"چیرۆكی پهنیرهك" به زمانی كوردی له ئێران چاپ ده‌كرێت
11/Dec/27
به‌رگی كتێبه‌كه
(PNA) ـ كتێبی "چیرۆكی پهنیرهك" له نووسینی "فاتمه ئه‌بته‌حی" و له وه‌رگێڕانی "مسته‌فا ئێلخانی زاده"، به زمانی كوردی له ئێران بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه له لایه‌ن "سیاوه‌ش مه‌زڵوومی پوور" كاری وێنه‌كێشانی بۆ ئه‌نجام دراوه، له لایه‌ن بنكه‌ی هزریی بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ته‌مه‌نی گرووپی (ج) چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
چاودێری هونه‌ریی ئه‌م كتێبه "ئه‌بولفه‌زل هیمه‌تی ئاهوویی" و "مریه‌م ره‌حمه‌تی ئه‌وینی" كاری دیزاینی لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی نوێخوازانه ئه‌نجام داوه و هه‌ندێك له لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و كتێبه نیو یان یه‌ك له‌سه‌ر چواره‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كه.
"چیرۆكی پهنیرهك" له 24 لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ پێكهاتووه و له چاپی یه‌كه‌میدا به رێژه‌ی 3000 دانه‌ی لێ چاپ كراوه.
كتێبه‌كه له زنجیره‌ی چیرۆكه‌كانی ئاژه‌ڵانه كه له زمانی مشكه‌كانه‌وه بابه‌تی ئه‌وین و خۆشه‌ویستنی یه‌كتری ده‌گێڕێته‌وه و بۆ منداڵان لایه‌نێكی فێركاریی بۆیان هه‌یه.
"مسته‌فا ئێلخانی زاده" وه‌رگێڕی ئه‌و كتێبه یه‌كێكه له نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و لێكۆڵه‌رانی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئێران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێرانه.
نظرات شما عزیزان:
http://awenakurd.glxblog.com/post/140/"چیرۆكی پهنیرهك" به زمانی كوردی له ئێران چاپ ده‌كرێت.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">