::لــــــــه‌ دڵدا ئاته‌شى عيشقت بلێسه‌ى ميسلى ته‌ندوره‌:: http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

لــــــــه‌ دڵدا ئاته‌شى عيشقت بلێسه‌ى ميسلى ته‌ندوره‌
شـه‌تى ئه‌شكم نه‌بێ مانيــع، ده‌سوتێم ده‌بمه‌ كۆى نووره‌

به‌ نـارى عيشق و ئاوى دڵ, جه‌سه‌د وه‌ك حه‌زره‌تى موسا
ته‌ريقی: به‌حــــــــرى فيرعه‌ون و, ڕه‌فيقى ئاته‌شى تووره‌

ده‌چـێ بۆ لاى رِه‌قيب خۆشه‌, وه‌لێ ئه‌و داخــه‌ كوشتومى
له‌ كـن ئه‌و چه‌نده‌ مه‌جبوره‌, لــــه ‌لاى من چه‌نده‌ مه‌غروره‌

په‌یامت هــــات و په‌یكت ڕۆى, خـــــــه‌ياڵم ناردوو نه‌یگه‌یێ
رِه‌سوڵم كـــــــــــه‌وته‌ رِێ، گرتی، هێناى وه‌ك ئاگره‌ سوره‌

كه‌ ديتـــم شكلى سه‌د ڕه‌نگــــی, گوتم: بابايى عـــه‌ییاره‌
كه‌ بيستم له‌فزى بێده‌نگی, گـــــــوتم: شه‌یپوری شاپووره‌

گـوتم:راستى سه‌بـــا هه‌ڵسه‌، گوتی: مه‌شره‌ب موخالیفه‌
گــــــوتم: نارێ، گــــــــــــوتى: بایه‌، ئه‌وجێ، گوتی: دووره‌

گـــوتم: قوربانى تۆ من بم، گــوتی: قوربانى تــۆ سه‌گ بێ
گـوتم: شيشه‌ى دڵـــم ناتوێ، گـوتی: بۆ چیمه‌، مه‌كسوره‌

خــه‌راباتى دڵــــــى (( نالــــى )) مه‌ فه‌رموو: خاڵیه‌، نـايـه‌م
بـه‌ مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، چــاوم! به‌ زيكرت به‌يتى مه‌عمووره‌


(1)
واته‌: دووشتم تیا کۆبوونه‌ته‌وه‌ که‌ دژی یه‌کن و پێکه‌وه‌ ناگونجێن، به‌هۆی به‌ربه‌ره‌کانێی یه‌کتری کردنی ئه‌ودوانه‌وه‌ ماوم، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌کێکیانم تیادا بوایه‌ ئێستا فه‌وتابووم. ئه‌ودووانه‌ یه‌کێکیان ئاگری عه‌شقه‌که‌ته‌ که‌ ته‌نوورێکی له‌ دڵما ناوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویشیان ده‌ردی دووریته‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌گریم. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دووه‌هه‌میان نه‌بوایه‌ که‌ که‌مێک تینی ئه‌ویان دا ئه‌مرێنێته‌وه‌، ئه‌سووتام وئه‌بوومه‌ کۆی نووره‌...

(2)
واته:‌به‌م ئاگری عه‌شقه‌ و به‌م ئاوی چاوه‌ که‌ له‌قووڵایی دڵمه‌وه‌ هه‌ڵئه‌قوڵێ، لاشه‌م وه‌ک حه‌زره‌تی موسای لێ هاتووه‌، ئه‌بێ به‌سه‌ر جۆگای فرمێسکی خۆیا بپه‌ڕێته‌وه‌ که‌ وه‌ک به‌حره‌که‌ی فیرعه‌ون وایه‌ و، له‌گه‌ڵ ئاگری ده‌روونیا بگه‌رێ که‌وه‌ک ئاگره‌که‌که‌ی کێوی توور وایه‌.
(3)
واته‌:قه‌د ناکا ، ناخۆش نییه‌ یار ئه‌چێ بۆلای به‌دکار و سه‌ری لێ ئه‌دا، ئاره‌زووی خۆیه‌تی. به‌ڵام من داخی ئه‌وه‌ کوشتوومی که‌وا چه‌ند لای ئه‌و ناچار و مه‌جبوور و مل که‌چه‌ و وه‌ک بڵێی ئه‌م موحتاجی ئه‌و بێ،که‌چی ئه‌گه‌ر جارێک بێته‌ لای من، ئه‌وه‌نده ‌له‌خۆی باییه‌ و فیزم به‌سه‌ردا ئه‌کا!
(4)
هه‌واڵت هات که‌ چوویته‌ لای به‌دکار یا به‌دکار هاتووه‌ته‌ لای تۆ و، فروستاده‌که‌ت که‌ به‌دکار خۆی بوو که‌ هه‌واڵه‌که‌ی پێگه‌یاندم، گورج وه‌ک جنۆکه‌ ڕای کرد. منیش خه‌یاڵم نارد به‌دوایا، واته‌ که‌وتمه‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌مه‌ چۆن وا تۆ ڕێگای ئه‌و ئه‌ده‌ی بتبینێ، به‌ڵام خه‌یاڵ کول بوو، نه‌گه‌یشت به‌وه‌ له‌ ڕازی ئه‌م ڕوداوه‌ بگا. ناچار بووم هه‌ناسه‌ی گه‌رم و ئاگراوی و به‌ سۆزی خۆم به‌دوادا هه‌ڵکێشا، ئاهی هه‌ناسه‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ تووند و تیژ بوو هێنای.
(5)
واته‌: که‌شێوه‌ی سه‌د ره‌نگیم دی، وتم ئه‌مه‌ بابای عه‌یاره (که‌ وه‌ک له‌ ئه‌فسانه‌دا ئه‌یگێرنه‌وه‌ کابرایه‌ک بووه‌ له‌ده‌سته‌ و دائیره‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدوونیدا، ئاره‌زووی له ‌کێ بووبێ بچێته‌ شێوه‌یه‌وه‌، چووه‌ته‌ شێوه‌یه‌وه‌)،چۆن ئاره‌زوو بکا وا خۆی ئه‌گۆرێ، بۆیه‌ش توانیویه‌تی جێی خۆی له‌دڵی یاردا بکاته‌وه‌. که‌دیتیشم ده‌م ئه‌جووڵێنێته‌وه‌ و هیچیش ناڵێ، وتم ببێ و نه‌بی ئه‌مه‌ که‌ڕه‌ناکه‌ی شاپووره‌(شه‌یپوور:ئاله‌تێکی مۆسیقایه‌ فووی پیا ئه‌کرێ).
(6)
واته‌: به‌به‌تکارم وت به‌م (به‌یانی)یه‌ (راست) به‌ له‌گه‌ڵم ، وتی: ئاره‌زووم (موخالیف)ی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵت‌ راست بم‌. وتم: که‌واته‌(ئاگر)ی باسی په‌یوه‌ندی خۆت و یار بنێ به‌جه‌رگمه‌وه‌، وتی: (با)یه ‌و ئاگره‌که‌ به‌هه‌موو لایه‌کا بلاو ئه‌کا. وتم: که‌واته دوور که‌وه‌‌ره‌وه‌ له‌یار بامن بگه‌مه‌ (ئه‌وج)ی به‌خته‌وه‌ری، وتی: ئه‌وه‌ش (دوور)ه‌... یاخوود که‌دیم به‌دکار وه‌ک شه‌یپووری شاپوور وایه‌. وتم: مه‌قامێکی (راست) و ( سه‌با)م بۆ لێده‌، وتی: ئاره‌زووم له‌ مه‌قامی (موخالیف)ه‌. وتم: مه‌قامی (ئاته‌ش)م بۆلێده، وتی‌: ئێستا کاتی مه‌قامی (باد)ه‌ و (باد) و (ئاته‌ش)یش ناکه‌ونه‌یه‌ک. وتم: مه‌قامی (ئه‌ج)م بۆلێده‌. وتی:مه‌قامی( ئه‌وج) مه‌قامێکی دووره‌ و نایگه‌یتێ.
(ئه‌م دێره‌ به‌ دوو واتا لێکدراوه‌ته‌وه‌)
(7)
واته‌: به‌یارم وت: به‌قوربانت بم، که‌چی ئه‌وه‌نده‌ دڵ ره‌ق بوو، دڵی شکاندم و له‌وه‌ڵاما وتی: سه‌گ به‌قوربانت بێ... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌بووم و پێشنیارم کرد که‌ شووشه‌ی دڵمی بده‌مێ، بچێته‌ ناوی و رازی بێ به‌ خۆشه‌ویستی له‌ دڵما جێ گیر ببێ، به‌ڵام قایل نه‌بوو، وتی: تۆ دڵت شکاوه‌ و منیش ناچمه‌ ناو دڵی شکاوه‌وه‌.
(8)
واته‌: چاوه‌که‌م! پێم مه‌فه‌رموو دڵت شکاو و وێرانه‌یه‌ و خاڵیه‌ نایه‌م تیا دانیشم، به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م به‌ یادی تۆ ئاوه‌دانه‌ هه‌رگیز یادی تۆی لێ نابڕێ. ئیتر چۆن ئه‌توانی به‌ وێرانه‌ی ناوببه‌ی.

 

 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:









About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**