![](http://s3.picofile.com/file/7493374187/zpz15uyh712005_03.jpg)
گوڵم!
دڵم پـڕه له ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
... ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پـڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و
له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت
...
له شاری چاو له به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بـڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت
که پـڕ به دڵ دژی گزه‌م؟!
له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه
ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه
ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه
ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه
له شاره‌که‌ت که‌مه‌ندی دووکه‌ڵه
که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
و تیشکی بێگوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند
له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه
دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوییه
له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر،
باوی ڕێوییه
به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که
ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ
له شاری تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنده‌ره‌ی دڕا‌و
شاره‌که‌ت
ئاسکه جوانه‌که‌م!
ته‌سکه بۆ ئه‌وین، بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟
منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شاره‌که‌ت
ڕانه‌هاتووه له‌شم
بناری پڕبه‌هاری دێ
ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا
له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
سوارە ئیلخانیزادە
ژياننامه سواره ئيلخانی زاده
خوێندوه‌ی شيعری (شار) ی سواره‌ی ئيلخانی زاده
چه‌ند نموونه له هۆنراوه‌کانی مامۆستا سواره‌ی ئێلخانیزاده
جوتیار تۆفیق هه‌ورامی
شیعری «دووی ڕێبه‌ندان»ی سواره‌ی ئێلخانیزاده و چه‌ند سه‌رنجێک
سواره‌ی ئێلخانیزاده و چاپی به‌رهه‌مه‌کانی بریا کاکه‌سووری
ژياننامه سواره ئيلخانی زاده
“ كاكه سوار“ كوڕی ئهحمهدئاغای ئیلخانی زاده له ساڵی 1937 له دێی تورجان له دایك بووه. پاش ساڵێك له گوندی قه‌ره‌گوێز نیشته جێ ده‌بن. سواره خوێندنی سه‌ره‌تایی له لای ماموستای تایبه‌تی ده‌ست پێ كردووه و پاشان له بۆكان و ته‌ورێز درێژه‌ی به خوێندن داوه و له زانستگای تاران باوه‌ڕنامه له بواری ماف دا وه‌رگرتووه.
شێعر‌و نووسراوه‌كانی له گۆواره به ناوبانگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران سخن و كوردستاندا چاپ كراون, ئه‌وجا له به‌شی كوردی ڕادیۆ تاران دامه‌زراوه و بۆته به‌رپرسی به‌رنامه‌ی تاپۆبۆمهلێڵ. له‌و ڕێگایه‌وه به‌شێك له جوانترین شاكاره‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی به ده‌نگێكی گه‌رم و شێوه‌یكی وه‌ستایانه بڵاوكردۆته‌وه, ئه‌وه‌ش له كات و زه‌مانێكدا كه چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك به زمانی كوردی زیندان و جه‌زره‌به‌ی له دوا بووه.
له شه‌وه‌زه‌نگی بێ ده‌نگی دا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شێعر‌و په‌خشانه‌كانی به تایبه‌ت له ناو لاوه‌كاندا بیروهزر دروست ده‌كا!
“ خه‌وه‌به‌ردینه , شار, كچی به‌یان“ ئه‌سكه‌نده‌ر شاخی هه‌یه, كه‌ویار“ تاكه شێعر و په‌خشانی به‌ناوبانگن, شانۆنامه‌ی “ سه‌یده‌وان“ و لێكۆڵینه‌وه‌كانی له مه‌ڕ ئه‌ده‌بیاتی كوردی به تایبه‌ت ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی كوردی له ته‌ك شێعره‌كانی فارسی دا هێزوتوانای شاعیر و نووسه‌ر و رۆشنبیرێك دهنووینن كه جێگای هه‌رده‌م سه‌وز ده‌مێنێ.
تاپۆبۆمهلێڵ له تاران و رۆژێك له رۆژان له به‌غدا دوو پروگرامی به‌پێز و ڕه‌نگین بوون كه له هه‌ر دووك لا باشترین ده‌نگه‌كانی شێعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردیان بڵاو ده‌كرده‌وه, له‌وێ كوردستان موكریانی و عه‌بدوڵا په‌شێو ده‌نگیان هه‌ڵده‌بڕی, لێره‌ش عه‌لی حه‌سه‌نیانی و فاتخ شێخ ئولئیسلامی!
سواره ئیلخانی زاده(سواره), عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) و فاتح شێخ ئولئیسلامی(چاوه) سێ چوكڵه‌ی شێعری نوێی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێکده‌هێنن و ئه‌وانه له گه‌ڵ عومه‌ر سوڵتانی(وه‌فا) مه‌یدانی شێعری كوردی‌یان پان و به‌رینتر و ڕه‌نگین تر کرد!
سواره به منداڵی دووچاری نه‌خۆشی ده‌بێ و پاش سێ ساڵ له جێگادا كه‌وتن, ژیان له ئامێز ده‌گرێته‌وه, به‌ڵام ژان له هه‌موو ساڵه‌كانی ژیانیدا له گه‌ڵی گه‌وره ده‌بێ! زیندان و زیندانبانه‌كانی ڕژیمیش له‌شی تێك ده‌شكێنن, هه‌تا سه‌رئه‌نجام له نێوان ڕێگای ئێداره‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌وزیۆن و ماڵه‌كه‌یدا له لایه‌ن هاوكارێكی خۆیه‌وه به‌ر ماشێن ده‌درێ و چه‌ند رۆژ پاشان له زستانی 1354(1975) دوادهمهكانی ژیانی ته‌واو ده‌كا و به‌ره و بۆكان ده‌یگه‌ڕێنه‌وه و له گومبه‌زی گوندی حه‌مامیان له سه‌ر بهرزاییكی وه‌ك نالهشكێنه به‌خاكی ده‌سپێرن, زیره‌ك و سواره له سه‌ر دوو به‌رزاییه‌وه ده‌ڕواننه یه‌ك .سواره‌ی ژین كورت به ته‌مه‌ن درێژی له ناو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتدا ده‌مێنێته‌وه, به تایبه‌ت ئه‌ده‌بیاتی گه‌له‌كه‌ی خۆیدا.
ئه‌وه‌ش بگوترێ تاقانه كوڕی سواره له ته‌مه‌نێكی كورتدا له هوله‌ند دڵی له وه‌ستان ده‌كه‌وێ وداستانێكی تراژیك وه‌ك سه‌یده‌وان به چه‌شنێكی تر له یاددا دروست ده‌كا.
ژیانی ڕێڕه‌وانی شێعری نوێی كوردی خۆی رۆمانێكی دڵته‌زین ده‌نوێنێ, دوای سواره، عه‌لی حه‌سه‌نیانی له پاش ژیانێكی پڕ ئازار له هه‌نده‌ران دڵی له وه‌ستان ده‌كه‌وێ و ته‌رمه‌كه‌ی خاكی دانمارك دیگرێته خۆی. “چاوه“ش كه زه‌مانێك ده‌نگی هه‌ڵده‌بڕی و بۆ هه‌موو کوردستان هاواری ده‌كرد: “ فه‌رشی ماڵه‌كه‌م پڕی خشت وخاڵ و ڕاته‌كاندنی گه‌ره‌كه“, ئه‌مرۆ هه‌ر چوار سووچی فه‌رشی ماڵه‌كه‌ی به‌رداوه و ڕه‌نگه ئاوڕ لێ دانه‌وه‌ش لای گران بێ، وه‌فاش پاش ئازارێکی چه‌ند ساڵه ژیانی کۆتایی پێهات. یادیان گه‌رم و زیندوو.
برایم فه‌رشی
به‌رهه‌می چاپكراو
- خه‌وه به‌ردینه ( سه‌رجه‌می شێعره‌كانی كوردی و فارسی)
- تاپۆ و بوومه‌لێڵ(به‌رهه‌می پێشكه‌شكراو له ڕادیو كوردی تاران)