دوو هاوڕێ رۆژێك لە رۆژان گەشتێك دەكەن , لەم گەشتە دا بیابانێكیان دەكەوێتە بەردەم دوای رۆیشتنێكی زۆر دەمەقاڵیان لەنێوان روودەدات ,
یەكێكیان توڕەدەبێت و زللەیەك لەئەوی تریان دەدات و ئازاری پێدەگات ,
... ئەوەی ئازاری پێدەگات هیچ بەرپەرچی ناداتەوە جگە لەوەی بەگەورەیی لەسەرلمــەكە دەنوسێت ( ئەمرۆ خۆشەویسترین هاورێم ئازاری پێگەیاندم )...!!!
چەند هەنگاوێكی تر رۆیشت لەناكاو ئەوەی ئازاری پێگەیشت خەریك بوو نغرۆی لمـی بیابان بێت هاورێكەی كەئازاری دابوو بەخێرایی دەستی گرت و دەربازی كرد
ئەویش بێ ئەوەی سوپاسی بكات بەردیكی بینی و لەسەری داتاشی نوسی ( ئەمرۆ خۆشەویسترین هاورێم لەمردن دەربازی كردم )....!!!!!
هاورێكەی لێپرسی : كاتێ ئازاری تۆم دا لەسەرلم نوسیت , كەچی كەدەربازم كردی لەنغرۆ بوون لەسەربەرد نوسینەكەت داتاشی
هاورێ ئازاردرا و دەربازكراوەكە گووتی :
كاتێ ئازارم پێگەیشت لەسەرلم نوسیم بۆئەوەی بایەك بێت نوسراوی سەرلمەكەی نەمێنێت
بەڵام كاتێ خەریك بوو نغرۆبم تۆمنت دەربازكرد بۆیە لەسەربەرد نوسینەكەم داتاشی بۆئەوەی تادونیا ماوە ئەم دەست نووسە بمێنێ ...!!!!!
*******************************
خۆشەویستان سەرنج بۆئەم چیرۆكە لە چەند خەسڵەتێكی جوانی مرۆڤایەتی یە ئەویش بریتین لـــە
( خۆشەویستی و لێبوردەیی و هاوكاری و پەیامی وەفا و هاوڕێیەتی راستەقینە ) یەادامه ...
نظرات شما عزیزان: