ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
ئەگێڕنەوە: لەكۆندا پاشای وڵاتێك نەخۆشیەكی ترسناكی گرت، پزیشك و حەكیمان لێی كۆبوونەوە و ویستیان چارەسەری بكەن، بەڵام هەموو سەرسام بوون و هیچیان بۆ نەكرا. یەكێك لە پزیشكەكان وتی: بگەڕێن، كراسی مرۆڤێكی دڵخۆش و ئاسوودە بهێنن و بیدەن بەسەروچاوی پاشادا چاك دەبێتەوە. پاشا راكەی پەسەند كرد و وەزیر و پیاوەكانی كەوتنە گەڕان بە دوای كراسی ئاسوودەیدا، زۆر گەڕان، ماندووبوون، بەڵام هیچیان دەست نەكەوت. رۆژێكیان بەلای دەوارێكدا رۆیشتن، دەنگێك هاتە گوێیان، دەیووت:(زۆر سوپاس بۆ تۆ خوایە، رازیم بەوەی ئەمڕۆ پەیدامكرد و ئەوا خواردم، باوەڕناكەم كەس هەبێ هێندەی من دڵخۆش و ئاسوودەبێ.) لەم كاتەدا هەموو خۆشیان پێكەوت ئەوا ئەو كەسەیان دەست كەوت كەپاشا داوای كراسەكەی دەكرد. كە چوونە ژوورەوە بینیان پیرەمێردێكی ریش سپی لاوازی دەم بەخەندەیە، بەڵام كراسی لەبەردا نیە! هەربۆیە زانایەك ئەڵێ: ئاسوودەیی و دڵخۆشی و سەكینەت لەهەژاریەكی دەم بەخەندەدایە نەك لەدەوڵەمەندیەكی پڕ لەكێشە .
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**