ده‌می ڕاپه‌ڕینه ده‌می ڕاپه‌ڕین
هه‌تاكه‌ی به سستی و به په‌ستی بژین ؟؟
پهلامارده ئه‌ی كورد عهرهقڕشتنێ
له‌دڵ كرمی ناكۆكی دهركردنێ
بهیهكبوونه گشت
پته‌وبوونی پشت
به‌یه‌كبوون ئه‌بێ
گه‌لت پێش كه‌وێ ده‌می ڕاپه‌ڕینه ده‌می ڕاپه‌ڕین
هه‌تاكه‌ی به سستی و به په‌ستی بژین ؟؟
به‌لادا بكه چاكی مه‌ردایه‌تی
درێغی مه‌كه گیان له كوردایه‌تی
بگرمێنه وه‌ك شێر بچۆ ناوی به‌رد
بڵێ كوا هه‌قی ژینی ئینسانی مه‌رد؟
درشت تاكو ورد
نه‌كه‌ین ده‌ست و برد
به‌هه‌ق چۆن ئه‌گه‌ین ؟
پشوو چۆن ئه‌ده‌ین ؟
ده‌می ڕاپه‌ڕینه ده‌می ڕاپهڕینههتاكهی به سستی و به په‌ستی بژین
گۆران
نظرات شما عزیزان: