مه‌هاباد 12 ئۆكتۆبه‌ر ـ موزیكزانی ناوداری ئێرانی و ئامێرژه‌نی به‌توانای تار كه‌یوان ساكیت، له گه‌ڵ گرووپی وه‌زیری له شاری مه‌هاباد كۆنسێرتێكی موزیكی ساز كرد.
كۆنسێرته‌كه بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و له ته‌لاری وه‌حده‌ت له شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو، ساكیت چه‌ند پارچه موزیك له ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی له‌و كۆنسێرتانه‌دا پێشكه‌ش كرد.
له درێژه‌ی كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی خۆیدا موزیكژه‌ن كه‌یوان ساكیت ئه‌م جاره له ناوچه‌ی موكرْیان چه‌ندین پارچه موزیك له به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له به‌رنامه‌یه‌كدا به هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی پێشكه‌ش كرد.
له‌م كۆنسێرته‌دا كه‌یوان ساكیت به تار و سێ‌تار، بێهنام ئه‌بولقاسم به پیانۆ، كووشان یه‌غمایی به تونبهك، كیاره‌ش ساكیت به تار و زانیار نه‌سیم پوور به تار به‌شدارییان كرد.
ئه‌و به‌رنامه‌یه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆستی ناوچه‌كه پێشوازیی لێكرا.
ساكیت تا ئێستا له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و كوردستانی ئێران و له وڵاتانی جیهان كۆنسێرتی ساز كردووه.
كه‌یوان ساكیت ژه‌نیارێكی به‌توانا و لێهاتووی ئامێری تاره، ساڵی 1961 له شاری مه‌شهه‌د له دایك بووه. له ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تی هونه‌ریی خۆیدا به رێژه‌ی 10 كتێبی له بواری فێركاریی ئامێره‌كانی تار و سێ‌تار چاپ و بڵاوكردۆته‌وه.
ساكیت هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌لبومی موزیكی به‌رهه‌م هێناوه كه له نێویاندا به تایبه‌ت ئه‌لبومی "شرق اندوه" واته رۆژهه‌ڵاتی خه‌م، له نێو خه‌ڵكی كوردستاندا پێگه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه و سه‌رنجی رێژه‌یكی به‌رچاوی هۆگرانی موزیك بۆ لای خۆی راكێشاوه.
سه رچاوه:payamner
نظرات شما عزیزان: