لادانی په‌رده له‌سه‌ر كتێبی بلیمه‌ته‌كانی كرماشان
11/Dec/20
(PNA) ـ كتێبی "بلیمه‌ته‌كانی ناوچه‌ی كرماشان" له نووسینی عه‌لی كه‌ره‌جی، له شاری كرماشان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادار.
له میانه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگری رێزگرتن و بیرئانینی زانایانی ئایینی و ره‌بانی ناوچه‌ی كرماشان و سه‌مبوله‌كانی رێنوێنیی كه له‌م رۆژانه له شاری كرماشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كتێبی "مفاخر كرمانشاه" واته "بلیمه‌ته‌كانی كرماشان" له نووسینی عه‌لی كه‌ره‌جی له لایه‌ن سه‌ید دادوه‌ش هاشمی پارێزگاری كرماشان په‌رده له‌سه‌ر رووبهرگهكهی لادار.
كتێبه‌كه بۆ ناساندنی زیاتر له 100 كه‌سایه‌تی له بلیمه‌ته‌كان و زانایانی پێشه‌نگی ناوچه‌ی كرماشان ته‌رخان كراوه و باسكردن و لێكدانه‌وه‌ی ژیان و كار و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانا و بیرمه‌ندانه‌ی له‌خۆ گرتووه.
ئه‌و كتێبه له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ به ئه‌ژماری دوو هه‌زار دانه به پاڵپشتی ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای كرماشان چاپ و بڵاو كرایه‌وه و كه‌وته بازاری كتێبه‌وه.
پیامنیر
نظرات شما عزیزان: