✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
![]() گوگلي کوردي NOW
15:05:57
يەک شەممه، 19 ره‌شه‌مێ 2726 کوردی
يکشنبه، 19 اسفند 1403 شمسی
Sunday, March 9, 2025
Blog Categories
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Weather
|
جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو ، كــــــــات به‌یانی ![]()
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند
نه‌ک نمه‌کگیر بم، به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، هیچ نه‌مدواند گوڵ به‌تۆزی پێته‌وه لاف و گه‌زافی لێ ئه‌دا وا شوکر سۆزه‌ی نهسیمت هات ئه‌ویشی لێ ستاند نه‌شته‌ری موژگانی تۆ هاتوه‌ته سه‌ر سه‌فحه‌ی دڵم هه‌ر خه‌تێ بوو غه‌یری خه‌تتی سه‌بزی تۆ پاکی کڕاند له‌شکری ئاهم له‌گه‌ڵ جه‌یشی حه‌به‌ش ده‌عوا ئه‌کا حیره‌تم ماوه که چۆن ئه‌و دلبه‌ره دڵمی رفاند؟! بۆ گوڵی رووت هاتم و په‌رچه‌م ئه‌بینم بۆیه وا ماهی نه‌ورۆزم به شیوه‌ن، وه‌ک موحه‌ڕڕه‌م خۆی نواند تۆ له‌ئه‌وه‌ڵ گۆی وه‌فات هێنایه ناو مه‌یدانه‌وه ئێستا چه‌وگانی خیلافت پشتی سه‌د وه‌عده‌ی شکاند تو خوا قه‌ت غیره‌ته بۆ تۆ ئه‌رێ سه‌روی ره‌وان؟ گوڵ به بێ تۆ وا لهباغا خێوه‌تی خۆی لێ چه‌قاند با وجود ئینساف بده‌م چاکه، گوڵیش موشتاقته هه‌ر له شه‌وقی تۆیه، سه‌رپۆش و گریبانی دڕاند هه‌ر که‌سێ مایل به بیرێکه و تهریقێکی هه‌یه تۆ به‌شوعله‌ی غه‌م (حه‌ریق)یی وا وهجاغت ههڵگراند ![]() نه‌ورۆز به به‌رگی سه‌وزه ڕازاوه قه‌د و لاپاڵ و شی‌و و دۆڵ
چڕۆی ده‌رکرده‌وه دار و، ملی دا یه‌کتری گیا و گوڵ
به‌سه‌ر به‌فری که‌وی داکرد شه‌ماڵی خاکه‌لێوه، خۆڵ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
چله‌ی زستانی ناخۆش بوو، ته‌زووی سه‌رمایه پیاوی سڕ
ده‌کرد و، کوچه و کۆڵان له به‌فر و لیته بووبوون پڕ
به‌هار هات و ده‌خه‌مڵێ کێو و ده‌شت و به‌نده‌ن و لاخڕ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
به سۆزی بای به‌یان لێوی کراوه خونچه‌یی خه‌ندان
له‌سه‌ر چڵ بولبولی شه‌یدا له خۆشی گوڵ ده‌ڵێ به‌ندان
به‌جێ هات ئاره‌زووی لاوان و گه‌رمه کۆڕی گۆڤه‌ندان
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
له‌خۆی داوه به‌ره‌ڵبێنه کچی کابانی گه‌ردن کێل
به ناز و غه‌مزه ده‌ڕوانێ، ده‌کا شینکه‌ی نه‌رم پێشێل
له‌گه‌ڵ بۆنی وه‌نه‌وشه تێکه‌ڵاون بۆنی عه‌تر و هێل
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
سه‌ری کوێستانی به‌رزی کورده‌واری تێی نه‌که‌وتوون خاڵ
له ده‌شت و به‌ر په‌ساران هه‌ڵدراون چادر و ڕه‌شماڵ
نه‌مان بێگانه تاکو جێژنه‌مان لێ تاڵ بکه‌ن ئه‌و ساڵ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
حه‌ساوه پیاوی ڕووت و قووت و بێ ئه‌نوا و بێ ئێروو
ژیاوه گیانله‌به‌ر دیسان، له کون هاته ده‌رێ مێروو
له‌سه‌ر گوێسوانه ده‌خوێنن به پۆل پاساری و سێرۆ
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
له دنیادا که‌مه هاوتای به‌هاری جوانی کوردستان
ئه‌ویش ئه‌و ساڵ که لایێکی نه‌جاتی بوو له ژێر ده‌ستان
له خۆشی ئه‌و وڵاته شاعیریش بۆته هه‌زار ده‌ستان
ڕه‌فیقان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و ڕۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
مامۆستا هێمن
![]()
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان ![]()
دڵێكى وام ئـــــەمـــن نـــــــاوێ بە نــــــاڵەى بێدڵان نەگرى
وەكو شەونم لەسەر خونچەى گوڵان و بولبولان نەگرى
وەكــــــــو بولبول نـــەبێتــــە عاشقى گــوڵ، دڵ بەكــــار نایە
ئـــــــــــەگەر شێتانە سبحەینان نەچێتە سەر چڵان نەگـــرى
لـە بەهرەو شەوق و زەوق و خێر‌و خۆشى دورەماڵ كاول
دڵـــى وا بێ ئەویــــن جــــــارێك بەحــــاڵى عــــاشقان نەگــرى
شــــەوێ تـــــا ڕۆژ دەنــــاڵێنن لــــەگەڵ تــەیرى شەوا جوتـــن
دڵــى وام بــــــۆ چیە بــــۆ وان شەوێ تـــــا بـــەربەیــان نەگرى
شەوانـــە مـــەل دەخـــوێنن بــــۆ ئـــــەوانـــــەى دڵ بریندارن
دڵـــــم نــــــاوێ بـــە دەنگى پڕ لــــەسۆزى وان شەوان نەگرى
بـــە هات و چوونى شێت و پێتى دڵ با پێكەنین گەر، شەو
بــــە ئـــــامـــــۆژگــــارى زانــــایــــانى پیرو عـــاقــــڵان نــــەگـــرى
لــــــە مـــــاڵێ قــەت شەوانـــە ئۆقرە ناگرێ ناسرەوێ تــــاوێ
"ئیمامى" تــــا سبـەینێ زوو نـــەچــێتە نێو گـــوڵان نـــەگـــرى
![]() ![]() عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
شا هەمیشە ماتە، پیادە مەیلى جێى فەرزین ئەکا.
ئەبلە وا دایم لە عەیش و شادمانى و عیززەتا
ئەهلى عیرفان و کەمال ئێستاکە زارى و شین ئەکا
دوژمنە چەرخى فەلەک، بۆ پیاوى ساحێب عەقڵ و هۆش
ڕووى کەرەم دایم لە هەرزەو شێت و بێ تەمکین ئەکا
سەیرى کەن عاشق کە چەند شێتە ئومێدى مەرحەمەت
لەو نیگارەى، دڵ فریبەى، زاڵمەى بێ دین ئەکا
بێستوون وەختێ کە لالەى ئەحمەرى لێ سەوز ئەبێ
مەشقى لێوى شەککەرینى ناسکى شیرین ئەکا
عاشقى مەجنوون بە یادى دولبەرى لەیلا سیفەت
خوێنى دووچاوى بەخوڕ دێ دامەنى ڕەنگین ئەکا
قەد لە زیکرى خێرى تۆ غافڵ نیە (ئەحمەد) بە شەو
هەر بە ئومێدى ویسالت سەر لەسەر بالین ئەکا
ئەحمەد موختار جاف
![]()
![]() لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە کە سادق بێ تولووعی ئافتابە ![]() خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە هەموو زاروو جـەستە خەستە هەموو شێت و دەست بەستە
یــــەکێ دوور و یــــــەك نزیـــکە یـــەکێ نــــــزم و یــــەك بڵندە هەموو کەووت و رەوت و سەرسام وەکو لـــــەشکری شکستە
چـــــە قـــەبیلەیکی شۆخــن گـــــوڵە زەنگی خێـڵی لەیڵــــی کــــە بەهـــــۆی ئەوینی مەجنون دەخزێن بــە دەستە دەستە
دڵــــی رووت و قووتــــی عـاشق بە ئــــومێدی رۆژی کـــــوڵمە کەبـــــزانێ عــاشقی رووی ئـــــــــەوە رووت و رەش پـــەرستە
بە دزی دەخـــــاتە ئەستۆی سەری زوڵفـــی عـــاشقی رووی کـــــەدەزانــــــێ خـــۆش مەرەز بوو چە جوانــــی کـردە رستە
هـەمـــوو عـــاشقانی زاری بـــە قسەێکی خــــۆش دەرەقصن لــــــە دەمی ئەگــــەر ببیستن چـــــە گرینگە ئـــەوو مەبەستە
ئـــــەمنیش دڵــــم لـــــەوێ بـــــوو بــــــەئیشارەیکی چـــــاوی هەڵی گرتوو بردی فەرمووی بە(ایمــــــــــامی)هەستە بەستە
(سەید کاملی ایمامی زەمبیلی) ![]() چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم ![]() دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت گرفتاره له ناو زوڵفت دڵم بۆ دانه‌یی خاڵت
خوا که‌ی بێت که من په‌شتانی باڵا‌و قامه‌تی تۆ بم
چ وه‌ختێ پڕ به چنگ بگرم دوو لیمۆی نه‌وره‌سی کاڵت
نه‌خۆشی خۆشتره لای من له ساغی و سیححه‌ت ئه‌ی جانا
ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌فته جارێك بێی بپرسی چۆنه ئه‌حواڵت
به شاهی عاله‌می ناگۆڕمه‌وه ئه‌مڕۆ له دنیادا
جنێو و توندیی و قه‌هر و قسه‌ی نالایه‌ق و تاڵت
نیگارا لێم ئه‌پرسی بۆچی وا دێوانه‌یه ئه‌حمه‌د
له عه‌شقی چاوی تۆیه چاوه‌که‌م وا بووم به عه‌وداڵت
ئەحمد موختار جاف
![]() ![]() خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! خەنچەکی تۆ مەرشیفادا جونچەکەم ، ئـــەی غونچەکەم..!
سینە چاکم وەك گـــوڵ و ، دڵ پر لــــــەخوێنم خونچەوەش
بێ گوڵــی روخسار‌و خونچەی لێـــــــوت ، قوربـــــــانی بم
غولغولی بولبول لەعیشقی گـــــــوڵ نەبــــو لەم صوبحەدا
شەعشەعەی ئەو غەبغەبە کەویبوە سەر ئـــەم باغە هەم
لاڵە بێ لالەی رووحت (مەحوی) وەکــو مـــــورغی خەمۆش
مەربەچاکی سینە وەك گوڵ شەرعی دووری کـــــا ، صەنەم
مــــــــەحـــــــوی
![]() ![]() ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان غەزالە تاقەکەی سەربەندی کوێستان
مەکانت کونجی دڵمە،زۆر نزیکی
لە بەر چی نابییەی ئاوازی گریان ؟
بە خەم گەر بمکوژی،ئەو وەختە شادم
کە خاکێکم ئەبم بە تۆزی دامان
رەقیب ئەزانێ من لە لاتم !
کە بولبول دائیما، ها لە گوڵستان
لە کوشتن چون دەترسم رۆژێ سەدجار؟
کە لێوی تۆیه چەشمەی ئاوی حەیران
دڵ و گیانم بە پێشکەش قاسیدت کرد
خراپی کرد هەواڵی دا بە هەرزان
زەمانه ئیش و کاری هەر بەرعەکسە
چ نیسبەت (قانع)و عیشقی جوانان؟!
قانع
![]() ![]() زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا کێ به هیوای ده رد نیه له م شاره پــڕ ئازاره دا یه ک به یه ک تاری پـه راسوم هه ر وه کو سیم ده رکه وت که س نه بو جارێ بهــێنێ پـه نجه یـێک به م تاره دا ڕه ش بوه پــه رده ی خه یاڵی پـه نجه ره ی شیعری ته ڕم ناهۆمــێدی دێ و له پشت ئه م پـه رده خۆی حاشار ه دا ماڵی پــیری ئاوه دان رووی موی ره شی کردم سپی خۆ ده نا ره شبین ده بوم له م خاکه چوار پــێنج پاره دا هه ر که سێ دێ باسی مافی گه ل بکا، وه ک گورگی هار ده م ده نــێنه حه نجه ره ی، کێ حه ق به گورگی هار ه دا؟ تاقمـێ دۆراو بـــڕێ گۆراو گه لیش بێ ده سته ڵات بێ هه ده ف دێن و ده چن له م نا و خه تـی پــه رگاره دا ئه سپـی ئاوه زیـان به ته نیا لنگ ئه ده ن وه ک که س نه بێ مافی گه ل پـێ شێـل ده که ن به خودا فه قه ت له م غاره دا هه ر به ته نیا عاشقانی دڵ به سۆن پـه روانه وار ده وری شه معی خاکی کوردیان داوه له م شه وگاره دا گه رچی هه ر سوتانه ده سره نجی پـه پـووله ی ئاشقیش یان به شی تاراوگه یه له م خاکه پــڕ ئاواره دا چ بکه م ئه و تیشکه ی که ئاسۆی ڕوون ده کرد نووری نه ما نوور چلـۆن ده کشێ به سه ر باڵـی ده زووی کــۆلاره دا
ورمێ 24.6.91 هه تاوی ![]()
باوه‌شێن
گوتم ده‌ردی ئه‌وینت، دڵته‌زێنه گوتی ئه‌و ده‌رده بۆ شیعرت، هه‌وێنه گوتم ڕێژنه‌ی قژت، سایه‌ی سه‌رم بێ گوتی ئه‌و سێبه‌ره، عیلله‌ت په‌ڕێنه گوتم چاوی له به‌ر هه‌ڵنایه هه‌نیه‌ت گوتی جه‌زبه‌ی هه‌یه، چاو هه‌ڵمه‌هێنه گوتم تیری موژه‌ت، عاشق ده‌پێکێ گوتی ئه‌و تیره، هه‌ر عاشق به خوێنه گوتم ئه‌و چاوه بازانه‌ت منی کوشت گوتی نێچیره عه‌شقی ئه‌و شه‌هێنه گوتم وه‌ک چی ده‌چێ ئه‌و کوڵمه سووره‌ت گوتی قیبله‌ی دڵه، سه‌ر دانه‌وێنه گوتم عه‌تری هه‌ناسه‌ت، مه‌ستی کردم گوتی ئه‌و عه‌تره، باده‌ی خه‌مڕه‌وێنه گوتم لێوت، وه‌کوو غونچه‌ی گوڵانه گوتی غونچه له کوێ وا دڵڕفێنه؟ گوتم وه‌ک به‌ندی هه‌وری لاره ده‌نگت گوتی ئه‌و ده‌نگه، به‌ندی دڵ‌پسێنه گوتم تا ده‌ست هه‌ڵێنی، به‌رزه باڵات گوتی ناگاتێ ده‌ستت، سه‌ر هه‌ڵێنه گوتم بۆم ده‌رخه، سێوی باغی سینگت گوتی ده‌رنایه وا زوو له‌و که‌لێنه گوتم کۆن بوو له دڵما ڕه‌نجی دووریت گوتی شیعرێکی تازه‌م، بۆ وه‌خوێنه گوتم گۆوه‌نده، بریا تۆم ده‌گه‌ڵ بای گوتی یادێکی من، تاسه شکێنه گوتم دامناوه ئه‌مشه‌و بێمه ژوانێ گوتی نابیسی هه‌رگیز ئه‌م به‌ڵێنه گوتم خۆزگه له ئامێزم ده‌گرتی گوتی خه‌ونێکی خۆشه، مه‌یڕه‌وێنه گوتم خۆ که‌عبه که‌ج نابێ به ماچێ گوتی زیاتر له‌وه، پێ هه‌ڵمه‌هێنه گوتم ئاهی "وه‌فا" دهتپێکێ ئاخر گوتی چه‌ند خۆشه بای ئه‌و باوه‌شێنه ![]()
هەوری پاییز/مامۆستا گۆران وتنی"مەرزیەی ڕەزازی"
له ده‌ریاوه قه‌تاری هه‌وری بارشت که‌وته دووی پێشه‌نگ به سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه،ک‌ش و بێ ده‌نگ به سه‌ر پایزی زه‌ردا با به خوڕ بگری، به کوڵ بگری، له سه‌ر ئاخر گه‌ڵا،ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری، به خوڕ بگری،به کوڵ بگری،به سه‌ر ده‌شت و ده‌ری وشکا به سه‌ر داری گه‌ڵا زه‌ردا، به سه‌ر پووشا،به سه‌ر دڕکا، به سه‌ر سه‌رچاوه‌یی کزرا،به سه‌ر زیخی چه‌می دێما، به سه‌ر هه‌ر وشکی پێکا وا له هاوینی گه‌رم جێ ما به‌ڵی بگری،به کوڵ بگری،هه‌تا ئاخر دڵۆپ بگری، به گریه‌ی هه‌وری پایز با نوقم بێ سینه‌ی کزری! به‌فر ئاسۆی بڵند بگرێته چوارچێوه‌ی بلوورینی، له چه‌م هه‌ڵسێ خوڕه‌و هاژه‌ی شه‌پۆلی ئاوی خوێنینی! دڵۆپی سارد‌و فێنک با له سه‌ر دار‌و ده‌وه‌ن بڕژێ، په‌پووله‌ی زه‌ردی ئاڵتوونی له سه‌ر لق هه‌ڵوه‌رێ، بپژێ به‌ڵێ! بگری هه‌ور،بارانی پایز بێ وچان بگری، له سه‌ر باغچه‌ی گوڵێ وا سیس ئه‌بێ ئاخر چڵی عومری! بگرمێنێ،ته‌پ و نم دابکا،بیکاته شه‌ست،هه‌رگیز، نه‌وه‌ستێ قوڵپی گریانی،نه‌وه‌ستێ هه‌وره‌که‌ی پایز، ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاکاوه، له حاڵی گیان که‌نشتایه، نیشانه‌ی ماته‌می پایز له فرمێسکی درشتایه ![]() یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو بنووسن بە خوێن جەرگی سەر کردووم کە من بە تیری دەستی(شەم) مردووم چونکە ئەو(شەمە) تاتاری چینە لە دەشت بێزارەو و چیا نشینە بەڵکوو هەڵکەوێ لە راگۆزارێ رێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی لە خاکا مەیلی رەنگ و بۆیەتی جوابی پرسیاری گۆریشم وایە یاری مەحشەرم شەری لەیلایە هۆنراوەی"وەلی دێوانە" وەرگێرانی"مامۆستا پیرەمێرد" وتنی"مامۆستا کەریم کابان" ![]() چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند نه‌ک نمه‌کگیر بم، به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، هیچ نه‌مدواند
گوڵ به‌تۆزی پێته‌وه لاف و گه‌زافی لێ ئه‌دا
وا شوکر سۆزه‌ی نهسیمت هات ئه‌ویشی لێ ستاند
نه‌شته‌ری موژگانی تۆ هاتوه‌ته سه‌ر سه‌فحه‌ی دڵم
هه‌ر خه‌تێ بوو غه‌یری خه‌تتی سه‌بزی تۆ پاکی کڕاند
له‌شکری ئاهم له‌گه‌ڵ جه‌یشی حه‌به‌ش ده‌عوا ئه‌کا
حیره‌تم ماوه که چۆن ئه‌و دلبه‌ره دڵمی رفاند؟!
بۆ گوڵی رووت هاتم و په‌رچه‌م ئه‌بینم بۆیه وا
ماهی نه‌ورۆزم به شیوه‌ن، وه‌ک موحه‌ڕڕه‌م خۆی نواند
تۆ له‌ئه‌وه‌ڵ گۆی وه‌فات هێنایه ناو مه‌یدانه‌وه
ئێستا چه‌وگانی خیلافت پشتی سه‌د وه‌عده‌ی شکاند
تو خوا قه‌ت غیره‌ته بۆ تۆ ئه‌رێ سه‌روی ره‌وان؟
گوڵ به بێ تۆ وا لهباغا خێوه‌تی خۆی لێ چه‌قاند
با وجود ئینساف بده‌م چاکه، گوڵیش موشتاقته
هه‌ر له شه‌وقی تۆیه، سه‌رپۆش و گریبانی دڕاند
هه‌ر که‌سێ مایل به بیرێکه و تهریقێکی هه‌یه
تۆ به‌شوعله‌ی غه‌م (حه‌ریق)یی وا وهجاغت ههڵگراند
![]() ![]()
گوڵم! دڵم پـڕه له ده‌رد و کوڵ ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت ... ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پـڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت ... له شاری چاو له به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت بـڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت که پـڕ به دڵ دژی گزه‌م؟! له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه له شاره‌که‌ت که‌مه‌ندی دووکه‌ڵه که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و تیشکی بێگوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه دێ به‌ره‌و دڵم ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم ده‌ستی چێوییه له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر، باوی ڕێوییه به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل چلۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ له شاری تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنده‌ره‌ی دڕا‌و شاره‌که‌ت ئاسکه جوانه‌که‌م! ته‌سکه بۆ ئه‌وین، بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟ منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شاره‌که‌ت ڕانه‌هاتووه له‌شم بناری پڕبه‌هاری دێ ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
سوارە ئیلخانیزادە ![]() تابـــی سەر کوڵمت بوو کـــەوا زوڵفی بە بادا یــا ڕۆژی ویساڵت شـەوی هیجرانی وەلادا..؟
خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر یاخـــۆ حەبەشی زادە لـە نێو ئابـــی بەقادا..؟
خوێنین خگەرن تالیبی ئـــەو زادە دووعـــالەم ئــەو جەوهەروە بۆ هیچە بە دوو عالەمی نادا
هەر تـــارە کەوا مەسکەنی بــارێ دڵ و روحە سەد روحـــی بەبادا کە بە دا‌و پەرچەمی بادا
بــــازاری شکا وەك دڵــــی زارم گــــوڵ و نافە تـــاتــای سەری زوڵفی کە بەسەر عاریزیدا دا
ئەو زارە کەوا هەر بە تەبەسسوم هـەیە حاڵی پیرێکە دەڵـــــێ گــــا لە بەقـــــا گـا لە فەنادا
حەیرەت زەدەیی نێرگس و ئەبرۆ(وەفــــــایی) کـــافرنییە وا مەست و لـــە میحرابی دووعادا
شاعیری گەورەی کورد (میرزا عبدالرحیمی سابڵاغی) ناسراو بە (وەفـــــــــــــــــــــایی)
![]() دەڵێن جارێ له گوندێ ڕێبوارێ ببوو میوان لە ماڵی جووتیارێ
شەوێ،شێو ،شۆربهماشی شۆر و شل بوو
کەبانوی ماڵ هەڵیلوشی تەغارێ
که هەستا ده‌فر و ئامانان وەکۆکا
جڕێک هات هەروەکوو داتاشی دارێ
"دەڵێن میوان دەواری خانەخوێیه"
وەکوو نەیبیستبێ خۆیدا کەنارێ
شەوێ جێیان لە بەر دەرگاوه چاکرد
کرا رێبازی نێو ژوور و حەسارێ
کەبانوو نیوەشەو گوو تاوی دایه
هەڵات بۆ دەر،بە بارێ پێی بچارێ
نەگەییه دەر لە سەر میوان هەڵیڕشت
وەکوو گامێش له سەر شینکەی بەهارێ
وتی میوان:کڵۆڵی هۆشی خۆمم
"چما گوێی ئاو نەدام زرمەێ پلارێ"
که چەخماخەی ئەدا کونگت سەری شەو
دەبوو بمزانیبا باران دەبارێ
"مامۆستا هەژاری موکریانی" ![]() |
![]() About
![]()
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Daily Links
Blog Links
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**