شه‌هرام عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری لاوی كورد به‌فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستانی له یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له وڵاتی هیندستان به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، شه‌هرام عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری گه‌نجی كوردستان به‌فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، "Whisper With the Wind" خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هێندستان، واته "ده‌روازه‌ی زێوی هێندستان"ی له به‌شی كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی له یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستان، خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای هونه‌رو سینه‌مای مۆمبای MAMI دێته ئه‌ژماردن.
فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، له دوو سانسی جیاوازدا له رۆژانی 3و 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 به‌ئاماده‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی نمایش كرا‌و له‌لایه‌ن رهخنهگرانو بینه‌رانی به‌شداربوو له ڤیستیڤاڵدا پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
له رێوره‌سمی كۆتایی ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری پێشكه‌ش بهسینهماكاری ناوداری یۆنانی "تێئۆ ئانجلیۆپلووس" كرا‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك ئه‌زموونی هونه‌ری به‌خشرایه ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی سینه‌مای هێندستان "ئامیتا پاچان".
له جه‌ژنێك كه به‌رپرسانی ڤیستیڤاڵی فیلمی مۆمبای بۆ هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی ئه‌م فیستیڤاڵه گرتیان "تێئۆ ئانجلیۆپلووس" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شه‌هرام عه‌لیدی، وتی: كورد هه‌موو كاتێك له‌لای من خۆشه‌ویست بووه‌و سڵاوی تایبه‌تی من به‌كورده‌كان بگه‌یه‌نه.
جێی ئاماژه پێدانه سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مۆمبای" هێندستان له ئه‌ستۆی "پۆل شرێیدێر" خوڵقێنه‌ری فیلمه سینه‌ماییه‌كانی "شۆفیری تاكسی" و "دوایین دڵه‌راوكێ مه‌سیح" بوو.
یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له به‌شه‌كانی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی، كێبڕكێی سینه‌مای جیهان، نمایشی فیلمه‌كانی هێندستان، به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمهكانو هه‌روه‌ها به‌شی چاوخشاندنێك به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره‌كانی دیكه، له رۆژانی 29 ئۆكتۆبر تا5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 له شاری مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ڕێوه‌چوو
له کوردسات وه‌رگیراوه
نظرات شما عزیزان: