ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
تاوانی بێ هێزی له کۆ ئه‌سرین ده‌بارێنم له‌بۆ کوردی په‌راکه‌نده له گه‌رمێن غه‌رقی ئاره‌ق بووم و چاوم هه‌ر له سامڕه‌نده منی زنجیر پسێن لێره ئه‌سیری بسکی جوانێکم زه‌مانه گه‌رچی ئاڵۆز و په‌شێوه، که‌ڵ به موو به‌نده گوتی : ئێواره بازاڕێ وه‌ره ماچت ده‌مێ، نه‌مویست هه‌ڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم به ده‌سته‌نده دڵم سه‌د هێندی دیکانه به ناز بشکێنی ، ده‌نگ ناکه‌م چ سوودێکی هه‌یه ، کێ یه بپرسێ داد و گازنده !؟ جیهان و هه‌رچی خێر و خۆشی یه بۆ هه‌ڵبژاردانه به قانوونی ته‌بیعه‌ت پاشه‌رۆکخۆره ئه‌وی گه‌نده ئه‌گه‌ر تاوانی بێ هێزی نی یه بۆچی له دنیا دا به‌شی من ماته‌م و شینه، به‌شی خه‌ڵکی زه‌ماوه‌نده ؟ به مردووییش نیشانه‌ی گولله‌یه ئه‌و که‌لله پڕ شۆره ئه‌وێستاش ده‌رسی سه‌ربازی ده‌ڵێ ئه‌و شاعیره ڕه‌نده سه‌ری ته‌عزیم له‌به‌ر تۆ دانه‌واندن فه‌خره بۆ هێمن بژی حاجی که کێوی هیمه‌تت سه‌د هێندی ئه‌لوه‌نده هیمن
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار می‌گیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**