"كۆنتراستی ژیان" له دوو نمایشی فیستیڤاڵی كورته فیلمی تاران‌دا
كورته فیلمی "كۆنتراستی ژیان" له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد كهریمۆك، له دوو سانسی جیاوادا، له خولی 28ـه‌مینی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران نمایشكرا.
كهریموك له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "كورته فیلمی دۆكیۆمێنتاری كۆنتراستی ژیان، به‌شداری له به‌شی پێشبرِكێی 28ـه‌مینی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران كرد، دوێنێ پێنجشه‌ممه 13 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2011، له دوو سانسی جیاوازدا نمایشكرا".
گوتیشی "فیلمه‌كه وه‌ك تاكه فیلم به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ به‌شداره، له به‌شی پێشبرِكێدا هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵ ده‌دات".
28ـه‌مینی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران له 11-16 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتۆبه‌ر 2011، له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه، كۆنتراستی ئه‌و دیمه‌نه دژبه‌رانه‌یه كه له رۆژانی جه‌ژندا دێنه كایه‌وه، فیلمه‌كه باس له‌و دیمه‌نه خه‌مئامێزه له‌بیركراوانه ده‌كات كه له رۆژانی جه‌ژندا كه‌متر ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، چونكه له جه‌ژندا ته‌نیا خۆشی و شادی به‌رقه‌رار نییه، به‌ڵكو چه‌ندین مرۆڤی ئه‌م شاره دوور له ئاسوده‌یی ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
كاری وێنه‌گرتنی كورته فلیمی "كۆنتراستی ژیان" Life Contrast، له‌لایه‌ن سوهه‌یل سوخه‌ن په‌ژووه له شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، محیه‌دین ره‌زا كاری مۆنتاژی بۆ ئه‌نجامداوه.
ماوه‌ی ئه‌م فیلمه 18 خوله‌كه، به‌رهه‌می گرووپی كوردپیكچهرـه كه گروپێكی ئه‌كادیمی فیلمسازییه و كۆمه‌لێك له قوتابیان و مامۆستایانی به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان دایان مه‌زراندووه.
نظرات شما عزیزان:
http://awenakurd.glxblog.com/post/52/"كۆنتراستی ژیان" له دوو نمایشی فیستیڤاڵی كورته فیلمی تاران‌دا.htm%0A From: http://awenakurd.glxblog.com">