كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له سنه
11/Dec/10
(PNA) ـ پێشانگای تاكه‌كه‌سی وێنه‌ی فۆتۆگرافی فۆتۆگرافه‌ری كورد مێهدی ته‌وه‌كولی له شاری سنه كرایه‌وه.
پێشانگایه‌كی تاكه‌كه‌سی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ژیانی هونه‌رمه‌ندانه له لایه‌ن وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ری لاوی سنه‌یی مێهدی ته‌وه‌كولی، له نیگارخانه‌ی ئیرشاد له شاری سنه كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌م پێشانگایه‌دا به رێژه‌ی 30 به‌رهه‌می وێنه‌ی فۆتۆگرافی به شێوه‌ی ره‌ش و سپی به بابه‌تی به‌ڵگه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان، وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ر و جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆستی ناوچه‌ی سنه نمایش كرا.
ئه‌مه به هه‌شته‌مین پێشانگای تاكه‌كه‌سی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر ته‌وه‌كولی دێته ئه‌ژماردن و فۆتۆگرافه‌ر له ماوه‌ی 3 ساڵدا به وێنه‌گرتن له ژیانی كه‌سانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی خولقاندوه.
سه‌رجه‌می وێنه‌كانی ئه‌و پێشانگایه تایبه‌تن به ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه له‌گه‌ڵ ره‌نج و سه‌ختییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، درێژه به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن و به جۆرێكی هونه‌رمه‌ندانه ده‌ژین.
مێهدی ته‌وه‌كولی ساڵی 1989 له شاری سنه له دایك بووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی گرافیكی له زانكۆی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له شاری هه‌مه‌دان وه‌رگرتووه.
ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خه‌ریكی كار كردنه له بواری هونه‌ری وێنه‌گریی فۆتۆگرافی و ئه‌و هونه‌ری له‌ژێر چاودێری فۆتۆگرافه‌ری ناوداری كورد مه‌سعوود موراد سه‌لیمی فێر بووه.
تا ئێستا زیاتر له 20 پێشانگای گروپی كردۆته‌وه و هه‌شت پێشانگای تاكه‌كه‌سی له كار و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له شاره‌كانی تاران، سنه، ورمێ، سه‌قز، هه‌مه‌دان و هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان و له شاری تۆرێنتۆ له كه‌نه‌دا كردۆته‌وه.
پیامنێر
نظرات شما عزیزان: