ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان له كتێبێكی دوو به‌رگیدا چاپ ده‌كرێت
12/Jan/01 (PNA) ـ كتێبی "فه‌رهه‌نگی موزیكیخۆراسان" له نووسینی (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی)، له دوو به‌رگدا له ئێران چاپ ده‌كرێت.
گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری ناودار و لێهاتووی دوتاری ناوچه‌ی خۆراسان (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی) كتێبێكی دوو به‌رگی به ناوی فه‌رهه‌نگی مۆسیقایی خۆراسان نووسیوه و ئێستا له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی دایه. كتێبی فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسانبۆ ناساندنی موزیكی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی خۆراسان ته‌رخان كراوه و ناساندنی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیار و گۆرانیبێژانه‌ی كه ئه‌و مه‌قام وبهسته و گۆرانییانه ده‌چڕن و سه‌ر له نوێ ناساندنه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌كانی سۆز و به‌سته و مه‌قامه‌كان و ناساندنی شێوازه‌كان و ئاهه‌نگه‌كان و چۆنییه‌تی چڕینی تایبه‌تی مه‌قام و ئاهه‌نگه‌كان و هه‌موو جۆره‌كانی ژه‌نینی ئامێری دوتار و ئامێره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه و سه‌رجه‌می ئه‌و ناوه‌رۆك و بابه‌تانه‌ی كه له موزیكی ناوچه‌ی خۆراسان گرینگه له‌و كتێبه‌دا به وردی باسی لێوه‌ده‌كرێت. (پوورعه‌تایی) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه بۆ ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكانی خۆراسان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئێران گه‌شت ده‌كات و هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری پێوه بینیوه.
(پوورعه‌تایی) كه مامۆستای قوتابخانه‌كانی خۆراسان بووه له ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تكردنییدا له‌و ناوچانه‌ی پارێزگای خۆراسان و دواتریش وه‌كوو لێكۆڵه‌رێكی به‌په‌رۆش هه‌وڵی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی هه‌موو زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به هونه‌ری موزیكی ره‌سه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌ی خۆراسانداوه و توانیویه‌تی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و توێژینه‌وانه له‌و به‌رهه‌مه‌یدا بنووسێت. نووسه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی به مه‌به‌ستی ناساندنی زیاتری فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان و ناساندنی شێوازه‌كانی موزیكی ره‌سه‌نی ناوچه‌یی و خۆماڵی و هه‌روه‌ها تۆماركردنی به‌شێك له‌و سه‌رچاوه پڕبایه‌خه فه‌رهه‌نگی و مه‌عنه‌وییه نووسیوه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له ئێران چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار می‌گیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**