ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوه بووم بە داوی چینی زولف و پەرچەمی تاتاتەوه مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە راکێشانی دڵ بۆ!ئەسیری چاوی مەستی پر خەوی ئەی باتەوه واسەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوه گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دور بێ لە رووت وا لە سۆزش دا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوه چاوی خوێن خواری بە خوێنم فێره، وەک لێوەی بە مەی لێی گەرێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوه شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر مەسحەفی رووی تۆ بە گژیاچێ ئەگەر نەمداتەوه مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز چونکە پابەنده بە شەهدی روومەتی زێباتەوه شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ دەسێ گوڵ بە دەن ئەمرۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوه لەب شەکەر فەرموو بە زولفت باوەشێنی با نەکات مێشی رۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوه خەتتی دەرسی عیشقی (ناری)وەک رقومی خاڵەکەت وابە لەوحی گەردنی بێ گەردی وەک میناتەوه
مامۆستا ناری
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**