كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردۆلۆژی له‌زانكۆی عیبری له ئیسرائیل
زانكۆی عیبری له ئۆرشه‌لیم له ئیسرائیل، كه رێزبه‌ندی هه‌شته‌می له لیستی باشترین زانكۆكانی جیهان هه‌یه، به‌شی كوردۆلۆژی تێدا كرایه‌وه.
كه‌سایه‌تی كورد و سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل- كورد، داود باغستانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له زانكۆی عیبری له ئۆرشه‌لیم، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ كورد، هه‌روه‌ها ژماره‌ی زۆری كورد له ئیسرائیل له شاری ئۆرشه‌لیمه".
گوتیشی "ئه‌م زانكۆیه له پله هه‌شته‌می باشترین زانكۆكانی جیهانه، به‌باشمان زانی به‌شی كورد بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست به گشتی بكه‌ینه‌وه، واتا هیچ په‌یوه‌ندی به حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه".
بریكار وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی فیدراڵ سه‌لام خۆشناو له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند "ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه، ئێمه له به‌غدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به ئیسرائیله‌وه نییه‌وه و پابه‌ندین به ده‌ستووری عێراق".
گوتیشی "له هه‌موو دنیا شتێكی ئاساییه زانكۆ و ئه‌كادیمییه‌كان، هه‌ر به‌شێك بیانه‌وێت ده‌یكه‌نه‌وه".
نووسه‌ر و رۆشنبیری كورد فه‌رهاد پیرباڵ له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانس و رادیۆی په‌یامێنر گوتی "ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌م، وای ده‌بینم كه كارێكی زۆر باشه، ئاواته‌خوازم په‌ره به‌و به‌شه له ئۆرشه‌لیم بدرێت".
گوتیشی "زمانی كوردی كه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان دانی پێنراوه، ئه‌ویش به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆمان بووه، كه چی له سێ ده‌وڵه‌تی زل و گه‌وره كه موسڵمانن، دانیان به زمانی میلله‌تێكی موسڵمان نه‌ناوه، كه‌چی وڵاتێكی عیبری و موسڵمان نین به‌شێكی تایبه‌ت به‌و زمانه له زانكۆكانیان ده‌كه‌نه‌وه".
هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه "په‌یوه‌ندی رۆشنبیری له رێگه‌ی ئه‌و زانكۆیه، له نێوان هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و ئیسرائیل دروست ببێت".
نظرات شما عزیزان: