::چه‌ند كتێبێكی مه‌نسوور یاقووتی به‌ چاپ ده‌گه‌یێندرێن:: http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

[16:10] 11/Dec/14

(PNA) ـ نووسه‌ری ناسراوی كرماشانی مه‌نسوور یاقووتی، كاری نووسینی چه‌ندین كتێبی نوێی كۆتایی پێهێناوه‌ و نیازی بڵاوكردنه‌وه‌یانی هه‌یه‌.  

له‌م رۆژانه‌ دوایی نووسه‌ری ناوداری كرماشانی مه‌نسوور یاقووتی كاری نووسینی دوو كتێبی نوێ به‌ ناوه‌كانی "بنیادهای داستان نویسی" واته‌ "بنه‌ماكانی چیرۆك نووسین" و "عبور از پرچین" واته‌ "په‌ڕینه‌وه‌ له‌ په‌رچین" به‌ زمانی فارسی ته‌واو كرد.

كتێبی "بنه‌ماكانی چیرۆك نووسین" سه‌باره‌ت به‌ تیۆری رۆمان نووسراوه‌، هه‌روه‌ها كتێبی "په‌ڕینه‌وه‌ له‌ په‌رچین" بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ وتاره‌كانی یاقووتی له‌ بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا.

له‌و كتێبه‌دا ره‌خنه‌ی رۆمان گه‌لێكی وه‌كوو "مادام بواری"، "هاوسه‌ری ئاهوو خانم" و وتارێك سه‌باره‌ت به‌ شاعیری ناوداری ئێرانی مێهدی ئه‌خه‌وان سالیس نووسراوه‌.

مه‌نسوور یاقووتی له‌م رۆژانه‌ مۆڵه‌تی چاپ كردنی چیرۆكێكی درێژی به‌ ناوی "زیر تیغ" واته‌ "له‌ژێر تیغدا" له‌ وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئێران وه‌رگرت.

ئه‌م چیرۆكه‌ 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه‌ و ناوه‌رۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ و له‌ لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی نه‌شر ئه‌فراز چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

یاقووتی هه‌روه‌ها دوو كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی دیكه‌ی به‌ ناوه‌كانی "شه‌ڕ" و "په‌پووله‌ له‌سه‌ر خاك" له‌م دواییانه‌دا نووسیوه‌.

هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 10 كتێبی ئه‌م نووسه‌ره‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئێران بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت چاپ كردن ئاراسته‌ كراون.

مه‌نسوور یاقووتی له‌ ساڵًی 1948 له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی ناوچه‌ی كرماشان له‌ كوردستانی ئێران هاتۆته‌ دنیا، هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و به‌رهه‌مه‌كانی به‌ زمانی فارسی نووسیوه‌.

به‌رهه‌مێكی به‌ ناوی كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی "پیاوانی سبه‌ی" خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ساڵی له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی كتێبی منداڵ له‌ ئێران پێ به‌خشرا.

له‌ ماوه‌ی ساڵانی كار و چالاكی و خزمه‌تی خۆیدا له‌ بواری ئه‌ده‌بیاتدا چه‌ندین به‌رهه‌می زۆر به‌ نرخی نووسیوه‌ و به‌ چاپ گه‌یاندووه‌ كه‌ بریتین له‌: كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مه‌كانی "برین"، "گوڵ خاس"، "منداڵیی من"، "چیرۆكه‌كانی دۆڵی ئاهوو"، "له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گوندی خۆمان" و "تووشای باڵنده‌ی نامۆی زاگرۆس".

هه‌روه‌ها چه‌ندین چیرۆكی درێژی نووسیوه‌ به‌ ناوه‌كانی: "پاجوش" "له‌ژێر هه‌تاودا"، "چرایه‌ك له‌سه‌ر ماینه‌ كێو"، "ئه‌فسانه‌كانی سیڕه‌نگ"، رۆمانه‌كانی "جووتیاران"، "ئه‌فسانه‌گه‌لێك له‌ گوندنشینه‌ كورده‌كان"، "ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستایه‌ك".

له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كتێبێكی به‌ ناوی "روانینێك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان" نووسیوه‌ و به‌رهه‌مێكی به‌ ناوی "هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه‌" له‌ بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا نووسیوه‌ كه‌ سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا له‌ نێو نووسه‌ران و چالاكانی بواری ئه‌ده‌بیات و هۆگرانی خوێندنه‌وه‌ی كتێب پێگه‌یه‌كی دیار و باشیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌.

پیامنیر

 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**