ماوەیەک پێش ئێستا ڕامگەیاند کە دەمەوێ فەرهەنگێکی ئەلیکتڕۆنی (کوردی - کوردی) دروست بکەم، کە زۆرترین وشەی تێدا کۆبکەمەوە...
ئەوکات تەنیا ئاوەت و خەیاڵێک بوو، بەڵام خۆش بەختانە ئێستا بە سایەی برادەرێکی بەرنامەساز، داری ئاوات و خەیاڵم دەبێت بە بەر!
کە فەرهەنگێکی ڕاستەوخۆ لەسەر نێت دروست دەکەین، هەوڵی گەورەترین فەرهەنگ دەدەین ئەویش بە سوود وەرگرتن لە فەرهەنگە گەورەکان.
ئەوەی ڕوونە ئەوەیە
دروستکردنی فەرهەگێکی وا، بەبێ بوونی زمانزان و شارەزایان سەرکەوتوو نابێت.
بۆیە داوا لەئێوەی خۆشەویست دەکەین بەشداری بکەن لە دروستکردنی فەرهەنگێکی وا بە نرخ.
سەبارەت بە چۆنیەتی دروستکردنی فەرهەنگەکە.
هاوشێوەی فەرهەنگی کوردی - ئینگلیزی کورد ئایتی گروپ دەبێت.
dictio.kurditgroup.org
ئەوەی سەرەوە بەستەری فەرهەنگەکەیە.
سەرەتا پێش وەشاندنی پڕ وشەی دەکەین ئەویش بە سوود وەرگرتن لە ئێوە و فەرهەنگەکان،
فەرهەنگەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە، کە گرینگترینیان ئەوەیە کە زۆرترین کەس دەتوانێ بەشداری بکات ئەویش بە زیادکردنی وشە، بەڵام لێرەدا ئەوەی زۆر گرینگە و جێگای مناقەشە لەسەر کردنە ئەوەیە وشەکان بە بێژینگێک دابچن، شارەزایان هەڵەچنی بۆ بکەن.
بۆیە ڕووی داوامان لە زمانزان و خەم خۆرانی زمان دەکەین کە بەشداربن لەو کارە، ئەویش بە پێداچونەوە و هەڵچنی ڕێنووسی و سەرپەرشتی ...تاد
ئەوە سوکەڵە باسێکە لەسەر پڕۆژەکە هەر کەسێک ئامادەی باشداری کردنیەتی ئەوە دەتوانێت بە تێبینی و سەرنجەکانی کارەکە پتەوتر بکات.
تکایە هەر کەسە لای خۆی بانگەواز بۆ ئەم کارە بکات بۆ ئەوەی بەرهەمێکی ناوازە بێنینە بەرهەم...
https://www.facebook.com/zmani.kurdi