"کیش و دیش" ناوی تێلە شانۆیەکە کە بۆماوەی 45 دەققە لە سیمای ناوەندی مەهاباد، بەرهەم دێت.
ئەم شانۆیە لەلایەن شەهرام میکائیلی بەرهەم دێت.
چیرۆکی ئەم شانۆیە بەم شێوەیە کە ، "عەبدولعەزیز خان" پاڵەوانی یەکێک لە ئەفسانەکانی مێژووی و فولکلۆری ناوچە بەمەبەستی بەردەوامی ئاشتی و دۆستایەتی لەنێوان دوو هۆز، زەماوەندی خستوەتە ڕێ و دەیەوێ کوڕی گەورەی بکات بە زاوا بەڵام لە ڕووداوێک دا کوڕەکەی لە ئەسپەکەی دادەکەوێت و دەمرێ. خان بۆ پاراستنی ئابڕۆی، بەدوور لە چاوی میوانەکان داوا لە کوڕە دووەمییەکەی دەکات ببێتە زاوا کە ئەویش کاتی ڕاو دەکوژرێت. عەبدولعەزیز خان نیگەران و پەرێشان دەچێتە کێوی داسنی و ماردین دەکاتە بەرپرسی ئەوە کە لە سەیدەوان کۆڕی سێهەمی داوا بکات ببێ بە زاوا، خان چاوەڕوانی هاتنەوەی سێدەوان دەکات تا ئابڕۆی باوکی بپارێزی بەڵام کەسانێکی دیکە بەناکاو دێن بۆ لای خان و دەڵێن دەبێ ئە م چیرۆکە لێرەدا بوەستێنێ و لەدرێژەدا سێدەوان واتە کوڕی سێهەمی خانیش دەکوژرێ بەڵام "مسیۆ" و "وان" بە خان دەڵێن کە "سەیدەوان" زیندووە و لە کۆمپانیەکەی ئەوان دایە و خەریکی تێپەڕ کردنی خولی سەرەتایی بۆ بوونەپاڵەوانی جیهانە. خان لەگەڵ مسیۆ تێک هەڵدەچێت و لە ئەنجام دا سەردەکەوێت.
radio sorsn
نظرات شما عزیزان:
http://awenakurd.glxblog.com/post/111/تێلە شانۆی " کیش و دیش" لە ڕادیۆتەلەفزیۆنی مەهاباد بەرهەم هات.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">