ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
ئەرێ ئەی بە زولف و رووخسار سەنەمی چین ماهتابم دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەر و غەمزەکەی جەلابم بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری! لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟ وەرەوە، بە شەرتی جاران، رۆژی سەد جارت فیدا بم لە وێرانەی دڵی شێواوم شیوەن و واوەیلا و رٶڕۆ ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ بوومە ئەفسانەی وڵاتان شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوو دینیان کردم لەسەر تۆ یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم تۆ مەلەک و فریشتە و پەری، گوڵدەم و گوڵبەر و دولبەر لالەڕەنگ و فەڕەنگی چینی، شۆخ و شەنگی، خەتا و بەربەری نازک و نازەنین و شیرین، ئاوێنە رۆژ، رەنگ ئاگری لە نێو مەنزەرەی دوودەری خۆشە سەیری مەوجی بەحری وەرە سەرچاوم عەزیزم، چی دەکەی لە دڵەی کەبابم ؟ ئەو شۆخە بەتای زولفان زنجیری کردم دێوانە رووحمە، رووحی کێشاوم، رووح نییە لە رووح بێگانە ئاشکار و دیار و مەخفی، دوور نییە، نەزدیکە، جیرانە غەرەزم چونکە پەنهانە وەڕەزم لەو جیسم و جانە مەرەزم مەرگی دەرمانە هەر ئەزم بۆ خۆم حیجابم عاشق وا دەبێ بە هەموو دەم چاو پڕ ئاو، دڵ بڕوا، مەحزوون پێی هەوای بشکێی پێی نەمێنێ غەیری هوو لە دەروون و بیروون خاکی رێی دولبەری وەبزانێ سورمەیە بۆ چاوی پڕ خوون سەگەکەی رێبازی لەیلێ وەرە سەر دووچاوی مەجنوون دونیام ئەو رۆژە لێ روونە خاکی بەر پێی ئاشنابم رووحەکەم رووی خۆت بنوێنە، تا بەکەی کوشتەی نازت بم، دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە تا نەمردووم هەمڕازت بم جارێک بە کەرەم بمدوێنە من فیدای دەنگ و ئاوازت بم مەیلی ئەبرۆی تۆ قەت نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم من کە هاتم قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم! بەزەییت یەر هەبێ یا نەبێ بەندەی باڵاتم، سەد شا بم! تو خودا دڵم مەشکێنە من کەوا عاشقێکی چا بم سەرەکەم فیدات عەزیزم وەرە زیز مەبە لەسەر دڵ سەرە پاییبندی تۆیە، دڵە ماڵی خۆت هەتا بم بە کەمەندی تۆوە بمرم خۆشترە نە وەک رەها بم گوتم ئەی شای دڵنەوازان مانگ و رۆژن موشتەری رووت دڵی چاکی پاکبازان پێ بە داوی زولفی جادووت لە غەمی ویسالی رووی تۆ جگەر و هەناوی من سووت خۆش بوو ئەو دەمەی گوڵ پشکووت شەکەر دەباری لە یاقووت
لادە لێم وەفایی، دەیگوت تۆ گەدا من شا بۆت نابم
حەزرەتی وەفایی
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**