لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من
سەودازەدە و بێ سەر و سامانە دڵی من
سەرگەشتە ئەسوڕێتەوە، بێ لانە دڵی من
... هەر ساتێک بە دەردێکەوە ناڵانە دڵی من
هەرچەندە بە دویا ئەگەڕێم شار و وڵاتان
دەشت و کەژ و سەحرا و چۆڵ و بیابان
شێتانە ئەبێ ڕووی لە چ لا کردبێ یاران
وەک بولبولەکەی وێڵی گوڵستانە بەهاران
ئاخۆ لە چ لا غەزەل خوانە دڵی من
یا دەربەدەی کوچی شارانە دڵی من
سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت
نەمچێشتبوو تاڵی مەیی و میخانەی چاوت
نەیدیبوو دەست و پێی دڵەکەم حەلقەی داوت
ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەی خاوت
وا ئێستا لە تاو ئاگری هیجرانی تاوت
فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من
تبادل
لینک هوشمند
برای تبادل
لینک ابتدا ما
را با عنوان
ئاوێنــــه و
آدرس
awenakurd.LXB.ir لینک
نمایید سپس
مشخصات لینک
خود را در زیر
نوشته . در صورت
وجود لینک ما در
سایت شما
لینکتان به طور
خودکار در سایت
ما قرار میگیرد.