ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
وه‌رگێرانی مامۆستا ناسر حیسامی شه‌ماڵ ئه‌وده‌م که عه‌تری بسکی تۆی بێ له سونبول خۆشتره بۆنی که ده‌ڕژێ که شه‌و ده‌گرم خه‌یاڵی تۆ له ئامێز به‌یانی بۆنی گوڵ له‌و جێگه‌یه‌م دێ ئه‌وا شه‌و هاته‌وه گیانم بسووتێ گریبان تا به دامانم بسووتێ له سه‌ر کفری که‌زیی تۆ ئه‌ی په‌ریڕوو ده‌ترسم من که ئیمانم بسووتێ که دڵ ده‌گری، ده‌ڵێی ناڵه‌ی له نه‌ی دێ به دایم ده‌ردی هیجرانم له په‌ی دێ، به‌شم سووتانه تا ڕۆژی قیامه‌ت بڵێی خوایه قیامه‌ت تاکوو که‌ی بێ؟ گڕی عیشقت له گیانم سه‌ر ده‌رێنێ له جه‌سته‌م خۆڵه‌مێشێ جێ ده‌مێنێ نه‌مامی میهری تۆ ببڕن له جه‌رگم له‌سه‌د لاوه په‌لی تازه ده‌هێنێ بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار می‌گیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**