ستاك فیلم به‌شداری له فێستیڤاڵی جهیپووری هیندستان ده‌كات
12/Jan/14
(PNA) ـ كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلمی "ستاك فیلم"ی شاری سنه، به چوار كورته فیلم به‌شداری له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جهیپوور له هیندستان ده‌كات.
"ستاك فیلم" به سه‌رپه‌ره‌ستی خاتوو (ڤیدا ساڵحی) و به به‌رپرسیاریی سینه‌ماكاری كورد (سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ)، به چوار كورته فیلم له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی كورد و ئێرانی به‌شداری له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جهیپوور ده‌كات.
به‌رپرسانی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جهیپوور، به فه‌رمی بانگهێشتی(سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ) و (ڤیدا ساڵحی) كردووه، تاكوو له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵهدائامادهبن.
ئه‌م فیلمانه‌ی كه له لایه‌ن كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلمی"ستاك فیلم" بۆ چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جهیپوور ره‌وانه كراون و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێن، بریتین له: كورته فیلمی "ده‌نگه نه‌بینراوه‌كان" له ده‌رهێنانی (فه‌رزین كه‌ریم) له هه‌رێمی كوردستان، كورته فیلمی "گوڵهكانیمریهم" له ده‌رهێنانی (روحوڵڵا ئه‌كبه‌ری) له شاری ئیلام، كورته فیلمی "چاڵی ئاو" له ده‌رهێنانی (شه‌هرام به‌ده‌خشانی مێهر) له شاری تاران، كورته فیلمی "خرت وه‌كوو گوێز" له ده‌رهێنانی (مریه‌م وه‌یس مورادی) له شاری تاران.
"ستاك فیلم"ی سنه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌رچاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم له ئاستی ئێران و جیهاندا كه فیلمه‌كانی سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له فیستیڤاڵه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهانبه شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ بڵاوده‌كاته‌وه و نوێنه‌ری ته‌واوی فیستیڤاڵه فیلمه كوردییهكانه له ئێران.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له رۆژانی 27 تا 31ی كانوونی دووه‌م/ یهیانهری 2012 له شاری جهیپوور له هێندستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پیامنێر
نظرات شما عزیزان: