كۆرِێكی رێزلێنان بۆ (عوسمان هه‌ورامی) ساز ده‌كرێت
![](http://s1.picofile.com/file/7237263973/312012103135171_jpg_MaxWidth_310_MaxHeight_220.jpg)
12/Jan/03
(PNA)- كۆرِێكی رێزلێنان بۆ گۆرانیبێژی ناسراو (عوسمان هه‌ورامی) له شاری مه‌ریوان سازده‌كرێت.
ئه‌م چالاكییه له 8 ئادار/ مارس 2012، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین (مه‌ریوان) بۆ پاراستنی چاندی ناوچه و شیكاری زانستیانه‌ی موزیكی هه‌ورامی ساز ده‌كرێت.
رێكخه‌رانی ئه‌م چالاكییه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر كه‌وتووه، تێیدا داوا له هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران،توێژه‌ران كراوه، وتاره‌كانیان بۆ نووسینگه‌ی ئه‌و كۆرِه رێزلێنانهبنێرن كه له شێوه‌ی كۆنگره‌یه‌ك بهرِێوه ده‌چێت.
ئه‌م تهوهرانهیش بۆ كۆنگره‌كه دیاری كراون: "شیكاریی و لێكدانه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی مامۆستا (عوسمان) هه‌ورامی)"،"ره‌وتی مێژوویی گۆرانیبێژیی موزیكی هه‌ورامی"، "هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و ته‌كنیكه‌كانی موزیكی هه‌ورامی له‌گه‌ڵ موزیكی ئێرانی و موزیكی كلاسیكی رۆژئاوا"، "لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسیانه و مرۆڤناسیانهی موزیكی هه‌ورامی" و "خه‌سارناسیی گۆرانی و موزیكی هه‌ورامی".
وتاره‌كان ده‌بێت به زمانی كوردی‌یان فارسی بێت و له رێگه‌ی ئیمهیلی كۆنگره hemayesh@vejin.org یان نووسینگه‌ی كۆنگره به ده‌ست رێكخه‌رانی كۆنگره ده‌گات.
(عوسمان هه‌ورامی) یه‌كێك له گۆرانیبێژه میللییه ناسراو دیاره‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامانه.
پیامنیر
نظرات شما عزیزان: