كردنه‌وه‌ی پێشانگای ده‌ستكه‌وته توێژینه‌وه‌ییه‌كان له سنه
11/Dec/19
(PNA) ـ پێشانگایه‌كی دوایین ده‌ستكه‌وته توێژینه‌وه‌ییه‌كانی پارێزگای كوردستان له شاری سنه كرایه‌وه.
به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی توێژینه‌وه و ته‌كنه‌لۆژیا له ئێران، پێشانگای دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی بواری لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و كارناسان و لێكۆڵه‌رانی ئه‌و پارێزگایه، له شوێنی هه‌میشه‌یی پێشانگاكانی پیشه ده‌ستییه‌كانی پارێزگای كوردستان له شاری سنه كرایه‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا به رێژه‌ی 14 داموده‌زگا، زانكۆ، ناوه‌نده‌كانی زانستی و لێكۆڵینه‌وه‌یی پارێزگای كوردستان به‌شداریان كردووه و دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی زانستی و توێژینه‌وه‌یی خۆیان نمایش كردووه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا به ئه‌نجامیان گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها زانكۆكانی ئازاد، كوردستان، زانستی و كاربوردی، زانسته پزیشكییه‌كان، په‌یامی نوور، نووسینگه‌ی فێركاریی و توێژینه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان و هێزی ئینتزامی ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان خستۆته روو.
ئه‌و پێشانگایه به مه‌به‌ستی خستنه رووی دوایین ده‌ستكه‌وته توێژینه‌وه‌ییه‌كانی ئیداره و داموده‌زگا و زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی زانستی و لێكۆڵینه‌وه‌یی پارێزگای كوردستان و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان له نێوان یه‌كه‌كانی توێژینه‌وه‌یی ئه‌و ئیدارانه و ناساندنی داهێنه‌ران و دابین كردنی بانكی زانیاریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و پێشانگایه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و رووناكبیران و هۆگرانی بواری
لێكۆڵینه‌وه له كاتژمێر 9ی به‌یانی تا 6ی ئێواره ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.
پیامنیر
نظرات شما عزیزان: