ره‌سوڵ سوڵتانی یه‌كه‌م به‌رهه‌می شیعریی زیاره‌تی ماچه
11/Dec/27
به‌رگی كتێبه‌كه
(PNA)- شاعیر وهرگێرِ "ره‌سوڵ سوڵتانی"، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شیعریی خۆی له‌ژێر ناوی "زیاره‌تی ماچ" به‌م زوانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
"سوڵتانی" له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "زیاره‌تی ماچ یه‌كه‌م به‌رهه‌می منه له بواری شیعردا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام له بواری وه‌رگێڕاندا جگه له‌و وتارانه‌ی له زمانی فارسییه‌وه كردوومه‌ته كوردی و له گوڤاره جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، نۆ كتێبیشم هه‌ر له زمانی فارسییه‌وه كردووه‌ته كوردی و بڵاویش بوونه‌ته‌وه".
گوتیشی "تازه‌ترینیان كتێب كه بۆ زمانی كوردی وه‌رم گێرِابێت، رۆمانێكی سێ به‌رگیی یهشاركهمال و "تاعوونه‌كه"ـی ئه‌لبێر كامۆ و رۆمانێكی نووسه‌ری ناوداری فارس مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئاباسییه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئێستا سه‌رقاڵی وهرگێرِانی رۆمانێكی دیكه‌ی یه‌شار كهمالم به ناوی "ئاغاكانی ئاقچاساز"، ئه‌م رۆمانه دوو به‌رگه و كاری زۆرم له‌سه‌ر كردووه و زۆری نه‌ماوه ته‌واو بێت".
ئه‌وه‌شی خسته روو "هه‌موو شیعره‌كانی نێو ئه‌و دیوانه‌م غهزهلن و له‌سه‌ر كێش و عهرووزن، به‌ڵام كه له چاپ ده‌رچوو راشكاوانه ده‌ڵێم هه‌مووان وه‌باڵی بۆ ده‌كێشن كه ئه‌و شێوه غه‌زه‌له شتێكی ته‌واو نوێیه و له زمان و وێنه و پێكهاته‌ی ئه‌ده‌بیی خۆیدا له غه‌زه‌لی كۆنی كوردی جیاوازه و ته‌نیا له چوارچێوه عهرووزییهكهیدا له‌وان ده‌چێ، ئه‌گه‌ر نا به زمانێكی ئه‌مڕۆیین و ده‌توانین راشكاوانه ناوی غه‌زه‌لی نوێیان لێ بنێین".
پیامنیر
نظرات شما عزیزان: