✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
![]() گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Weather
|
نه‌ورۆز به به‌رگی سه‌وزه ڕازاوه قه‌د و لاپاڵ و شی‌و و دۆڵ
چڕۆی ده‌رکرده‌وه دار و، ملی دا یه‌کتری گیا و گوڵ
به‌سه‌ر به‌فری که‌وی داکرد شه‌ماڵی خاکه‌لێوه، خۆڵ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
چله‌ی زستانی ناخۆش بوو، ته‌زووی سه‌رمایه پیاوی سڕ
ده‌کرد و، کوچه و کۆڵان له به‌فر و لیته بووبوون پڕ
به‌هار هات و ده‌خه‌مڵێ کێو و ده‌شت و به‌نده‌ن و لاخڕ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
به سۆزی بای به‌یان لێوی کراوه خونچه‌یی خه‌ندان
له‌سه‌ر چڵ بولبولی شه‌یدا له خۆشی گوڵ ده‌ڵێ به‌ندان
به‌جێ هات ئاره‌زووی لاوان و گه‌رمه کۆڕی گۆڤه‌ندان
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
له‌خۆی داوه به‌ره‌ڵبێنه کچی کابانی گه‌ردن کێل
به ناز و غه‌مزه ده‌ڕوانێ، ده‌کا شینکه‌ی نه‌رم پێشێل
له‌گه‌ڵ بۆنی وه‌نه‌وشه تێکه‌ڵاون بۆنی عه‌تر و هێل
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
سه‌ری کوێستانی به‌رزی کورده‌واری تێی نه‌که‌وتوون خاڵ
له ده‌شت و به‌ر په‌ساران هه‌ڵدراون چادر و ڕه‌شماڵ
نه‌مان بێگانه تاکو جێژنه‌مان لێ تاڵ بکه‌ن ئه‌و ساڵ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
حه‌ساوه پیاوی ڕووت و قووت و بێ ئه‌نوا و بێ ئێروو
ژیاوه گیانله‌به‌ر دیسان، له کون هاته ده‌رێ مێروو
له‌سه‌ر گوێسوانه ده‌خوێنن به پۆل پاساری و سێرۆ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
له دنیادا که‌مه هاوتای به‌هاری جوانی کوردستان
ئه‌ویش ئه‌و ساڵ که لایێکی نه‌جاتی بوو له ژێر ده‌ستان
له خۆشی ئه‌و وڵاته شاعیریش بۆته هه‌زار ده‌ستان
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
مامۆستا هێمن
![]() شه‌وگاری ته‌نیایی ![]()
هێمن
به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ به پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له‌بیر ناچێ
به سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ
ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه کورده‌ی بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆده‌ی تازه هه‌ڵپاچێ
خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ ![]()
پێشکەشە بەسەرجەم هاورێیان ئەمە یەکێکە لە تازەترین بەرهەمەکانى مامۆستا عەدنان کەریم
به سته ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە روو لەلاى من کە بە جامى بادەوە موشتەرى وەک من لە مەیخانئ کەمن زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێخەمن مەى حەڵاڵە بۆ منى وێرانە ماڵ بۆ منى سەر گەشتەو رووت و رەجاڵ بۆمنى بابردەلەى گردەنشین بۆ منى دڵ پڕ لە ناسۆر و برین بۆ منى ئاوارەو دوورە وەتەن بولبولى بئ بەش لە گوڵزار و چەمەن نابئ قەد ناڵەى جودایى بئ ئەسەر جا چ نەى بیکا چ پیاوى دەربەدەر بۆیە ناڵەم تێکەلى نەى کردووە شیوەنێکم پێیە نەى نەیکردووە لێمگەرئ بادەربڕم سۆزى دەروون لێمگەرئ با هەڵوەرێنم ئەشکى روون
هۆنراوەى : هێمن عــــود : عەدنان کەریم دەفــــ : کارزان محمود
![]() تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم ؟!
خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم ؟!
مامۆستا هێمن
![]() ![]()
![]() گووتم ئەی بولبولی غەمگینی دڵان ![]()
![]() چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ی پڕ هه‌ستی من ؟!
![]()
نیوه‌شه‌وه، دنیا خامۆش ![]()
![]() چوومه لای دوکتۆر ، گوتی : ![]()
خاك بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئه‌من چیم؟ ![]() تاوانی بێ هێزی ![]() لەودەمەی دا/ مامۆستا هێمن ![]() گریانی نیوەشەو شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته کاتی نیوه‌ی شه‌و خه‌ڵک نوستوون، له چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ له هیچ لا خشپه‌یه‌ک نایه، چرای ماڵێکی ناییسێ به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ ده‌خوشم وه‌کو نیسێ ته‌ک و ته‌نیا به ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ر دێ به دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکی ڕاده‌کشێم له‌سه‌ر به‌ردێ ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا شه‌و و بێده‌نگی چه‌ند خۆشه، هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌و با وه‌کو ئاواڵی چاک ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م موو به موو ڕازی ده‌روونی خۆم کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌وجاره و له به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه ئه‌سرین ده‌بارێنم شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه ده‌سووتێنێ وجودم ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه به‌ڵێ گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆڕی دڵ مه‌رهه‌م کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م مامۆستا هێمن موکریانی ![]() تۆم هه‌ر له بیره له شایی دا له وه‌ختی هه‌ڵپه‌ڕین دا له خۆشی دا له کاتی پێکه‌نین دا له کۆڕی ماته‌م و گریان و شین دا ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیره به شه‌و تاکوو به سه‌رما زاڵ ده‌بێ خه‌و به ڕۆژ تاکوو دووباره دێته‌وه شه‌و له کاتێک دا که ده‌دوێنم ئه‌م و ئه‌و ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیره زه‌مانێکی که ده‌چمه سه‌یری گوڵزار له گه‌ڵ پۆلی ڕه‌فیقانی وه‌فادار ته‌نانه‌ت وه‌ختی ده‌سبازی له‌گه‌ڵ یار ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیره له کوێستانێ ده‌می ڕاو و شکارێ له مه‌زرایه که خۆم هه‌ڵکرد له کارێ له جێ ژوانێ که ده‌گوشم مه‌مکی یارێ ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیره ده‌که‌م ته‌رخان له ڕێی تۆ دا ژیانم له سه‌نگه‌ر دا به‌ره‌و ڕووی دوژمنانم به خاکی تۆ ده‌می ئاویلکه‌دانم ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیره هیمن شیلاناوێ ـ 1944 ![]() رقی پێروز
![]() |
![]() About
![]()
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Daily Links
Blog Links
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**