"ده‌شتی سووتاو" که ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی پڕ ته‌پۆڵکه به به‌رینایی 400 هێکتاره له گوندی "حه‌مامیان" ی سه‌ربه شاری بۆکان، ساڵانه ده‌بێته میوانداری20 تا 25 جۆره له‌م باڵنده‌گه‌له.
چرگ، باڵنده‌یه‌که له بنه‌ماڵه‌ی چرگهکان که له ده‌شتی بێ دار و دره‌خت، زه‌وی و زاری تۆڵکهیی و مه‌زرای به‌ربڵاوی پڕ گژ و گیادا ده‌ژیت.
ئه‌م باڵنده‌یه مل و لاقی درێژه، باڵ و ده‌نووکی پان و په‌ڕ و باڵی ڕهنگامهییه و له‌سه‌ر عه‌رد هێلانه ساز ده‌کات.
چرگ له وه‌رزی به‌هاردا هێلکه ده‌کات و هه‌ر جاره‌یش دوو تا چوار هێلکه ده‌کات؛ پاش 25 تا 27 ڕۆژ جووجه‌ڵه‌کانی سه‌ر له هێلکه ده‌ردێنن.
چرگ، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین باڵنده‌کانی ئێران و له باری قه‌ڵافه‌ت و شێوازه‌وه زۆر له قه‌ل ده‌چێت. درێژایی جه‌سته‌ی ده‌گاته مه‌ترێک و کێشیشی ده‌گاته 15 کیلۆگرام.
ئه‌م باڵنده‌یه زۆر هه‌ستیاره و زوو ده‌فڕێ و زۆریش به پارێزه و هه‌رچه‌نده خاوه‌نی توانایه‌کی باڵای فڕینه به‌ڵام گه‌ر به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییه‌ک بێته‌وه یان هه‌ڵدێت یان خۆی ده‌شارێته‌وه.
له ئێران‌دا ئێستا ده‌شتی "سووتاو"ی بۆکان، گرینگ‌ترین ژینگه‌ی چرگه. ئه‌م شوێنه له‌به‌ر ڕه‌وشی باش و که‌م وێنه‌ی بووه به گرینگ‌ترین ژینگه‌ی باڵنده‌ی ده‌گمه‌نی "چرگ "له‌وڵاتدا.