"په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌وین" دیوانێكی شیعریی چوار شاعیری لاوه
"په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌وین"، بۆ چوار شاعیری لاو چاپ و بڵاوكرده‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه شاعیر و نووسه‌ر محه‌مه‌د پاكژ له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "ئه‌م دیوانه به‌رهه‌می هه‌ریه‌ك له شاعیرانی لاو یاری فه‌ره‌ریدون، هه‌رێم یاسین، هه‌ردی عه‌بدوڵڵا و شوان عه‌بدوله‌تیف له‌خۆگرتووه".
گوتیشی "ئه‌م دیوانه 100 لاپه‌ڕه‌یه‌و به‌تیراژی 500 دانه‌و به‌قه‌باره‌ی نیو ئه‌ی فۆرِه، ناوه‌رۆكی شیعره‌كان خۆشه‌ویستی‌و نیشتمانی‌و مرۆڤایه‌تین، بۆردی پشتیوانی گه‌نجان وه‌كو ده‌ستگیرۆیی گه‌نجان ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه".
ئه‌وه‌شی خسته روو "له‌م ماوه‌یه‌دا بۆردی پشتیوانی گه‌نجان هه‌ردوو پڕۆژه‌ی كڕینی كتێب بۆ كێبخانه‌ی كافێ ی سه‌رده‌م له‌هه‌ڵه‌بجه‌و كتێبخانه‌ی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندانان له‌سلێمانی دابینكرد، چاپكردنی ئه‌م دیوانه شیعریه‌ش بوه جێگه‌ی رێز‌و ره‌زامه‌ندی گه‌نجان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "بۆردی پشتیوانی گه‌نجان منیان وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری سێ پڕۆژه‌كه ده‌ستنیشان كردووه".
پیامنیر
نظرات شما عزیزان: