمێسك ئه‌رێژن! شانۆكاری ناسراوی كورد، دكتۆر قوتبه‌دین سادقی،سترانبێژی باكووری كوردستان جومه‌رد قاره‌مان و گۆرانیبێژ عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی،شێوه‌كاری عه‌ره‌ب خاتوو لهمیاحسێن و ئه‌كته‌ری میوان كامه‌ران ره‌ووف ،كه‌مال جه‌لال قادر و چه‌ندین ئه‌كته‌ری
Writing at: 2 / 1 / 1391برچسب:كوێستانی قه‌ندیل,هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
په یکی شادی که وته به ر ده ستی خوێنه ران ئه م کۆمه ڵه شیعره هی ساڵه کانی 73 هه تاوی تا 84 هه تاویه کۆی 11 ساڵ شیعری منی تێدایه پێش که ش به هه موو دڵسۆزانی ئه ده بی کوردی له هه ر چوار پارچه ی کوردوستان http://www.facebook.com/saeid.najjari.aso
Writing at: 15 / 12 / 1390برچسب:ماموستا ئاسو,هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
"ده‌شتی سووتاو" که ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی پڕ ته‌پۆڵکه به به‌رینایی 400 هێکتاره له گوندی "حه‌مامیان" ی سه‌ربه شاری بۆکان، ساڵانه ده‌بێته میوانداری20 تا 25 جۆره له‌م باڵنده‌گه‌له.
چرگ، باڵنده‌یه‌که له بنه‌ماڵه‌ی چرگهکان که له ده‌شتی بێ دار و دره‌خت، زه‌وی و زاری تۆڵکهیی و مه‌زرای به‌ربڵاوی پڕ گژ و گیادا ده‌ژیت. ئه‌م باڵنده‌یه مل و لاقی درێژه، باڵ و ده‌نووکی پان و په‌ڕ و باڵی ڕهنگامهییه و له‌سه‌ر عه‌رد هێلانه ساز ده‌کات. چرگ له وه‌رزی به‌هاردا هێلکه ده‌کات و هه‌ر جاره‌یش دوو تا چوار هێلکه ده‌کات؛ پاش 25 تا 27 ڕۆژ جووجه‌ڵه‌کانی سه‌ر له هێلکه ده‌ردێنن. چرگ، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین باڵنده‌کانی ئێران و له باری قه‌ڵافه‌ت و شێوازه‌وه زۆر له قه‌ل ده‌چێت. درێژایی جه‌سته‌ی ده‌گاته مه‌ترێک و کێشیشی ده‌گاته 15 کیلۆگرام. ئه‌م باڵنده‌یه زۆر هه‌ستیاره و زوو ده‌فڕێ و زۆریش به پارێزه و هه‌رچه‌نده خاوه‌نی توانایه‌کی باڵای فڕینه به‌ڵام گه‌ر به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییه‌ک بێته‌وه یان هه‌ڵدێت یان خۆی ده‌شارێته‌وه. له ئێران‌دا ئێستا ده‌شتی "سووتاو"ی بۆکان، گرینگ‌ترین ژینگه‌ی چرگه. ئه‌م شوێنه له‌به‌ر ڕه‌وشی باش و که‌م وێنه‌ی بووه به گرینگ‌ترین ژینگه‌ی باڵنده‌ی ده‌گمه‌نی "چرگ "له‌وڵاتدا.
http://awenakurd.glxblog.com/post/203/"ده‌شتی سووتاو"ی بۆکان ژینگه‌ی په‌له‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یی چرگ.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">
Writing at: 8 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
ستاك فیلم به‌شداری له فێستیڤاڵی جهیپووری هیندستان ده‌كات
12/Jan/14 (PNA) ـ كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلمی "ستاك فیلم"ی شاری سنه، به چوار كورته فیلم به‌شداری له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جهیپوور له هیندستان ده‌كات. "ستاك فیلم" به سه‌رپه‌ره‌ستی خاتوو (ڤیدا ساڵحی) و به به‌رپرسیاریی سینه‌ماكاری كورد (سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ)، به چوار كورته فیلم له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی كورد و ئێرانی به‌شداری له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جهیپوور ده‌كات. به‌رپرسانی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جهیپوور، به فه‌رمی بانگهێشتی(سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ) و (ڤیدا ساڵحی) كردووه، تاكوو له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵهدائامادهبن. ئه‌م فیلمانه‌ی كه له لایه‌ن كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلمی"ستاك فیلم" بۆ چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جهیپوور ره‌وانه كراون و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێن، بریتین له: كورته فیلمی "ده‌نگه نه‌بینراوه‌كان" له ده‌رهێنانی (فه‌رزین كه‌ریم) له هه‌رێمی كوردستان، كورته فیلمی "گوڵهكانیمریهم" له ده‌رهێنانی (روحوڵڵا ئه‌كبه‌ری) له شاری ئیلام، كورته فیلمی "چاڵی ئاو" له ده‌رهێنانی (شه‌هرام به‌ده‌خشانی مێهر) له شاری تاران، كورته فیلمی "خرت وه‌كوو گوێز" له ده‌رهێنانی (مریه‌م وه‌یس مورادی) له شاری تاران. "ستاك فیلم"ی سنه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌رچاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم له ئاستی ئێران و جیهاندا كه فیلمه‌كانی سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له فیستیڤاڵه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهانبه شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ بڵاوده‌كاته‌وه و نوێنه‌ری ته‌واوی فیستیڤاڵه فیلمه كوردییهكانه له ئێران. ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له رۆژانی 27 تا 31ی كانوونی دووه‌م/ یهیانهری 2012 له شاری جهیپوور له هێندستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گرانبه‌هاترین كتێبی جیهان 12/Jan/11 (PNA) – به‌رگێك له گرانبه‌هاترین كتێبی جیهان، كه شاكاری جۆن جێمز ئادۆبونه و سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له‌ژێر ناوی باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاپكراوه، كۆتایی ئه‌م مانگه مه‌زاد ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه به 10 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی"رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"، ئه‌م كتێبه كه 435 وێنه‌ی له‌ئه‌ندازه‌ی راسته‌قینه‌ی باڵنده‌ی جۆراوجۆر له‌خۆگرتووه، وێنه‌كانی به ده‌ست رهنگكراون. له ئێستادا ته‌نیا 120 به‌رگی ئه‌م كتێبه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ماوه كه به ئه‌گه‌ری زۆر ده‌بێت 107 به‌رگیان له رێكخراوه‌كان و كتێبخانه‌كان بن. به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردییه‌ن،دوایین به‌رگی كامڵی ئه‌م كتێبه‌كه ساڵی 2010 مهزادكراوه، به11 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ریكۆردی گرانبه‌هاترین كتێبه‌كانی جیهانی شكاند. ئه‌و به‌رگه‌ی كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه مه‌زاد بكرێت، ساڵی 1838 ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی، كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكایی كڕیبووی. سه‌نته‌ری مه‌زادی كریستی كه به‌رپرسی مه‌زادی ئه‌م كتێبه به‌نرخه‌یه، له بروشوری مه‌زادی كاڵاكانیدا به‌های ئه‌م كتێبه‌ی له نێوان 7 تا 10 ملیۆن دۆلار دیاریكردووه. هه‌ر بۆیه‌ش ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایان پێیانوایه كه له‌وانه‌یه ئه‌م كتێبه به زیاتر له 11 ملیۆن دۆلاربفرۆشرێت و رێكۆردی ئه‌و به‌رگه‌ی كتێبه‌كه بشكێنێت كه ساڵی 2010 به 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ئه‌م كتێبه بهنرخو پڕبه‌هایه دووره له‌وه‌یه‌كه له ژێر كارگه‌ریی قه‌یرانی ئابووریی به‌های دابه‌زێت. ئه‌م كتێبه كه له ئه‌ندازه‌ی زۆر گه‌وره به پانی و درێژیی نزیك بهمهترێك و له چوار به‌رگدا چاپكراوه، به‌رهه‌می كار و تێكۆشانی جۆن جێمز ئادۆبونه له ساڵانی 1827 تا 1838. جۆن جێمز بۆ دیتن و توێژینه‌وه‌ی باڵنده ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، له زێدی خۆیفهڕهنسا رۆیشت به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا. به‌بڕوای ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایان ئه‌م كتێبه له سه‌رده‌می خۆیدا باشترین و كامڵترین سه‌رچاوه بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به هۆی وێنه‌كان و ته‌واوكاریی ره‌نگكردنیان به ده‌ست، ئه‌م كتێبه شتێك زیاتره له كتێبێكی ئاسایی و له‌وانه‌شه به‌های مادی و جوانیناسییهكهیهتیی كه كردوویه‌تیی به به‌رهه‌مێكی پڕبه‌های هونه‌ری تاوه‌كو كتێبێكی گیانهوهرناسیی. ئه‌ندازه و كێشی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌نده‌یه كه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ر به‌رگێكی، یان هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی به‌لای كه‌م پێویستیی به دوو كه‌سه. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
محەممەد و ئەسرا زۆرترین ناو لەنێو منداڵانی مەهابادی سەرۆکی ئیدارەی سەبتی ئەحوالی مەهاباد وتی : ناوەکانی محەممەد لەنێوکوڕان و ئەسرا لەنێو کچان، زۆرترین ناو لەنێو منداڵانی ئەو شارە بووە. یووسف میکاییلی ، لە وتووێژ لەگەڵ کورد پرێس، وتیشی: لەسەرجەم یەک هەزار و شەشسەدوچل منداڵی کوڕێک کە ئەمساڵ لەدایک بوونە "محەممەد"زۆرترین ناوی بە خۆی تەرخان داوە. ئەو هەروەها وتیشی: لەنێو کچانیش دا لەسەرجەم هەزار و شەشسەد و یازدە کچکە لە دایک بوونە لەم شارە " ئەسرا" زۆرترین ناو بووە. ئەو وتیشی: لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لەنێو کوڕان دا ناوی " محەممەد"،"عەلی"،"ئەمیرحسێن" زۆرترین ژومارە و لەنێوکچانیش دا ناوگەلێکی وەک" فاتمە"،"زەهرا"و"ستایش" زۆرترین ناوگەلێک بوونە کە دانراون.
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
كۆرِێكی رێزلێنان بۆ (عوسمان هه‌ورامی) ساز ده‌كرێت
12/Jan/03 (PNA)- كۆرِێكی رێزلێنان بۆ گۆرانیبێژی ناسراو (عوسمان هه‌ورامی) له شاری مه‌ریوان سازده‌كرێت. ئه‌م چالاكییه له 8 ئادار/ مارس 2012، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین (مه‌ریوان) بۆ پاراستنی چاندی ناوچه و شیكاری زانستیانه‌ی موزیكی هه‌ورامی ساز ده‌كرێت. رێكخه‌رانی ئه‌م چالاكییه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر كه‌وتووه، تێیدا داوا له هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران،توێژه‌ران كراوه، وتاره‌كانیان بۆ نووسینگه‌ی ئه‌و كۆرِه رێزلێنانهبنێرن كه له شێوه‌ی كۆنگره‌یه‌ك بهرِێوه ده‌چێت. ئه‌م تهوهرانهیش بۆ كۆنگره‌كه دیاری كراون: "شیكاریی و لێكدانه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی مامۆستا (عوسمان) هه‌ورامی)"،"ره‌وتی مێژوویی گۆرانیبێژیی موزیكی هه‌ورامی"، "هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و ته‌كنیكه‌كانی موزیكی هه‌ورامی له‌گه‌ڵ موزیكی ئێرانی و موزیكی كلاسیكی رۆژئاوا"، "لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسیانه و مرۆڤناسیانهی موزیكی هه‌ورامی" و "خه‌سارناسیی گۆرانی و موزیكی هه‌ورامی". وتاره‌كان ده‌بێت به زمانی كوردی‌یان فارسی بێت و له رێگه‌ی ئیمهیلی كۆنگره hemayesh@vejin.org یان نووسینگه‌ی كۆنگره به ده‌ست رێكخه‌رانی كۆنگره ده‌گات. (عوسمان هه‌ورامی) یه‌كێك له گۆرانیبێژه میللییه ناسراو دیاره‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامانه. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
دیوانی شاعیرانی عێراقی بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ ده‌كرێت
12/Jan/04 (PNA) ـ دیوانی شیعری "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" به‌رهه‌می شاعیرانی عێراقی، بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ ده‌كرێت. له رۆژانی داهاتوودا دیوانی شیعری"باقیمانده وتنم" واته "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" كه هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له به‌رهه‌مه‌كانی شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی و سه‌باره‌ت به ره‌نج و ئازار و مه‌ینه‌ته‌كانی خه‌ڵكی عێراقه له سه‌رده‌می حكومرِانی سه‌دام حوسن و جه‌نگه‌كان و ئه‌و شڵه‌ژان و ئاواره‌یی و سه‌رلێشێواوییه كه ئه‌و وڵاته له‌و ساڵانه‌ی دواییدا پێیدا تێپه‌ڕیوه، بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه. سه‌رجه‌می شیعره‌كانی ئه‌و دیوانی شیعره بریتین له به‌رهه‌مه‌كانی گروپێك له شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی كه له لایه‌ن خاتوو فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده (موسته‌فه‌وی) هه‌ڵبژێردراوه له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ق له لایه‌ن محه‌مه‌د سادق و چه‌ندین كه‌سی دیكه ئه‌نجام دراوه و چاپ یه‌كه‌می له ساڵی 2009 له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نیگاه له ئێران به رێژه‌ی 1650 دانه‌ی لێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه. هه‌روه‌ها به ده‌یان ناونیشانی شیعری شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی و پێشه‌كی وه‌رگێڕ و چه‌ندین هۆنراوه و پارچه هه‌ڵبه‌ستی نوێ و دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سوهه‌یل نه‌جم شاعیر و وه‌رگێڕی عێراقی له خۆ گرتووه. هۆنراوه‌كانی ئه‌و كتێبه تایبه‌تن به شیعری عێراقی هاوچه‌رخ و هه‌ندێك ته‌رخان كراوه و لادانی رژێمی به‌عس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003. به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیرانه له دیوانی شیعری پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م چاپ كراوه وشیعرهكانی ئه‌و كتێبه بۆ ئهوشاعیرانه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نێو گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا نێژراون، وه‌كوو بینایه‌كی یادگاره و به هێمایه‌كی هه‌رمان پێناسه ده‌كرێت. دیوانی شیعری "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" له چواره‌مین خولی خه‌ڵاتی دووساڵانه‌ی فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی (په‌روین ئیعتسامی) خانمه شاعیری ناوداری ئێرانی له قۆنافی دووه‌می ناوبژیوانیدا یه‌كێك بوو له چوار به‌رهه‌مه وه‌رگیراوه‌كه‌ی گرووپی شیعری (وه‌رگێردراو) و له زستانی ساڵی 2010 مۆڵتی به‌شداریی كردن له قۆناغی دووه‌می ناوبژیوانییهكانی ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه‌ی به‌ده‌ستهێنا. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
وهرگێڕدرانی چیرۆکه‌کانی هانس کریتسیهن ئاندێرسهن بۆ سه‌ر زمانی کوردی
کۆمه‌ڵه چیرۆکێک له چیرۆکه‌کانی "هانس کریستییه‌ن ئاندێرسهن"ی نووسه‌ری دهنیمارکی له لایه‌ن وه‌رگێڕی چالاکیی مه‌هابادییه‌وه به زمانی کوردی له چاپ درا. به پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ژمارێک له چیرۆکه‌کانی نووسه‌رو چیرۆک نووسی به‌ناوبانگی دهنیمارکی "هانس کریستییه‌ن ئاندێرسهن" له کۆمه‌ڵێکی 11 به‌رگیدا له‌لایه‌ن "له‌یلا مامی" وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی. "له‌یلا مامی" کۆمه‌ڵێک له‌و چیرۆکانه‌ی هه‌ڵبژاردووه و وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و به ناوی "چیرۆکه خۆشه‌کانی دونیا" له چاپی داوه بۆ تازه‌لاوان . له به‌ناوبانگترینی ئه‌و چیرۆکانه‌ی "له‌یلا مامی" وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به "په‌ری زه‌ریایی"،"کیژۆڵه‌ی شقارته فرۆش"، بێچووه مراوی ناشیرین"، کچه وردیله"، "شاژنی به‌فره‌کان" و"به‌رگی نوێی پاشا". ئاندێرسهن خاوه‌نی ناوبانگێکی جیهانییه و پتر له 100 چیرۆکی بۆ منداڵان و تازه‌لاوان نووسیوه و چیرۆکه‌کانی وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه سه‌ر زیاترله 100 زمان له جیهان. radio sorani
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان له كتێبێكی دوو به‌رگیدا چاپ ده‌كرێت 12/Jan/01 (PNA) ـ كتێبی "فه‌رهه‌نگی موزیكیخۆراسان" له نووسینی (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی)، له دوو به‌رگدا له ئێران چاپ ده‌كرێت. گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری ناودار و لێهاتووی دوتاری ناوچه‌ی خۆراسان (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی) كتێبێكی دوو به‌رگی به ناوی فه‌رهه‌نگی مۆسیقایی خۆراسان نووسیوه و ئێستا له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی دایه. كتێبی فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسانبۆ ناساندنی موزیكی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی خۆراسان ته‌رخان كراوه و ناساندنی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیار و گۆرانیبێژانه‌ی كه ئه‌و مه‌قام وبهسته و گۆرانییانه ده‌چڕن و سه‌ر له نوێ ناساندنه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌كانی سۆز و به‌سته و مه‌قامه‌كان و ناساندنی شێوازه‌كان و ئاهه‌نگه‌كان و چۆنییه‌تی چڕینی تایبه‌تی مه‌قام و ئاهه‌نگه‌كان و هه‌موو جۆره‌كانی ژه‌نینی ئامێری دوتار و ئامێره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه و سه‌رجه‌می ئه‌و ناوه‌رۆك و بابه‌تانه‌ی كه له موزیكی ناوچه‌ی خۆراسان گرینگه له‌و كتێبه‌دا به وردی باسی لێوه‌ده‌كرێت. (پوورعه‌تایی) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه بۆ ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكانی خۆراسان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئێران گه‌شت ده‌كات و هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری پێوه بینیوه. (پوورعه‌تایی) كه مامۆستای قوتابخانه‌كانی خۆراسان بووه له ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تكردنییدا له‌و ناوچانه‌ی پارێزگای خۆراسان و دواتریش وه‌كوو لێكۆڵه‌رێكی به‌په‌رۆش هه‌وڵی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی هه‌موو زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به هونه‌ری موزیكی ره‌سه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌ی خۆراسانداوه و توانیویه‌تی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و توێژینه‌وانه له‌و به‌رهه‌مه‌یدا بنووسێت. نووسه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی به مه‌به‌ستی ناساندنی زیاتری فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان و ناساندنی شێوازه‌كانی موزیكی ره‌سه‌نی ناوچه‌یی و خۆماڵی و هه‌روه‌ها تۆماركردنی به‌شێك له‌و سه‌رچاوه پڕبایه‌خه فه‌رهه‌نگی و مه‌عنه‌وییه نووسیوه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له ئێران چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
ره‌سوڵ سوڵتانی یه‌كه‌م به‌رهه‌می شیعریی زیاره‌تی ماچه 11/Dec/27 به‌رگی كتێبه‌كه (PNA)- شاعیر وهرگێرِ "ره‌سوڵ سوڵتانی"، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شیعریی خۆی له‌ژێر ناوی "زیاره‌تی ماچ" به‌م زوانه بڵاو ده‌كاته‌وه. "سوڵتانی" له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "زیاره‌تی ماچ یه‌كه‌م به‌رهه‌می منه له بواری شیعردا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام له بواری وه‌رگێڕاندا جگه له‌و وتارانه‌ی له زمانی فارسییه‌وه كردوومه‌ته كوردی و له گوڤاره جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، نۆ كتێبیشم هه‌ر له زمانی فارسییه‌وه كردووه‌ته كوردی و بڵاویش بوونه‌ته‌وه".
گوتیشی "تازه‌ترینیان كتێب كه بۆ زمانی كوردی وه‌رم گێرِابێت، رۆمانێكی سێ به‌رگیی یهشاركهمال و "تاعوونه‌كه"ـی ئه‌لبێر كامۆ و رۆمانێكی نووسه‌ری ناوداری فارس مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئاباسییه". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئێستا سه‌رقاڵی وهرگێرِانی رۆمانێكی دیكه‌ی یه‌شار كهمالم به ناوی "ئاغاكانی ئاقچاساز"، ئه‌م رۆمانه دوو به‌رگه و كاری زۆرم له‌سه‌ر كردووه و زۆری نه‌ماوه ته‌واو بێت". ئه‌وه‌شی خسته روو "هه‌موو شیعره‌كانی نێو ئه‌و دیوانه‌م غهزهلن و له‌سه‌ر كێش و عهرووزن، به‌ڵام كه له چاپ ده‌رچوو راشكاوانه ده‌ڵێم هه‌مووان وه‌باڵی بۆ ده‌كێشن كه ئه‌و شێوه غه‌زه‌له شتێكی ته‌واو نوێیه و له زمان و وێنه و پێكهاته‌ی ئه‌ده‌بیی خۆیدا له غه‌زه‌لی كۆنی كوردی جیاوازه و ته‌نیا له چوارچێوه عهرووزییهكهیدا له‌وان ده‌چێ، ئه‌گه‌ر نا به زمانێكی ئه‌مڕۆیین و ده‌توانین راشكاوانه ناوی غه‌زه‌لی نوێیان لێ بنێین". پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
"چیرۆكی پهنیرهك" به زمانی كوردی له ئێران چاپ ده‌كرێت 11/Dec/27 به‌رگی كتێبه‌كه (PNA) ـ كتێبی "چیرۆكی پهنیرهك" له نووسینی "فاتمه ئه‌بته‌حی" و له وه‌رگێڕانی "مسته‌فا ئێلخانی زاده"، به زمانی كوردی له ئێران بڵاوكرایه‌وه. كتێبه‌كه له لایه‌ن "سیاوه‌ش مه‌زڵوومی پوور" كاری وێنه‌كێشانی بۆ ئه‌نجام دراوه، له لایه‌ن بنكه‌ی هزریی بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ته‌مه‌نی گرووپی (ج) چاپ و بڵاوكرایه‌وه. چاودێری هونه‌ریی ئه‌م كتێبه "ئه‌بولفه‌زل هیمه‌تی ئاهوویی" و "مریه‌م ره‌حمه‌تی ئه‌وینی" كاری دیزاینی لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی نوێخوازانه ئه‌نجام داوه و هه‌ندێك له لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و كتێبه نیو یان یه‌ك له‌سه‌ر چواره‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كه. "چیرۆكی پهنیرهك" له 24 لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ پێكهاتووه و له چاپی یه‌كه‌میدا به رێژه‌ی 3000 دانه‌ی لێ چاپ كراوه. كتێبه‌كه له زنجیره‌ی چیرۆكه‌كانی ئاژه‌ڵانه كه له زمانی مشكه‌كانه‌وه بابه‌تی ئه‌وین و خۆشه‌ویستنی یه‌كتری ده‌گێڕێته‌وه و بۆ منداڵان لایه‌نێكی فێركاریی بۆیان هه‌یه. "مسته‌فا ئێلخانی زاده" وه‌رگێڕی ئه‌و كتێبه یه‌كێكه له نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و لێكۆڵه‌رانی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئێران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێرانه. http://awenakurd.glxblog.com/post/140/"چیرۆكی پهنیرهك" به زمانی كوردی له ئێران چاپ ده‌كرێت.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
(PNA) ـ پێشانگایه‌كی كه‌ره‌سته‌كانی تاقیكاری و رۆباتیك له زانكۆی ئازاد لقی شاری مه‌هاباد كرایه‌وه. به بۆنه‌ی رێزگرتن له هه‌فته‌ی توێژینه‌وه، پێشانگایه‌كی جۆره‌كانی كه‌ره‌سته‌كانی تاقیكردنه‌وه و رۆباتیك به پاڵپشتی بریكاری توێژینه‌وه و ته‌كنه‌لۆژیا و به هاوكاری ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی لقی شاری مه‌هاباد كرایه‌وه. له‌م پێشانگایه‌دا كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رجه‌م جۆره‌كانی كه‌ره‌سته‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه و رۆباتیك و ده‌ستگاكانی پیشه‌یی و پارچه‌كانی كۆمپیۆته‌ری خراوه‌ته به‌ر دیدی لێكۆڵه‌ران و بینه‌ران و هۆگرانی بواری زانستیی. هه‌روه‌ها له به‌شی لاوه‌كی پێشانگای كه‌ره‌سته‌كانی تاقیكاری و رۆباتیك، رێژه‌یه‌كی كتێب و وتاره‌كان و به‌رهه‌مه نووسراوه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی زانستیی زانكۆی ئازاد لقی مه‌هاباد نمایش كراوه. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی"کوردپرێس" به‌گێڕانه‌وه له پێوه‌ندییه گشتییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی کوردستانی ئێران ، "جه‌لال قه‌لعه شاخانی" ، سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری"کامیاران" وتی : ئه‌م فستیڤاڵه به ڕه‌وتێکی فه‌رهه‌نگی ، ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌یی له‌ئاراسته‌ی پراکتیزه‌کردنی وته فه‌رهه‌نگییه‌کانی مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ریی له خه‌رمانانی ساڵی88 له ستانی کوردستان له‌مه‌ڕ به‌سامانی نیشتمانیی ناودێرکردنی زمانی کوردی ، به‌ڕێوه ده‌چێ .
ناوبراو وتی: شێعر و هه‌ڵبه‌ست ، به زاراوه‌و بن زاراوه جۆراجۆره‌کانی زمانی کوردی ده‌خوێنرێته‌وه‌و له به‌شی وتاره‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵهکهشدا ، تاووتوێی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی زاراوه‌ی که‌لهوری ده‌خرێته به‌رباس و لێکدانه‌وه . قه‌لعه شاخانی سه‌ریه‌تی دانی به‌رهه‌مه وه‌رگیراوه‌کانی که‌له‌پور و ئه‌ده‌بیاتی پاوه‌جێی ناوچه‌و نووسینه‌وه‌ی به‌یته ناسراوه‌کانی شانامه‌ی کوردی ، له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فستیڤاڵی وێژهوئهدهبی کوردی ناوبرد . شایانی ئاماژه‌پێکردنه ئه‌م فستیڤاڵه به ئاماده‌بوونی توێژه‌ران ، نووسه‌ران و شاعیرانی ستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا ، ئیلام ، کوردستان ، کرماشان و لۆرستان به‌ڕێوه ده‌چێ . radio sorani
http://awenakurd.glxblog.com/post/119/"کامیاران"، میوانداری یه‌که‌م کۆڕه‌جێژنی ناوچه‌یی وێژهوئهدهبی کوردی.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
خه‌ڵاتی یه‌که‌می شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی دهۆک- به‌رلین به‌خشرا به ده‌رهێنه‌رێک له پارێزگه‌ی کوردستان.
"سیروس سه‌نایی" به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوی پارێزگه‌ی کوردستان وتی: کورته‌فیلمی "ده‌نگی باران" به ده‌رهێنه‌ریی "جه‌لال ساعید په‌نا" خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌شی کێبه‌رکێی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی برده‌وه. له لایه‌ن لیژنه‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی دهۆک- به‌رلین که له زانکۆی دهۆک به‌ڕێوه چوو، فیلمی "ده‌نگی باران"ی له‌به‌ر گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکێکی بچووک به زمانی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها زمانی ته‌نز، به شیاوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یه‌که‌م دانا. سینه‌ماکارانی 40 وڵاتی جیهان له‌م فێستیڤاڵه که له کوردستانی ئێراق و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه چوو، به‌شدارییان کردبوو. radio sorani
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كه‌ره‌سته‌ی كلتووری له بۆكان به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی بابه‌ت گه‌لی فه‌رهه‌نگی له كۆمه‌ڵگادا، پێشانگایه‌كی گه‌وره له كه‌ره‌سته و كه‌ل و په‌لی كلتووری له شوێنی وێستگه‌ی رۆژنامهخوێندنهوه له شاری بۆكان كرایه‌وه. له‌م پێشانگایه‌دا كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رجه‌م جۆره‌كانی كه‌ره‌سته و كه‌ل و په‌ل و شتومه‌كی فه‌رهه‌نگی و كلتووری و ئامێری كۆمپیۆته‌ر به مه‌به‌ستی فرۆشتن نمایش كراوه و داشكان به رێژه‌ی 20% له به‌هاكانی ئه‌و شتانه ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌شێكی گرینگی ئه‌و پێشانگایه بۆ نمایش كردنی هه‌زاران ناونیشانی دوایین سی دی كایه‌كانی كۆمپیوته‌ری و فیلم و كارتۆن و كتێب و كه‌ره‌سته‌ی كلتووریی تایبه‌ت به منداڵان ته‌رخان كراوه. سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌ل و په‌ل و شتومه‌كه فه‌رهه‌نگی و كهلتووریانهی كه له‌و پێشانگایه‌دا نمایش كراون، تایبه‌تن به به‌رهه‌مه تازه بڵاو كراوه‌كانی گرینگ‌ترین ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێران. پێشانگاكه له كاتژمێر 8ـی به‌یانی تا 7ـی ئێواره له شوێنی وێستگه‌ی رۆژنامهخوێندنهوه له شاری بۆكان كراوه‌ته‌وه. پیامنیر
Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ, Time: By: محمد پیش بینی
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه عـــه‌رز كـــه‌ر وه لـــه‌یـــلا وه صـــه‌د خـــامـــه‌وه چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێو‌ر وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس شێرکۆ بێکەس «کوردستانی از زیباترین کلمات» جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو روژین پیش بینی چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند کولکه زێرینه کولکه زێرینه نه‌ورۆز نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان دڵى وام ناوێ عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا بوکه باغانه لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە Abdulla Pashew خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم سازی ئاواره خانمه موزیكژه‌نی كورد تارا جاف مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره شێرکۆ بێکه‌س خۆزگه باران ده‌يزانی، باڵنده كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە. هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی وەفایی شعر پاییز این کهنه رباط را که عالم نام است شه‌وگاری ته‌نیایی کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ... چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه هەڵبەستی دەروون Daily Links
Blog Links
قالب وبلاگ
شێعر ئاواكورد تیشکی نوێ سه رچه مه خوشه ویستی توو. ریبوار تیشکی مانگه شه و عشق زبان چمنزار هه واروو عه شقی دورترین ماڵێک بۆ نه‌ققاشی و شێعر و وێنه روستای زیبای بالاکوه چرک نویس زاگرس موزیک احادیث و سنت پیامبر (ص) رادیو سورانی ئیران ماڵپه‌ڕێکی هـه‌واڵ چهره-موسیقی،عکس،فیلم شاخه گل وبلاگ آموزشی عمومی نوسین- کوردی نیرگیزی مندالان بوکان - روژهه لات فێر بوونی زمانی كوردی کتتێبخانهی کوردی لینکه کان ماڵپه‌ڕێکی گشتی هونه‌ری کوردیه! کیت اگزوز زنون قوی چراغ لیزری دوچرخه
تبادل
لینک هوشمند
Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**