✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
![]() گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Weather
|
Nalí نالی لەگەڵ ھەر دو میری بابانی ھاوکاتی خۆی واتە سلێمان پاشا و ئەحمەد پاشا پەیوەندییەکی باشی ھەبووە. ئەم پەیوەندییەش لە شیعرەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە، ئەمانە هەندێ بەڵگەن لەسەر ئەو پەیوەندییە: ئەو غەزەلەی که سەرەتاکەی ئەم بەیتەیە: بولبولی طەبعم ئەوا دسان ثەناخوانی دەکات که تێیدا دەڵێت: هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوه یەقین خۆی که دامێنگیری شاهی ئاصەفی ثانی دەکات شاهی ئاصەفی یەکەم حەزرەتی سولەیمان پێغەمبەر بووه که شالیارەکەی ناوی ئاصەفی کوڕی بەرخیا بووه و مەبەستی له شای دووەمی ئاصەفیش، سولەیمان پاشای بابانه. ئەو غەزەلەی، ئەوەی یەکەم بەیتی ئەمەیه: ئەم تاقمه موماتزه کەوا خاصەیی شاهن ئاشوبی دڵی مەملەکەت و قەلبی سوپاهن ئەوانەش هەمووی بریتییه له پیاهەڵدان و باسکردنی تاقمه سوپایەک. دەبێت ئەو سوپایه سوپای کێ بووبێت، ئەگەر هیی سلێمان پاشای بابان یان ئەحمەد پاشای کوڕی نەبووبێت؛ بەتایبەتی، که پەڕتووەکەکانی مێژوو دەڵێن، ئەم ئەحمەد پاشایە سوپایەکی ڕێکوپێکی و تازه بابەتی پێکهێناوه. وەکو مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دەڵێت: "نازانم 'نالی' له کاتی دەستەڵاتی ئەحمەد پاشادا له سولەیمانی ماوەتەوه و ئەو سوپایەی به چاوی خۆی بینیوه و باسەکەیان بۆ گێڕاوەتەوه و دووربەدوور پێناسەی کردووه، یاخود مەبەستی سوپای سلێمان پاشای باوکیەتی، ئەوەی لە ١٢٣٤ی کۆچییەوه تا ١٢٥٤ حوکمرانیی سولەیمانی کردوە؟!" قەسیدە درێژەکەی، ئەوەی بۆ سالمی هاوڕێی گیانی به گیانی خۆی ناردووه و ئەوەش تێکڕا پرسیاره له وەزعی سولەیمانی پاش نەمانی دەوری بابانەکان. غەزەلەکەی، ئەوەی بەبۆنەی سەفەری حەجی (نووری ڕوودباری)یەوه وتوویەتی که وەک له تێکڕای بەیتەکانەوه دەرئەکەوێ خاوەنی ڕێبازی نەقشبەندی و یەکێک بووه له موریدە ناودارەکانی مەولانا خالید (١١٩٧ی.ک-١٧٨٣ی.ز، ١٢٤٢ی.ک-١٨٢٦ی.ز). سەبارەت بەتەمەنی نالی چەندین بۆچوونی جیاواز: خوالێخۆشبوو "موحەممەد ئەمین زەکی بەگ" دەڵێت: نالی له ساڵانی ١٢٧٣-١٢١٥ دا کۆچیکردووه و ١٨٠٠-١٨٥٦ زایینیدا ژیاوه. دکتۆر "مەعروف خەزنەدار"یش هەر هەمان مێژوو دیاری دەکات، هەروەها دکتۆر "کەمال فوئاد"یش هەمان بۆچوونی هەیه. مامۆستا "عەلائەددین سەجادی"یش دەڵێت: "له ١٧٩٧ی زایینیدا هاتوەته دنیاوه و له ١٨٥٥ دا مردووه." هەموو ئەم مامۆستایانە، بێجگه له مامۆستا سەج ادی نەبێ، مێژووی لەدایکبوون و مردنی "نالی"یان وەک یەک دانا و بەو پێیه نالی ٥٦ ساڵ ژیاوە. تەنها بەپێی بۆچوونەکەی مامۆستای سەججادی تەمەنی بووه ٥٨ ساڵ. ئەم جیاوازیەش وەکو سەرنجی بۆ دراوه قسەی مامۆستا سەجادی لەلایەک و دکتۆر خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد له لایەکی ترەوه دەربارەی تەمەنی و ساڵی لەدایکبوونی نالی ئەو بەراوردکردنەی کوردی و مەریوانی و بەدوای ئەوانیشدا مامۆستا عەلی موقبیله، ئەوەی لە پێشەکی دیوانەکەیاندا ساڵی ١٢١٥ی کۆچییان لەگەڵ ساڵی ١٧٩٧ی زایینیدا بەراوردکردووه. جا ئەگەر وەها بێت، ئەوا وەک کوردی و مەریوانی و موقبیل و سەجادی ئەفەرموون نالی ٥٨ ساڵ ژیاوه. بەڵام له ڕۆزنامەکانی ڕۆژهەڵاتناسی ئەرمەنیی ی"وسف ئەبگارەڤێچ ئۆربێلی"دا ساڵی ١٢١٥ی کۆچی لەگەڵ ساڵی ١٨٠٠-١٨٠١ی زایینی بەرامبەر کراوه. بەپێی ئەمه وەک دکتۆر مارف خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لەسەری ڕۆیشتون، ساڵی له دایکبوونی نالی دەکاته ١٨٠٠ی زایینی و تەمەنیشی دەبێته ٥٦ ساڵ. لەوانەی باسکران هیچیان ناتوانرێت وەک سەرچاوەیەکی ڕاستەقینه و باوەڕپێکراو ساڵی لەدایکبوون و کۆچی نالی دیاری بکەن. بەڵام هەندێ شت هەیه دەبنه هۆکاری ڕوونکردنەوەی سەردەمی "نالی" و نزیکبوونەوە له زانینی ساڵی له دایکبوون و مردنی.
نظرات شما عزیزان:
|
![]() About
![]()
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سهر زهوی.. چۆن بنووسرێ وا دهخوێندرێتهوه... شانازی دهکهم که زمانی خۆمم ههیه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Daily Links
Blog Links
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**