محەممەد و ئەسرا زۆرترین ناو لەنێو منداڵانی مەهابادی
سەرۆکی ئیدارەی سەبتی ئەحوالی مەهاباد وتی : ناوەکانی محەممەد لەنێوکوڕان و ئەسرا لەنێو کچان، زۆرترین ناو لەنێو منداڵانی ئەو شارە بووە.
یووسف میکاییلی ، لە وتووێژ لەگەڵ کورد پرێس، وتیشی: لەسەرجەم یەک هەزار و شەشسەدوچل منداڵی کوڕێک کە ئەمساڵ لەدایک بوونە "محەممەد"زۆرترین ناوی بە خۆی تەرخان داوە.
ئەو هەروەها وتیشی: لەنێو کچانیش دا لەسەرجەم هەزار و شەشسەد و یازدە کچکە لە دایک بوونە لەم شارە " ئەسرا" زۆرترین ناو بووە.
ئەو وتیشی: لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لەنێو کوڕان دا ناوی " محەممەد"،"عەلی"،"ئەمیرحسێن" زۆرترین ژومارە و لەنێوکچانیش دا ناوگەلێکی وەک" فاتمە"،"زەهرا"و"ستایش" زۆرترین ناوگەلێک بوونە کە دانراون.
radio sorani
نظرات شما عزیزان: