وهرگێڕدرانی چیرۆکه‌کانی هانس کریتسیهن ئاندێرسهن بۆ سه‌ر زمانی کوردی
کۆمه‌ڵه چیرۆکێک له چیرۆکه‌کانی "هانس کریستییه‌ن ئاندێرسهن"ی نووسه‌ری دهنیمارکی له لایه‌ن وه‌رگێڕی چالاکیی مه‌هابادییه‌وه به زمانی کوردی له چاپ درا.
به پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ژمارێک له چیرۆکه‌کانی نووسه‌رو چیرۆک نووسی به‌ناوبانگی دهنیمارکی "هانس کریستییه‌ن ئاندێرسهن" له کۆمه‌ڵێکی 11 به‌رگیدا له‌لایه‌ن "له‌یلا مامی" وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی.
"له‌یلا مامی" کۆمه‌ڵێک له‌و چیرۆکانه‌ی هه‌ڵبژاردووه و وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و به ناوی "چیرۆکه خۆشه‌کانی دونیا" له چاپی داوه بۆ تازه‌لاوان .
له به‌ناوبانگترینی ئه‌و چیرۆکانه‌ی "له‌یلا مامی" وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به "په‌ری زه‌ریایی"،"کیژۆڵه‌ی شقارته فرۆش"، بێچووه مراوی ناشیرین"، کچه وردیله"، "شاژنی به‌فره‌کان" و"به‌رگی نوێی پاشا".
ئاندێرسهن خاوه‌نی ناوبانگێکی جیهانییه و پتر له 100 چیرۆکی بۆ منداڵان و تازه‌لاوان نووسیوه و چیرۆکه‌کانی وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه سه‌ر زیاترله 100 زمان له جیهان.
radio sorani
نظرات شما عزیزان: