به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی"کوردپرێس" به‌گێڕانه‌وه له پێوه‌ندییه گشتییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی کوردستانی ئێران ، "جه‌لال قه‌لعه شاخانی" ، سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری"کامیاران" وتی : ئه‌م فستیڤاڵه به ڕه‌وتێکی فه‌رهه‌نگی ، ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌یی له‌ئاراسته‌ی پراکتیزه‌کردنی وته فه‌رهه‌نگییه‌کانی مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ریی له خه‌رمانانی ساڵی88 له ستانی کوردستان له‌مه‌ڕ به‌سامانی نیشتمانیی ناودێرکردنی زمانی کوردی ، به‌ڕێوه ده‌چێ .
ناوبراو وتی: شێعر و هه‌ڵبه‌ست ، به زاراوه‌و بن زاراوه جۆراجۆره‌کانی زمانی کوردی ده‌خوێنرێته‌وه‌و له به‌شی وتاره‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵهکهشدا ، تاووتوێی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی زاراوه‌ی که‌لهوری ده‌خرێته به‌رباس و لێکدانه‌وه .
قه‌لعه شاخانی سه‌ریه‌تی دانی به‌رهه‌مه وه‌رگیراوه‌کانی که‌له‌پور و ئه‌ده‌بیاتی پاوه‌جێی ناوچه‌و نووسینه‌وه‌ی به‌یته ناسراوه‌کانی شانامه‌ی کوردی ، له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فستیڤاڵی وێژهوئهدهبی کوردی ناوبرد .
شایانی ئاماژه‌پێکردنه ئه‌م فستیڤاڵه به ئاماده‌بوونی توێژه‌ران ، نووسه‌ران و شاعیرانی ستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا ، ئیلام ، کوردستان ، کرماشان و لۆرستان به‌ڕێوه ده‌چێ .
radio sorani
نظرات شما عزیزان:
http://awenakurd.glxblog.com/post/119/"کامیاران"، میوانداری یه‌که‌م کۆڕه‌جێژنی ناوچه‌یی وێژهوئهدهبی کوردی.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">