دیوانی شاعیرانی عێراقی بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ ده‌كرێت
![](http://s2.picofile.com/file/7237259458/412012172118312_jpg_MaxWidth_310_MaxHeight_220.jpg)
12/Jan/04
(PNA) ـ دیوانی شیعری "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" به‌رهه‌می شاعیرانی عێراقی، بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ ده‌كرێت.
له رۆژانی داهاتوودا دیوانی شیعری"باقیمانده وتنم" واته "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" كه هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له به‌رهه‌مه‌كانی شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی و سه‌باره‌ت به ره‌نج و ئازار و مه‌ینه‌ته‌كانی خه‌ڵكی عێراقه له سه‌رده‌می حكومرِانی سه‌دام حوسن و جه‌نگه‌كان و ئه‌و شڵه‌ژان و ئاواره‌یی و سه‌رلێشێواوییه كه ئه‌و وڵاته له‌و ساڵانه‌ی دواییدا پێیدا تێپه‌ڕیوه، بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌رجه‌می شیعره‌كانی ئه‌و دیوانی شیعره بریتین له به‌رهه‌مه‌كانی گروپێك له شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی كه له لایه‌ن خاتوو فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده (موسته‌فه‌وی) هه‌ڵبژێردراوه له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ق له لایه‌ن محه‌مه‌د سادق و چه‌ندین كه‌سی دیكه ئه‌نجام دراوه و چاپ یه‌كه‌می له ساڵی 2009 له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نیگاه له ئێران به رێژه‌ی 1650 دانه‌ی لێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها به ده‌یان ناونیشانی شیعری شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی و پێشه‌كی وه‌رگێڕ و چه‌ندین هۆنراوه و پارچه هه‌ڵبه‌ستی نوێ و دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سوهه‌یل نه‌جم شاعیر و وه‌رگێڕی عێراقی له خۆ گرتووه.
هۆنراوه‌كانی ئه‌و كتێبه تایبه‌تن به شیعری عێراقی هاوچه‌رخ و هه‌ندێك ته‌رخان كراوه و لادانی رژێمی به‌عس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003.
به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیرانه له دیوانی شیعری پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م چاپ كراوه وشیعرهكانی ئه‌و كتێبه بۆ ئهوشاعیرانه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نێو گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا نێژراون، وه‌كوو بینایه‌كی یادگاره و به هێمایه‌كی هه‌رمان پێناسه ده‌كرێت.
دیوانی شیعری "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" له چواره‌مین خولی خه‌ڵاتی دووساڵانه‌ی فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی (په‌روین ئیعتسامی) خانمه شاعیری ناوداری ئێرانی له قۆنافی دووه‌می ناوبژیوانیدا یه‌كێك بوو له چوار به‌رهه‌مه وه‌رگیراوه‌كه‌ی گرووپی شیعری (وه‌رگێردراو) و له زستانی ساڵی 2010 مۆڵتی به‌شداریی كردن له قۆناغی دووه‌می ناوبژیوانییهكانی ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
پیامنیر
نظرات شما عزیزان: